دواجار ماسك بردیەوە

Friday, 29/04/2022, 20:02

7023 بینراوە


ئەمڕۆ مرۆڤایەتی پێی نایە قۆناغێکی گرنگ و پڕ بایەخ لە چۆنێتی ژیان و داهاتووی مرۆڤایەتی. سەرمایەداران هەستیان کرد بێ بوونی سیستمێکی ڕوون و یەکسان ناتوانن گرەنتی بەمانەوە و پێشکەوتن و داهێنانەکانیان ، بکەنەوە. ئەم ڕاستیە لەلایەن (ئیلان ماسك)وە هەوڵی بۆ دراو دواجاریش لەهەوڵەکەی ، سەرکەوت.
یەکێ لەو مەرجانەی دیموکراسی سەرمایەداری بریتی بوو لە نیمچە سانسۆرکردن و چاودێریکردنی تاك بە تاکی کۆمەڵگا تا بزانن و بتوانن زۆرترین کەڵك و قازانج کەڵەکە بکەن، لەهەمان کاتیشدا بتوانن درێژە بە چەند کارێکی نامرۆڤانە و نایەکسانی لەژێر چەتری ئەو سیستمەدا بەڕێوە بەرن و گەشەی پێ بدەن. کۆمپانیاکان و خاوەن پرۆژە گەورەکان کە خۆی لە (داڤۆس)یەکاندا ئەبیننەوە هێلێکی سووریان بە دوەری خۆیاندا کێشابوو کە بەزاندنی مانای شەڕ و هەڵگیرساندنی جەنگ و ماڵوێرانی و قات و قڕی و برسێتی، بوو.
ئەو قۆناغەی کە سەرمایەداری و تا ڕاددەیەکی زۆریش کۆمۆنیستی نیمچە سەرمایەداری وەك (چین) جگە لە کۆکردنەوەی زۆرترین  سەرمایە و پارە ، بەبێ هیچ پێوەر و بنەمایەکی مرۆڤایەتی مافی مرۆڤ پێشێل کراو بەگشتی وچینی کرێکاران بە تایبەتی. گەورەترین چین کە زەرەمەندی سیستمی کۆمۆنیستی بوو بەتایبەتی لە ووڵاتێکی وەك (چین) ئەو کرێکارانەن کە ئەبوو هەموو مافەکانیان لە ئاست ئەو قازانجانە بوونایە کە بەرهەمیان ، هێنابوو.
دیارە هەریەك لە سیستمە سەرمایەدارەکان و کۆمۆنیستەکانیش نەیانتوانی خۆیان بەدوور بگرن لە سیستمە دیکاتۆریەکان و مافیاکان، هەربۆیە هۆکاری سەرەکی بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە ئەو سیستمانە ڕووبەڕووی چەندین قەیران و جەنگ و بەربەرەکانی بونەوە لەگەڵ گەلەکانیان و لە هەندێکیاندا ڕۆژانە خەڵکی سەرشەقامەکانیان لێ گرتوون و داوای مافی زیاتر و کاری کەمتر و ژیانێکی شایستەتریان لێ ئەکردن. لێ ئەو سیستمانە بێ گوێدانە ئەو داواکاریانە هەر خەریکی زیاتر ڕووتانەوە و ماندوو کردنی گەلەکانیان، بوون.
(ئیلان ماسك) زۆر بە زوویی هەستی بەوەکرد کە بەبێ سیستمێکی ڕوون و دژە سانسۆر دیموکراسیەت تەنها قسەیەکی پووچ و بەتاڵە. هەر بۆیە هەڵپەی کرد لە کڕینی کۆمپانیای (تویتەر) کە بەشێوەکی دیار سانسۆری بەکارهێنا دژ بە خواست و بەرژەوەندیەکانی لیبراڵەکان کە خۆی لە پاری دیموکراتی ئەمریکیدا نمایش ئەکا. هەروەك چۆن ئەم کۆمپانیایە کاتی خۆی لە بەرژوەندی دیموکراتەکان کاری کرد و سانسۆری خستە سەر سەرۆکی پێشوی ئەمریکا(دۆناڵد ترامپ) و لەکاریان خست. وا ئەمڕۆ ڕۆژێکی نوێ هاتە کایەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر ئەو سانسۆرە هەڵبگیرێ و دەنگی هەموان ببیسترێ.. کە ئەمەش داهاتوویەکی گەلێ باشە پێش هەموو شتێ بۆ بازاڕی ئازاد و هەڵبژاردنی پاك و بێگەرد لە سیستمە جیاوازەکان و کەمکردنەوەی جەنگەکان . ئەم هەوڵە نوێیەی (ماسك) نەك هەر ئەبێتە قازانجێکی زۆرتر و زەبەلاحتر بۆ خۆی و کۆمپانیای (تێسلا)، بەهەمان شێوەش ئەبێتە هۆی کەم کردنەوەی جیهانی دیکتاتۆریەت و مافیا خوازی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە