بنەماڵەی بارزانی وەک گیاکەڵەیان لێهاتووە!

Saturday, 30/04/2022, 18:54

6017 بینراوە


مێژوووێنەی کێڵگەیەکی زەوی دەچێ کە چی لێ بڕوێنی،هەرئەوەشی لێ دەدروویەوە.لێرەدالێهاتوویی وشارەزایی خاوەن کێڵگەیە کە دەریدەخات چەندە کاروتێکۆشانی بێ وچانی لەسەر ئەو کێڵگەیە کردوە وئارەقەی لە سەرڕشتووە.جووتیار بە بێ ماندووبون ناگاتە مەبەستەکانی.
لەدونیا سەردەمداعەشیرەگەریی وتەریقەت وخۆ گێل کردنی لە راستیەکان بەکارنایە.هەرکۆمەڵگایەک بە پێی زانستی سەردەم هەنگاونەنێ ڕیک وێنەی زۆرینەی باشووری کوردستانی بەسەردێ کە تاقمێک چەتەی بەناوسیاسی ومفتەخۆر داگیری دەکەن وبەودەردەی دەبەن کە سی ساڵە وەک شێرپەنجە ریشەی داکوتاوە وبە حەبی ئاسپرین چارەسەریی نایە،مەگەر لە ڕەگوریشەوە هەڵی تەکێنی.
هیچ کەس نابێ خۆی فریوبدا.لەسەردەمی حیزبی بەعسداسەددام وئەو حیزبە باشوری کوردستانیان داگیرکردبووە،بەواتایەکی دیکە داگیرکار عەڕەب بوو،بەڵام نزیکەی سێدەیە زیاترە کە داگیرکاریی کورد لە سەرناوی ئاڵاوپێشمەرگە ونیشتمان وئازادیخوازیی و…دووقۆڵی ئەو دووبنەماڵەیە نیوەی باشووری کوردستانیان داگیرکردوە!

بنەماڵەی بارزانی وەک گیاکەڵە دەچن!

لە گووندەکانمان کاتی پێش خەرمانان،گەنم وجۆباڵادەکێشن ،کاتیك بە شنەبای ئێواران کەروێشکە دەکەن،موژدەی گەیشتنی خەرمانان وتێکۆشانی جووتیارانی کوردستان دەدەن ودەڵێن:بەرهەمی زەحمەت وئارەقەڕشنتان خەریکە بەردێنێ.لەوکاتە ئەستەمەدا لە پڕ / گیاکەڵە / وێنەی خۆرە دەکەوێتە مەزرای گەنم وجۆی جووتیاری بێبەخت وخێر نەدیتوو.گیاکەڵە وێنەی ئافەت دەکەوێتە خواردنی باڵای گەنم وجۆی جووتیار،هەرچی هەیە لە ماوەیەکی کورتدا لەناوی دەباوتەواوی ئاوات وزەحمەتەکانی جووتیاردەگەڵ عەرزتەخت دەکا!ئەوەی کە دەمێنێتەوە چاوی پڕ لەگریان وئاخ وحەسرەتی لە دەستدانی بەروبومی جووتیارە کە لەناو دەچێ.
بنەماڵەی بارزانیش وێنەی گیاکەڵە دەچن.هەرکاتێک بەری رەنج وتێكۆشآنی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان خەریکە دەگاتە ئاسۆی رزگاریی،وێنەی گیاکەڵە تێیدەکەون بە فیتی داگیرکاری کورد بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهیدی کورد دەکەنە فیدای مانەوەی خۆیان!هەرکات مرۆڤی کورد چاو بەرابووردووی ئەو بنەماڵەیەدا دەخشێنێ هیچ ئاکارێکی کوردخوازانە لەو بنەماڵەیەدا بەدی ناکا.ریشەکێش کردنی گیاکەڵە دەرمانی تایبەت بەخۆی هەیە.لە خوارووی ئەو بابەتە ئاماژەی بێ دەکەم.

هەبوونی چەک لە هەڵبژاردن بەهێزترە!؟

دوای نزیک بە سی ساڵ لە دەسەڵاتداریەتی بنەماڵەی بارزانی بەراشکاوی دەرکەوتووە کە خۆنیشاندان ورەخنە وگازەندە لەو بنەماڵەیە هیچ سوودێکی نییە.ئەو بنەماڵەیە چەک وپارەی دزیەتیان لە بەردەستدایە،لە چەند ساڵی رابوردووشدائەوە سەلمێنراوە ئەوانە هاسان دەست لە کورسی بەرنادەن.تاکۆیلەی چەکدارورووناکبیری تاریکبیرونووسەری خوێڕی و…هەبن،ئەوانە لەسەر جێگای خۆیان وەلاناچن.بەداخەوە لە باشووری کوردستان هەبوونی چەک لە هەڵبژاردن بەهێزترە.ترس وتۆقاندن وزیندان شکەنجە وبرسیراگرتن خەڵكی بە چؤک داهێناوە.
چارەچییە؟ تەنیاچارە دوورێکارە بۆئەوەی خەڵكی هەناسەسارد لەو ژیانە دەرچن.گۆیا ئەوساڵ لەمانگی دەداهەڵبژاردن لە عێڕاق وهەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێ.رێکاری یەکەم ئەوەیە خەڵک یان هەڵبژاردنەکە بایکۆت بکەن یان بچنە سەرسندووق ودەنگ نەدەن بەو دزانە.یان کۆمەڵگا بەرەو ڕاپەڕێنێکی سەراسەریی هان بدەن وئەو دزانە ڕاماڵن.لەسەردەمی سەددامدا چۆن خەڵک وێرایان ڕاپەڕن،ئەو سەردەمەشدا هەرئەو خەڵكەیە کە دەبێ لە زەل دەرچێ وچارەنووسی ژیان وداهاتووی منداڵەکانیان لە ژێر دەستی ئەو جەردانە دەرهێنێ.
مردن هەرئەوە نییە سەری مرۆڤ ببڕن یان مرۆڤەکان بە نەخۆشیی بمرن.ئەوەی لە باشووری وڵات بەرێوەدەچێ مردنی هێدی هێدی وبە کۆمەڵە.جاریك لە مردن هەزار جار باشترە لەوەی کە رۆژانە کوشتنی خۆمان بەچآوببینین.ناکرێ بنەمآلەی بارزانی بەفڕۆکەی تایبەت وشەخسیی هاتووچوووسەفەر بکەن،بەڵام مرۆڤی خاوەن شەهید شەوانە بە سکی برسی رۆژ بکاتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە