مەحمود عەبدوڵڵا

https://www.facebook.com/profile.php?id=100024374461377


خوێندنەوەی گەمژانەی مێژوو ئەبو بەکر کاروانی بەنمونە

Friday, 04.29.2022, 20:13

3001 بینراوە


دەبێت سەرەتا ئەوە  بڵێم لە بنەڕەتدا سیاسەتی ئیخوانەکان گەمژانەیە، چونکە وەک (باربارا تۆکمان) دەڵێت: (هەموسەردەمێک  داب و نەریتی خۆی هەیە وسیاسەت بەگوێرەی ئەوداب و، نەریتە دادەڕێژرێت)، بەڵام ئەوان برا موسڵمانەکان بێ ئاوەز و گەمژانە لەو سەردەمەی ئێستادا، بەگوێرەی سەردەمی سوڵتان سەلیم و مەلا ئیدریس سیاسەتی خۆیان داڕشتووە، بە لۆژیکی نۆکەرایەتیی سوڵتان ئیش دەکەن!
بەرلەوەی بزانین ڕابردو وچۆن بووە، دەکرێت لە ئێستای ئێوەوە بزانین،  کە براموسڵمانەکان، ڕابەرە دینییەکان تەنها وەک نۆکەر بۆ خەلیفە و سوڵتانەکان ئەرکدار کراون. ئەوەی ئێوە دەیکەن لە خیانەت و جاشایەتی فیکری وڤیستیڤاڵی  بە تورککردن و نکۆڵی لەکولتوری خۆمان زیاتر نییە، درێژکراوەی نۆکەرایەتی سەعید نورسی و مەلا ئیدریسە. ئێوە پاشماوەی ئەو دەربار و نۆکەرانەن،کە لە ناو کوردا هاتوون و ئیسلامەتیتان کردۆتە چەکی جاشایەتی.
خەریکی بێ هۆشکردنی تاکی کوردن. ئەگەر ئێوە لە ڕابردوو ئێستادا نۆکەریەتیتان نەکردووە، خێرە وەها بەچڕی ئیش لە سەر پەروەردەکردنی کچانی کورد دەکەن لە سەر شێوازی ئیسلامی تورکی و ستایلی ژنەکەی ئەردۆغان دەکەنە واجبی دینی بۆ کیژە کوردە کان؟!
ئەمە بۆخوایە یان بۆخەلیفە؟ سەیرکەن چۆن، لە ڕابردودا نورسی  دۆگما خودا و خورما تێکەڵ دەکات، دەڵێت: (ئەگەر سەیری مانگ بکەیت وێنەی خورمایەک دەبینیت!) ئێوەی  ئیخوانەکان کتێب لەسەر کتێبی خالید ئێرتوغرول دەکەنە کوردی، کە ناسیۆنالیستێکی تورکە، ئامانجتان خواناسییە یان تورکناسی و خالیدناسیی؟ ئەزانن ئەو خالیدە چ ژەهرێکی ناسیۆنالیستی تورکی دەڕێژێت، چۆن باسی نورسی دەکات، کە ئەوانەی دژی دەوڵەتی تورکن بە یاخییان دادەنێت ودەڵێت. نورسی لەوانە نەبوو خوێنەر بۆدرێژەی ئەو باسە دەتوانێت سەیری؟ وتارێکم بکات لە کورستانپۆست. ئەم لینکەی خوارەوە، خوێنەرە حەپۆلەکانی خالید ئێرتوغرول.
بەڵێ ئێوەی ئیسلامی سیاسی سیاسەتی خۆتان لەسەربنەمای نۆکەرایەتی و گێڕانەوی خەلافەتی ئیسلامی تورکی داڕشتووە، واز لە ڕابردو بهێنن، خۆ ئێستا هەموو، کەس دەزانێت ئەوەی دەیکەن بە پێوەری ئەمڕۆ جاشێتی فیکریە و نۆکەرایەتییە بۆعوسمانیە نوێکان، چونکە تەنها لەو ڕێگەیەوە  دەتوانن لە ناوکورددا پێگەیەکتان هەبێت و بەپاڵپشتی دارایی وڵاتانی تر گەنج ولاوی کورد پەروەردە دەکەن. ئێوە گەشتی نۆکەرێتیتان داهێنا بۆ تورکیا لە سەر زاری عەلی قەرەداغیی مەلا ئیبلیسی سەردەم ڕاتان گەیاند کە نۆکەری سوڵتانن.
