سیاسەتی ئیفلاسانە یان حەکیمانە ؟

Saturday, 30/04/2022, 19:31

5562 بینراوە


لە پاش ساڵی ٢٠٠٣ و بونیادنانەوەی عێراق، کورد بووە فاکتەری سەرەکی مەیدانەکە و ھەموو جیھان چاوی لە کورد بوو، کە چۆن دەتوانێت لەعێراقدا ڕۆڵ بگێڕێت و مافەکانی ئەو نەتەوەیە دەستەبەر بکات ، کورد توانی ھێزە عێراقیەکان بە سوننە و شیعەوە بەھێز بکات بەڵام ناو ماڵیخۆی پەرتەوازە و وێران بکات ، پاش چەند کابینەی حکومەت لە ھەرێمی کوردستان کورد نەک نەیتوانی ناو ماڵی خۆی یەکبخات وحکومەتێکی نیشتیمانی پێک بھێنێت بەڵکو ئابوری ڕۆژ بەڕۆژ وێرانتر بوو.
 لە کابینەی ٨ دا لە ژێر ناوی ئابوری سەربەخۆ لە جیاتی پشتبەستنبەو سەروەت و سامانە ژێرزەمینی و سەرزەمینیە نێچیرڤان بارازانی سامانی نەوتی تاڵان ئاسا ڕادەستی تورکیا کرد و ھیچ یەک لە سیاسیە کوردەکانیش ڕوئیایەکیان نەبوو بۆ بەکار ھێنانە ئەو سامانە و بەکار ھێنانی وەک کاتێک بۆ گەیشتن بە ئامانجی نەتەوەیەک ،
گەر چاوێک بە شەڕی داعشدا بخشێنین ھەمان قۆناغێک بوو بۆ کورد کە بتوانێت چۆن و چی بوێت پێی بگات و حکومەتێکی دەوڵەمەند و بەھەیبەت و نیشتمانی نەک بۆ خودی ھەرێمی کوردستان بەڵکو ھیوایەکی بەھێزیش بێت بۆ کوردانی پارچەکانی تر ، لە و قۆناغەدا کورد لەڕۆژئاوای کوردستانیش ماوەی ٣ ساڵ بوو شارەکانیان ڕزگار کردبوو و ووزەیەکی سامانی ژێر زەوی لەو پارچەیەش لە دەستی کورددا بووئەویش دەروازەیەکی دیکەی بەھێزی کورد بوو بۆ گەیشتن بە خەونە لە مێژینەکەی ، کە ئێستا لەم قەیرانی ووزەیەی ئەوروپادا پاش شەڕیئۆکرانیا لە جێگای ئەوەی کورد بە دەستی دووەم و سێیەم مامەڵە بە ووزەوە بکردایە ڕاستەوخۆ خۆی دەبووە فاکتەری سەرەکی و ووزەکەشیوەک فشار بۆ گەیشتن بە مەبەستەکانی بەکار دەھێنا و ھەردوو پارچەی کوردستان پێکەوە لە ناوچەکە دەبونە جێگرەوەی ووزە و مامەڵەیتایبەتیان بەو سامانەوە دەکرد و دەبونە خاوەن نەتەوەو نیشتیمانێکی بەھێزیش ، 
ئەمریکا و ئەوروپا چەندین جار ئەو شانسەیان بە کورد بەخشی تا حکومەتێکی بەھێز و ئابوریەکی بەھێز بونیاد بنێنن بەڵام کورد لە ھیچیاسەرکەوتو نەبوو ھەمیشە کەوتە خزمەت ئەجینداکانی دەرەوەو وێرانکردنی نێوماڵی خۆی ،
سەرەڕای مەشغوڵکردنی ڕوسیا بە شەڕی ئۆکرانیاوە ھێشتا ناتوانرێت باس لە بێ ھێزی ڕوسیا بکرێت لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بەڵام کەسەیری ئاراستەی سیاسەتی ناحەکیمانەی پارتی دەکەی ئەو خوێندنەوەیەی پێوەدیارە گوایە ڕۆژئاوا تورکیاو پارتیان مخەوەل کردووە بۆگەیاندنی ووزەیەک کە کورد لێی سود مەند نیە جگە لە تورکیا ، بەڵام ھچ خوێندنەوەیەکی وورد بۆ سیاسەتی ئێران لە ناوچەکە و ڕوسیانەکراوە و ناکرێت ئەوە ھەڵە مێژوویەکەیە کە پارتی نەک سەری خۆی سەری ئەو ئەزمونەش دەخوات ،
گەر سیاسەتێکی عاقڵانی لەم ٣٠ ساڵەدا بەڕێوە ببرایە بەسامانی ووزە ئێستا لە جێگای مردن لە سەرەی موچەی خانە نشینی و لافاو بەدڵۆپە بارانێک و ھەموو قەیرانانە کوردستانێک بونیاد دەنرا کە ھی ھەموان بێت نەک دوو بنەماڵە .
لە دوایین سەردانی مەسرور بارزانیدا بۆ لەندەن ڕاستە باس لە گاز کراوە بەڵام گەر گازیش بفرۆشرێت لە نەوتەکە کەمتر کورد قازانجی لێدەکات چونکە کلیلی سامان و ئابوری ووڵات بە ناوی حکومەتی ھەرێمەوە لەلایەن پارتیەوە دراوە بە تورکیا و ھێندەی تورکیا لێی سودمەندەخودی کوردستان و ھاوڵاتیەکانی سودی لێ نابینن .
بۆیە ئەو ھەرێمە پێویستە بە سیاسیەکە کە ڕوئیای ھەبێت بۆ داھاتوو نەک تاڵانکار و بێ بەرنامە ھەموو ووڵات بفرۆشێت بە خەونەکانیشمانەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە