وەڵامێک بۆ قەڵەم فرۆش و نوسەرە دەربارەکانی پارتی

Thursday, 04.21.2022, 21:32

2372 بینراوە


لە بەرانبەر ئەو تۆمەتانەی پارتی لەڕێگەی پەیچ و ئەکاونتە فەیکەکانیەوە دەیداتە پاڵ ئێمە و چەند چالاکوانێکی بوێر و راستگۆ کە هەموان پێکەوە ڕۆڵمان هەبووە لە خۆپیشاندانەکان بەردەم چاتام هاوس ڕۆژی ٢٠ـی٤ی ٢٠٢٢ کە خۆپیشاندانەکە دژ بە سەردانەکەی  مەسرور بەرزانی ڕێکخرابوو ، لیرەوە دەمەوێت بە پارتی و بە نوسەرە دەربارەکانی پارتی و فەیسبوکەوان و فەریکە رۆشنبیرەکانی پارتی بڵێم کە خیانەت و ناپاکی و خۆفرۆشی و خۆچەماندنەوە ئیشی پارتی و ریبازی مەلا مستەفایە ، مەلا مستەفایەک کە خاوەنی کەسایەتیەکی لاواز و بێ توانابووە ،  رێبازەکەیشی هیچ نەما لە خیانەت و لە جاسوسی و خۆچەماندنەوە نەیكەن دژ بە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان ، مێژووی شاخ وشاری بەرزانیەکان پڕە لە شەرمەزاری و لە هەلهاتن و خۆچەماندنەوە ، یەکەمین دیاردەی خۆچەماندنەوە مەلا مستەفا دایهێنا ، دوای ئەوەی ساڵی ١٩٥٨ لە سۆڤیەت گەرایەوە خۆی دەچەمێنێتەوە بۆ کەریم قاسم سەرۆککۆماری ئەو کاتەی عێراق و دەڵێ : من سەربازی کەریم قاسمم .
دواتر ئەم مەلا مستەفایە کەکەس نازانێت شێری کوێ بووە و لە ژیانیدا فیشەکێکی بۆ کورد نەتەقاندووە ، ئاشبەتاڵ دەکات و دوو ملیۆن دۆلاری ئەوکاتەی شۆڕش دەدزێت و هەڵدێت خۆی دەخزێنێتە کۆشی حەمە ڕەزا شای ئیران و شانی ماچ دەکات و دەڵێ ؛ ئێران دایکمانە چی بۆ ئێران باش بێت بۆ ئێمەش باشە .
دەیەی شەستەکان مەلا مستەفا دەستی هەبووە لە تیرۆرکردنی هەریەک لە ( برایمە سورو مەلا رەحیمی وەرتێ و ساڵح وەرتێ و مەلا ئاوارەو سلێمانی موعینی و خەلیل شەوباش و سەعید یاڵچی و دکتۆر شڤان ) و زیاتر لە شەست پێشمەرگەو کادری تری هیزە کوردییەکان لە رۆژهەلات ، هەموو ئەمانەی کە کوژراون لەلایەن مەلا مستەفاوە تەرمەکانیان رادەستی ساواک کراوە بۆ ئەوەی دڵی شای ئێران بە دەست بهینێت ،مەلا مستەفا تا مردن نەوەستا لە خیانەت و لە ئاشبەتاڵ لە خۆچەماندنەوە خزمەتێکی زۆری  بە شای ئێران کرد . 
ئیستا پارتی و ریبازی خۆچەماندنەوەو ئاشبەتاڵی بەرزانی لە هەموو بوارەكان فەشەلیان هێناوەو بەردەوام لە ئاستێكی نزمی دەربڕین تۆمەتی ناڕەواو درۆو چەواشەکاری دەهۆننەوە بۆ خەڵکی هەقبێژو بویرو ڕاستگۆ،  لەکاتێکدا جنێودان و هۆنینەوەی بوختان میراتی مەلا مستەفایە بۆ ئیستای پارتییەکان ماوەتەوە و ئیدامەی پێ دەدەن ، مەلا مستەفاش هەر کاتێک قسەی بکردایە بە مام جلال و برایم ئەحمەدی دەگوت حیز یان دەیگوت بێ ئەخلاق ، هەندێک جار پەنای بۆ ناوگەلیشی دەبرد.
دواجار ئێمە بەردەوامین لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و دەربرینی هەڵوێستی کوردانە ،ئێمە کە بێدەنگین لەو کلک زەردانەی ئارامیان لێ هەلگیراوە و درۆو تۆمەتی سیاسیمان بۆ دەهۆننەوە مانای ئەوە نییە نەتوانین وەڵامی دەمشکێنیان بدەینەوە بەلکو مانای ئەوەیە ئەوانە نابنە مەوزوع لای ئێمەو خۆمان ناخەینە ئەو مستەوا نزمە کە پانایان بۆ بردووە ،  ئێمە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێشەوە دەڕۆین و ژمارەین بۆیە بەردمان تێ دەگرن تۆمەت و درۆمان بۆ دەهۆننەوە ،مرۆڤ ئەگەر ژمارە نەبێت كەس باسی ناكات، بەڵام كە بوویت بە ژمارە ، دەبێ چاوەڕوانی بەرد بكەیت، ئەو بەردانەی كە تەنیا سەری خۆیان دەشكێنی! ئێمە بروامان بە خۆمانە و خۆمان و پارتیش باش دەناسین .