دەوڵەتی عوسمانی، لەمێژوودا بە پیاوە نەخۆشەکە ناسراوە، ئەوە تەنها ئەقڵی نەخۆشە دەتوانێ بەرگری لێ بکات. دەوڵەتی عوسمانی هەموو خێر و بێرەکەی بۆ کورد تەنیا سەپاندن باج، کۆکردنەوەی سەرباز و سەرانە بوو، لەگەڵ دابەشکردنی موی پەیامبەر! جەنگی بەردەوامی سوڵتانە خوێنڕێژەکان، تەنها بۆ ئەقڵ نەخۆش و فاشیستەکان جێگای ڕێزە، بۆ ئەو مرۆڤانەی لە مێژوودا دەژین و لە واقیع نامۆ کراون. سوڵتان محمد فاتیح چۆن قوستەنتینیەی گرت؟ فەرمانی دا سێ ڕۆژ سەربازەکان ئازادبن لەڕابواردن لەگەڵ ژنە ڕۆمیەکاندا! ئەم ئەقڵ نەخۆشانە مێشکە کیرانە ئەم فاتیحە داگیرکار و بێڕەوشتە پیرۆز دەکەن. هەر بەڕاستی ئەمانە ویژدانیان بیمارە، نەخۆشن

بەر لەوەی بپرسین کور د کێیە و چی بوو دەبێت بپرسین فەتح چییە؟ 

کێشەی ئیسلامی سیاسی ئەوەیە، کە مێژوو بە ئیسلام دەست پێدەکەن، ئەوان گەر بۆیان بکرێت نکۆڵی لە مێژووی مرۆڤایەتی دەکەن و هەموشتێک دەگێڕنەوە بۆسەردەمی پەیدابونی ئیسلام. مرۆڤ حیزبی سۆسینگی بیردێتەوە لە ڕۆمانی ۱۹٨٤ کە چۆن دەیەوێت هەموشتێکی بەر لە شۆڕش بسڕێتەوە، دونیا دابەش بکات بۆ پێش شۆڕش و دوای شۆڕش، دونیای پێش شۆڕش هەمووی نەزانیین و چەوساندنەوەیە و دوای شۆڕش هەموشتێک باشە. ئەمە فۆڕمی حیزبێکی تۆتالیتارە کە دەیەوێت هەموشتێک بگۆڕێت وەک: (زمان، مێژوو ، غەریزە)، دیارە ئەوەش دەکرێت بۆماوەیەک لە ڕێی پەروەردەیەکی ئایدیۆلۆژی و خیانەت لە هۆشیاری! ئیسلامیەکان بەهەمان تەکنیک سەیری دونیا دەکەن، لای ئەوان چرکە ساتی مێژوو  ئەو چرکە ساتەیە، کە گروپەکەی محمد هەڵدەکوتنە سەر کاروانێکی بازرگانی، ئەو گروپە، کە بە فەرماندەیی محمد ئەو کارە دەکەن بە سریە نەخلە بە ناو کراوە. ئیسلامییەکان بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ مێژوودا دەکەن، سرینەوەی هەموشتێک پێش ئیسلام و دابەشکردنی دونیا بۆ پێش ئیسلام و دوای ئیسلام. سەردەمی ئیسلام و نکۆڵی لە هەر شتێکی پێش ئیسلام دەکەن. دەیانەوێت هەموو شتێک بگۆڕن ، جگە لە خوێندنەوەی ئایدیۆلۆجی ئیسلامی هەموو خوێندنەوە و تەفسیرێکی تر بۆ دونیا ڕەت دەکەنەوە. لە کاتێکدا بەشێکی زۆری شەریعەتی ئیسلام لە سەردەمی جاهیلی وەرگیراوە، هەڵبەت بەگوێرەی دونیابینی ئیسلامیەکان سەردەمی جاهیلیە، ئەگەرنا وەک وتم ڕەگ و ڕیشەی ئیسلام لەسەردەمی جاهیلیدایە هەر بۆ نمونە حەج،  قەدەغەکردنی چوارمانگی جەنگ لە کولتوری سەردەمی جاهیلییە. بەڵام ئیسلام لەگەڵ ئەو سەردەمە سەنتێز دروست دەکات و فۆڕمێکی پێشکەوتوتر پێشکەش دەکات.
خوێندنەوەی دیالێکتیکانە بۆ مێژوو ئەوەیە هەموو سەردەمێک لە جیاوازی و ناکۆکیەکانەوە بەرەو سەردەمێکی تر دەچێت، کە تێهەڵکێشە. نەوەک خوێندنەوەی ئیسلامیەکان کە هەوڵ دەدەن لە سەرەتاوە دەست پێبکەنەوە و نکۆڵی لە هەوڵەکانی پێشتربکەن . وەک ئەوەی مێژوی بیرکردنەوە بە ئیسلام دەست پێبکات، بێ ئاگا لەوەی ڕەگ و ڕیشەی قورئان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سۆمەڕییەکان و بابلیەکان،  عەرەب کە ئەوانیش سامین  شەریعەتەکەیان، شەریعەتی ئیسلام  بەشێکی لە یاساکانی حاموڕابی ئاودەخواتەوە. سەیر نییە ئیسلامیەکان ئەوەندە جەخت لە ڕاست دەکەنەوە و فەزڵی ڕاست دەدەن بەسەر چەپدا، واتا لای ڕاستی مرۆڤ. لە ئاینی کۆنی کوردستان فەزڵی چەپ لەپێش ڕاستە! پەیکەرەکان ئەوە نیشان دەدەن،  حاشا لەم بابەتە ناکرێت لە زۆرێک لەو پەیکەرانەی خواوەندەکا،ن خواوەندەکانی کوردستانی دێرینن، کە قاچی چەپیان لە پێشە! ئیتر ئاسایی ئەوە دەردەکەوێت پێشخستنی ڕاست جیاوازی و ناکۆکی کولتورییە  نەک شتێکی تر، میللەتان و شارستانیەتەکان بەم شێوەیە لەنێو جیاوازی و ناکۆکی کولتوریدا ژیاون. ئەوە سروشتی شارستانیەتەکانە کە کێشەی  من و منێتیدا دەژین، هەموو شارستانیەتەکان هەوڵدەدەن مێژوو بەخۆیان دەست پێبکەن، بۆ شارستانیەتی ئیسلامیش هیچ ڕیزپەڕێک نییە. هەروەک چۆن خۆرئاواش هەوڵی سڕینەوەی شارستانیەتەکانی تر ئەدات . فەتح و داگیرکاری پێش ئیسلام و دوای ئیسلامیش هەبووە و ئێستاش شارستانیەتی سەرمایەداری بەناوی ڕزگاری میللەتان و دیموکراتی لەهەوڵی فەتحکردنی جیهاندایە. تا ڕادەیەک ئەوە ئەنجام دراوە، بەڵام دۆگماتیزمی ئیسلامی مێشکی ئەم برا موسڵمانانە تەنیا فەتح نەبووە و بە ڕوی گۆڕانکاری و نوێبونەوەدا  داخراوە، هەمیشە لە نوستالژیادا دەژین ، دەیانەوێت مێژوو بوەستێنن و ژیان بگەڕێننەوە بۆ دواوە. دیارە وەک (بێرنارد لویس) دەڵێت: جەنگەکان جەنگی ئیمان و تەماح بون.هەموو فەتحەکان لەمێژوودا پاساویان هێزە، لەژێرناوی خوادا، ئەگینا خودا تەنها پاساوێکە. فەتح لە پێناو داگیرکردنی زەوی تر و بردنی سەروەتی ئەوخاکەی داگیر دەکرێت. دیارە هەموو ئیمپراتۆریە تەکانیش پاساویان هەیە و بەناوی خوایەک هێرش دەکەنە سەر وڵاتانی تر لەلایە ک لە ڕێگەی خواکانەوە جەنگەکەیان پیرۆز کردووە، لەلایەکی تر وەک جەنگێکی کولتوری لەگەڵ خوای بەرامبەر خودایەکیان ڕاستکردۆتەوە. بەڵام بەبێ هێز هیچ خوایەک بڕیاری فەتح نادات. پاشا ئاشوریەکان بەناوی ئاشوری خواوەند، یان ئیسلام بەناوی ئەڵڵا هێرش دەکەنە سەر وڵاتی دیکە، کە لەناوەڕۆکدا هەر یەک شتە، بەڵام فۆڕمی داگیرکارییەکان جیاوازە

"فۆڕم ناوەڕۆک دەشارێتەوە"

نکۆڵی لەوە ناکرێت جەنگەکان جەنگێ ئیمان و تەماحبون و ئێستاش هەر هەمان شتە.
عەرەب کاتێک لە ڕێگەی ئیسلامەوە یەکێتیەکیان پێک هێنا و پەلاماری وڵاتانیان دا، بەناوی ڕزگاری وەک ئەمڕۆ باسی دەکەن، بەڵام لەڕاستیدا عەرەب، بۆ نان و گان برسی بوون پەلاماری وڵاتی فارسیان دا، ئەوەتا وەک عەبدولحسەین زەڕنکوب دەڵێت: سێ سەد هەزار ژن و مناڵیان بردەوە بۆلای عومەر. لەگەڵ سامانێکی زۆری وڵاتی فارس، تا برا عەرەبەکان لەناوخۆیاندا دابەشی بکەن. ئەمەیە عەدالەت. ئەنەوشیروانی ساسانی عادل بوو یان عمر؟ ئەوە با ئیسلامیەکان بچن مێژوی ئەم پاشا ساسانیە بخوێننەوە، کە خواکەی ئاهورامەزدایە، نەک ئەڵڵا، ئەوسا دەزانن خواکان بەرهەمی کولتورن. خواکان بەجیاوازی ژینگە لە خەسڵەتەکانیان جیاوازن، نەک حەقیقەتی خۆیان . تاڵانی کە کولتوری خێڵە عەرەبەکانە، دەبێتە خەسڵەتی ئەڵڵای محمدیش ، چونکە خودایەک بە تەواویی لە نەتەوەیەک جیاواز بێت و ڕووت بێت لەخەسڵەتەکانی کولتورەکە، ئەوا جێگای نابێتەوە. وەک وتم تاکە پاساوی فەتح هێزە، فەتحەکان شەرعیەت لە هێز وەردەگرن نەک خواکان. ئەو خوێندنەوە ئایدیۆلۆژیە گەمژانەیەی ئەبو بەکر کاروانی دەبێت وەک ڕوانگەیەکی تاکە کەسی سەیربکرێت نەک وەک واقیعی و مێژویی.
وتراوە مێژوو بەسۆمەریەکان دەست پێدەکات، ئەوە سۆمەڕیەکانن داهێنەری نووسین و خوێندن نەک اللە! هەموو سەردەمێک بیرکردنەوەی تایبەت بەخۆی هەیە، یاسا و سیستەمی حوکمڕانی بەگوێرەی ئەوسەردەم دادەڕێژرێت.
نکۆڵی کردن لە بوونی هەستی نەتەوەیی ، لەڕابردودا ، شتێکی ناواقیعیە، ئەوە تەنها لەمێشکی ئایدیۆلۆژی جێگای دەبێتەوە. ئەوان کە لەڕێگەی پڕۆسەی مێشک شۆردنەوە غەریزەش دەگۆڕن ئاساییه پێیان وابێت، کە نەتەوە بوونی نەبووە، لەم ڕێگەیەوە کولتوری جاشایەتی فیکری بڵاودەکەنەوە. ئەگەر نەتەوە و هەستی نەتەوەیی نەبووە، ئەگەر عروبە نەبووە خێرە بەبێ جەنگ عەرەب خەلافەت ناداتە نەتەوەیەکی تر؟  بۆچی لە سێ سەردەمی خەلافەتدا هەر عەرەبە چاوڕەشەکان نوێنەری خوا بوون؟ بۆچی لەچوار خەلیفەی ڕاشێدین کوردێک نەبوو بەخەلیفە؟ بۆچی محمد قیبلەی گۆڕی ئەگەر مەسەلە تەماح نەبوو؟ ئاخر داهاتی کەعبەی موسڵمانان هەردەبێت بچێتەوە لای نەتەوەی عەرەب؟ بۆچی ئیسلام ئەگەر مەبەستی ڕزگاری بەشەریەتە لە کوفر  بە دانی سەرانە واز لە وانە دێنێت موسڵمان نابن؟ ئەمە منیش نایڵێم، ڕای مەعروف ڕەسافی عەرەبە، کە وەک ڕۆشنبیرێک ئەو ستەمە دەبینێت.عەرەب بەناوی خوداوە سەرانەو سەبایا و کەنیزەکی دەوێت. با ئەبوبەکر پێمان بڵێت کە ئیسلام پەیوەندی بە عروبەوە نییە، بۆچی ناوی شارەکوردەکان دەگۆڕن، مەگەر ئەمە سڕینەوەی زمان و تەعریب نییە پێش بەعس؟ ئێ لە خۆڕا نیە عەفلەقی دامەزرێنەری بەعس دەڵێت: ئێمە قەرزاری محمدین! ئەوان دەزانن، کە محمد چی بۆ کردون، بەڵام کوردە بۆرەکان  نازانن چی بەسەر هێناوین.
ئەبوبکر کاروانی دەڵێت: لەسایەی ئیسلام سەلاحەدین دەرکەوت، بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە سەلاحەدین وەک ئەم برا ئیخوانیانە ئیمانی بەکورد نەبوو، لە ژێر کاریگەری کولتوری داگیرکەردا ژیاوە، بۆیە پایتەختەکەی کوردستان نییە. ئێ ناکرێت چونکە عەرەب دوای کورد ناکەوێت هەر دەبێت کورد دوای عەرەب بکەوێت. زۆر گەمژانەیە بڵێیت نەتەوە و هەستی نەتەوەیی بوونی نەبووە، دەرکەوتنی ناسیۆنالیزم لە ئەوروپا وەک تیۆر شتێکە و هەبونی نەتەوە لە واقیعدا شتێکی ترە. کە پێشتر نەتەوەکان بەناوی نەتەوە خەباتیان نەکردوە، مەسەلە ئەوەیە،  کە ئەو نەتەوانە داگیرکراون و لە ژێر کاریگەری ئیمپراتۆریەتدا بوون، نەیان توانتوانیوە، چونکە سەردەمی ئیمپراتۆریەت بووە، بەڵام نەتەوەکان پارێزگارییان لە بوونی خۆیان کردوە. ئەم ئیمپراتۆریانەش هەر سەردەمە و لەژێر دەسەڵاتی نەتەوەیەکدا دابووە، جگە لە کورد لەدوای ئیسلام ، تورک، عەرەب، فارس سودیان لە ئاین وەرگرتوە، بەڵام کوردە موسڵمانەکان تەنها سودیان بۆ ئاین هەبوە. خەلافەت بە خۆشی نادرێتە تورک، یان فارس ، ئەوە ئەوکاتەیە، کە خەلیفە لەگەندەڵیدا نقوم دەبێت و دادەڕزێت . خەلافەت دەکەوێتە دەست تورکەکان، بەڵام تورکەکان دیسان هەستی ئاینی بەکاردێنن و لەلایەن مەلا ئیبلیسی بەدلیسی کورد دەکرێنە سورەی بەرلەشکر وەک چۆن ئێستا ئیخوانەکان بوونەتە جاشفیکری ئەردۆغان و عوسمانیەتی نوێ. دیارە ئەبوبەکر کاروانیش جیاوازی دەوڵەتی نەتەوەیی و هەستی نەتەوەیێ ناکات، ئەوکات سەردەمی دەوڵەتی نەتەوەیی نەبووە، بەڵام ئیمپراتۆریەت نەتەوەیی بووە. بۆ کورد نەبۆتە سوڵتان، خۆ مەلا ئیدریسی نەگریس و نۆکەری سوڵتان شەرعزان بوو، بەڵام ئەو نۆکەری سوڵتانی پێ خۆشتر بوو لەوەی ببێتە سوڵتان. ئەو کولتورە جاشایەتییە ئیسلام بە دیاری بۆی هێناین.
کێشەی برا موسڵمانەکانمان ئەوەیە کە پێیان وایە حەرامە کورد ببێتە سوڵتان. ئەی بۆچی هەموو میرنشینەکان لەناوبران؟ بۆچی تا ڕوخانی عەباسیەکان میرنشینەکان دەرنەکەوتن؟ ئەبوبەکرئەم میرنشینانە دیاری ئیسلام نین، بەڵکو تەنها لە ئەنجامی نەمانی دەسەڵاتی ئیسلامی و لە بۆشایی نەبوونی دەسەڵاتدا دەرکەوتن، بەڵام دیارە بەهۆی هەستی نەتەوەیی تورک و فارس و پەرش وبڵاوی کورد نەتواندراوە ببنە سوڵتان. ڕێبەرە ئاینیەکانیش خائین بوون و مەلا ئیدریسەکان ئامادە نین داوای یەکگرتویی بکەن بۆ ئەوەی کوردێک ببێتە خەلیفە، بەڵام بۆ کردن بەنۆکەری خەلیفەی بێگانە هەموشتێک دەکەن.
باشە بۆچی عەرەبەکان لەوپەڕی دەسەڵاتداری دا بە کورد و فارس دەڵێن مەوالی و عەلوج؟ با ئەبوبکر ئەوەمان بۆ ڕون بکاتەوە: ئەگەر هەستی نەتەوەیی نەبوە بۆچی تورکەکان تورک دێنن بۆ کەرکوک و بولگاریا؟ ئەمە تەتریک نییە. ئەی هێنانی هۆزە عەرەبەکان و گۆڕینی ناوی شارە کوردیەکان تەعریب نییە؟ یانی چی مناڵیش دەزانێت عەرەب لەژێرناوی ئایندا تەعریبی کردووە، ئەی بۆچی خەلافەتی ئیسلامی هۆزێ کوردی نابات بۆ مەککە و جێگیری ناکەن؟ بۆچی ئەگەر بۆ ڕزگاری هاتوون هەندێ شاری دەوڵەمەند دوو جا ر فەتح دەکەن؟ بۆچی بەدرێژایی چەندین سەدە عەرەبەکان دژی عەباسیەکان هەوڵی دامرکاندنەوەی شۆڕشی کوردیەکانیان دا؟ بۆچی ئەبا عوبەیدەی جەراع لەشکری ناردە سەر کوردستان وەک ئەردۆغان؟ ئەم درۆ و دەلەسە و جاشایەتی فیکریە تاکەی!؟ چەواشەکردنی مێژو بێ ئەخلاقیە و هەوڵی سڕینەوەی میللەتێکە.
ئەمە دەکەن تا وەک سوڵتان سەلیم، کە بە مەلا ئیدریسی دەگوت: نۆکەرە خۆشەویستەکەم ئەردۆداعش پێتان بڵێ نۆکەرە خۆشەویستەکانم . سەرەڕای هەموو ئەمانە گریمان هیچ یەک لەم شتانە بوونی نەبووە، ئەمە چ کەرێتیەکە بتانەوێت کورد بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگەڵ و فەتح و داگیرکاری سوڵتانەکان و کورد بکەنەوە بە نۆکەری سوڵتانە خوێنڕێژ و دڕندەکان. باشە ڕابردو هەرچییەک بووبێت، ئەمڕۆ سەردەمی نەتەوە و گەلانە، ئێوە لە ئەمڕۆدا چۆن نکۆڵی لەهەستی نەتەوەیی دەکەن؟ ئەی پیرە خائینان ئەگەر وا نییە و ئاسیمیلە نەبوون بۆچی گڕتان تێ بەردەبێت بۆ مورسی بەڵام بۆ داگیرکردنی عەفرین و سەرێکانی تەقەی سەرتان دێت؟ بۆچی دژی داگیرکردنی بەرزایەکانی جۆلانن، بەڵام هەموو قەندیل بگیرێ باکتان نیێە؟ نەخێر ئێوە مێشکتان شۆردراوەتەوە و لەژێر کولتوری داگیرکەردا گەورەبوون و لەسەر حیسابی کورد وەک نەتەوە درێژه بە پێگەی جاشایەتیتان ئەدەن. ئێوە هەر لەبنەڕەتەوە نۆکەری سوڵتانن، ڕابەرە کۆنەکانیش نۆکەربوون، ئێوە پاشماوەی نۆکەرێتی مەلا ئیدریسن و هیچیتر.
دیارە مێژوو دەتوانێت ئامرازێک بێت بۆ هۆشیاری و بەپێچەوانەشەوە. بەڵام خوێندنەوەی مێژوو بێ توخمی ئەقڵ هەمیشە وەک چیرۆکی لێدێت. بەڕای (ئیبن خەلدون) بێ بەشداری ئەقڵ لە لێکدانەوەی مێژوو، مێژوو هیچ واتایەکی نابێت و خوێندنەوەکان بۆمێژوو نازانستی دەبن. (ئی ئێچ.کار) لەو بارەیەوە دەڵێت: دەکرێت کتێبێکی مێژویی بنووسیت بێ ئەوەی هیچ ڕوی دابێت، یان دەکرێت مێژویەکی پێچەوانە بنووسیت.کەواتا بەشداریکردنی ئەقڵ لە لێکدانەوەی مێژودا مێژو دەکات بە زانست.
هیچ کاتێک مێژووی فەرمی بێ درۆ و چەواشەکاری نییە. تاودانە کتێبێک و خوێندنەوەی وەرگرتنی وەک مێژوو خیانەتە لە هۆشیاری و خۆخەڵەتاندنە. خوێندنەوەی ئایدیۆلۆژی بۆ مێژوو، مەترسیدار و خیانەتکاریە لە هۆشیاری گەلێک یان لەهۆشیاری مرۆڤایەتی، ئەوەی ئیخوان سەبارەت بەمێژوو دەیکات، گێڕانەوەی مێژووە وەک چیرۆکێکی پیرۆز و حەتمی و ئایدیۆلۆژیانە هیچ توخمێکی ئەقڵانی تێدا نیە. بەکورتی سەبارەت بە موسڵمانبوونی کورد و دەوڵەتی عوسمانی ئەبوبکر کاروانی و مەلا ئیخوانیەکان خیانەتکردنە لەهۆشیاری کورد. بە بڕوای من بێشەرەفانەترین شت شێواندنی مێژوییە لەو شێوەی ئیسلامیەکان. کە سنوری مێژوو خوڕافیاتیان نەهێشتووە. بۆ نمونە دەربارەی بە ئیسلام کردنی کورد مرۆڤ زۆر نەزان نەبێت چۆن بڕوا دەکات ئیسلام بێ شمشێر و کوشتار بڵاوبوبێتەوە، لەکاتێکدا خودی مەککە بەشمشێر فەتح کراوە . خێرە کورد وەها تامەزرۆ بوون بۆ دینێک کە ئێستاش لەزمانەکەی تێناگەن؟
سەبارەت بە دەوڵەتی عوسمانی لە ئیسلامبولی پایتەخت سوڵتان کەنیزەکی دەفرۆشت. ئەبوبەکر عەلی دیارە ئارەزوی کەنیزەک و مناڵبازی و نێربازی عوسمانیەکانی گەرەکە. سوڵتان ئەحمەدی عوسمانی تاکە ژنێک لە دەربارەکەیدا نەبوو، چونکە نێرباز بو! خەلیفە تورکەکان داگیرکار،تاڵانچی و خوێڕی بوون، ئەوە بەس نییە! باشە بە پێوەری ڕۆحی سەردەم ئایا ئەردۆغان دیکتاتۆرێکی لۆمپەنی خوێڕی نییە؟ وەکی تر جگە لە سیاسەتی پەرتکە و زاڵبە بۆکورد چیان هەبووە. عوسمانیەکان تەنانەت لە ئەنادۆڵیش داگیرکاربون نەک کوردستان، بەڵام سودیان لەنۆکەرە کوردەکان وەرگرتوە بۆ فەتحی وڵاتان.
سێ تێزی سەقەتی ئیسلامیەکان لەبارەی ئیسلام و خەلافەت پێویستی بە لەسەروەستانە:
یەکەم: تێزی نەتەوەیی نەبون و نەبونی هەستی نەتەوایەتی لەڕابردودا.
دووەم: موسڵمانبونی کورد بەئاشتی و دڵخوڵزانە.
سێیەم:ئیسلام وەک ڕزگارکەر و نەهێشتنی کۆیلایەتی
لەڕاستیدا ئەم تێزانە سەقەت و بێ بنەمان. لەسەردەمی عەباسیەکان شۆڕشی کۆیلەکان ڕووی داوە، کوردیش بەشداربوون! ئیسلام لە خودی نیمچە دورگە بە شمشێر بڵاوبۆتەوە، نەک لەناو ناعەرەبەکاندا. ئیسلام  ئیمپراتۆریای عەرەب بوو.