قامچی جەللاد و شەقی میللەت

Saturday, 30/04/2022, 19:02

6013 بینراوە


دیارە لەماوەی ٣١ ساڵی ڕابردودا سەدان ڕێگەی خەبات تاقیکرایەوە بۆ بەدیهێنانی دەوڵەتی دامودەزگایی، ئازادی سیاسیی، چەسپاندنی یاسا، عەداڵەتی و بنبڕکردنی فەسادی ئیداری. بەڵام نەک هیچ سودی نەبوو بەڵکو ڕۆژ دوای ڕۆژ کوردستان بەرەو وێرانەی زیاتر دەڕوات و میللەتی کورد هیچی نەما بۆ لەدەستدان تەنیا گیانی نەبێت. بۆیە پێموایە تەنها ڕێگەی ڕزگاری میللەت ئەوەیە تەواوی خەڵکی کوردستان ڕاپەڕینێکی هاوشێوەی ساڵی ١٩٩١ بکەن. ئەبێت.
هەمیشە بکوژو جەللادەکانی سەر بە بنەماڵەی خائینی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی سەرەڕای بێ مووچەیی و نەبوونی خزمەتگوزاریی، بە فیشەک و کوشتن، وەڵامی خۆپیشاندەران ئەدەنەوە. .
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە لایەک چەتە و چەکداری ئاسایش لەچەشنی سەگی هار بەردەداتە گیانی هاوڵاتیان و لەلایەکی دیکەشەوە دەڵێت خۆپیشاندان مافی هاوڵاتیانە و پشتگیریان لێ دەکەم
مەحمود سەنگاویش لە گەرمیانەوە، دەڵێت ئەگەر لەناوچەی دەسەڵاتی من خۆپیشاندان بکرێت، پێویستمان بە پۆلیس نییە. خۆم چەکدارەکانم دەنێرم هەموو خۆپیشاندەران بەشەق و تێڵا بخەنە زیندانی نهێنی خۆیەوە.
من وەک خۆم هیچ ئومێدم بەگۆڕانکاری نییە. بۆیە لەبەرامبەر دەسەڵاتی بارزانییەکان و تاڵەبانییەکان تەنها ڕێگە، شۆڕش و ڕوبەڕوبونەوەییانە. جا هەر یەکێک لە دەسەڵاتداران چی بەرامبەر هاوڵاتیان کرد هەق وایە هەمان شتی بەرامبەر بکرێتەوە. بۆ نمونە، چونکە جەلال تاڵەبان ئەم قوتابخانەی دزی، فەسادی، مافیایی، چەوساندنەوەی میللەت و دزینی سەروەتو سامانی خەڵکی دامەزراندووەو لەدوای خۆی هەزاران گەورە مافیای هاوشێوەی خۆی پەروەردە کرد. بۆیە پێویستە جەلال تاڵەبانی بە مردوویش لەگۆڕ دەربهێندرێت و لە لایەن گەلەوە دادگایی بکرێت و لاشەکەی لەناو خاکی پیرۆزی کوردستان نەمێنێتەوە. چونکە ئەو بە زیندویی هەزاران جار خیانەتی لەو خاکە کردووە. هەروەها لاشەی خائین و دزو گەندەڵی جەلال تاڵەبانی پیسەو خاکی کوردستان پاکە. بۆیە نابێت لاشەیەکی ئاوها پیس لەناو خاکێکی پاک دابێت.  
هەروەها هەرجۆرە بێ ڕێزیەکی دەسەڵاتداران بەبێڕێزی دەبێت جواب بدرێتەوە. ئەگەر سووکایەتی بە ژن و منداڵانمان کرا نابێر بهێڵین ژن و منداڵیان بحەسێنەوە. ئێمە شکست ناخۆین، ئێمە هەرگیز نامرین، ئێمە هەمیشە سەربەرزین و دەسەڵاتداران سەرشۆڕن. چونکە ئێمە مەزڵومین و ئەوان زاڵمن. دەبێت ئێمە توخمی ناڕەسەن و خائینی ئەم وڵاتفرۆشانە لەناوبەرین و بۆ هەمیشە وڵات لە جاش و جەردەی سەرانی یەکێتی و پارتی پاک بکەینەوە.
تەواوی عێڕاق و کوردستان نغرۆ بووە لە گەندەڵی سیاسیی و ئیداری. خزمەتگوزاری نییە، موچە نییە، ئازادیسیاسیی نییە، ژیانی هاوڵاتیان پارێزراو نییەو چەسپاندنی قانون و عەدالەتی نییە. تەواوی وڵات پێویستی بە وەرچەرخانێکی بنەڕەتی و سەرتاسەری و ڕیشەیی هەیە. ئەم گۆڕانکارییەش بەبێ هەوڵ و قوربانی و باجدان وەچنگ نایەت. بەڵام خۆ حاڵی حازر ئەوە ٣١ ساڵە لە ژێر سایەی دەسەڵاتی دوو بنەماڵەی دیکتاتۆرو مافیادا ڕۆژانە لە سەدان ڕێگەوە قوربانی دەدەین. ژیانی هاوڵاتیان بەڕادەیەک خراپەو ڕۆژ دوای ڕۆژ خراپتر دەبێت. بۆیە وەکو وتەیەکی کوردی دەڵێت، جام کە پڕ بوو لێیدەڕژێت. بەڵام بەڕاستی جامی ستەم و چەوساندنەوەی ئەم دەسەڵاتە دەمێکە پڕبووەو لێیدەڕژێت.
بۆیە بە ئەرکی سەر شانی هەموو مرۆڤێکی سەروی ١٨ ساڵی دەزانم کە هەموومان بەژداربین لەم گۆڕانکارییە ڕیشەییە. پێویستە هەموو کەسێک لای خۆیەوە دەست پێبکات جا هەر یەکەو بە جۆرێک چالاکی سیاسیی بکات. ئیتر یەکێک لە ڕادیۆ قسەبکات بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک و هاندانی خەڵک لە دژی ئەم زوڵم و چەوساندنەوەو ناعەداڵەتییەی دەسەڵات. یەکێکیتر لافیتە بنوسێت بۆ خۆپیشاندەران. یەکێکیتر وێنەکانی سەرکردە خائینەکان لە دیواری دائیرەکان و شوێنە گشتییەکان لێبکاتەوەو فڕێیان بداتە ژێر پێی خەڵک. یەکێکیتر بە نوسین بەژداری ئەم هەڵمەت و چالاکییە سیاسییە بکات، بۆنمونە، وەکو ئەوەی ئێستا من دەیکەم. یەکیکیتر تف لە دروشم و ئاڵای پیسی مافیاکانی دەسەڵات بکات. ئیتر خەڵکی کوردستان زیاترە لە شەش ملیۆن کەس، بەڵام ئەوانەی ٣١ ساڵە هەموو سەروەتی ئەم شەش ملیۆن کەسە دەدزن و دەیانچەوسێننەوە، ئەوا تەنها چەند سەد کەسێکن. بۆیە ئەگەر هەموومان بەیەکەوەو بەیەک دەنگ، یەک دروشم و یەکگرتوویی هەڵسین و ڕاپەڕینێکی مەدەنی و سیاسیی بکەین تەنها یەک ڕۆژ کافییە بۆ گەورەترین شۆڕش و وەرچەرخانی مێژوویی. کە خۆمان و داهاتووی مناڵ و نەوەکانیشمان ڕزگار دەکەین. ئەگینا بەپێشەوانەو ئەگەر ئێستا ئەمە نەکەین، ئەوا چۆن باوک و باپیرمان کۆیلەی ئەم دوو بنەماڵەیە بوون و چۆن ئێمە دەچەوسێننەوەو ڕیسواو زەلیلی ژێر دەستی ئەوانین. ئەوا بەهەمان شێوە مناڵ و نەوەکانیشمان هەمان ژیانیان دەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە