کێشەکە لە گوشارەی بیری عەقڵی کوردیدایە ؟!

Saturday, 04.30.2022, 19:35

493 بینراوە


لەم قۆناغەدا کە هەموان ئاڵۆزی باری ژیانیان لەبەرچاوە، بابەتە هەستیار و گەورە و گرنگەکان لەمەرٍ فەلسەفە و سیاسەت و زانست لەبەرچاو دیارنین، بەڵێ هەمویان باسی تایبەتی خۆیان دەوێت و پێویستیان بە کورٍی تایبەتمەندی خۆیانە بەڵام پێویستە بزانین کە پێکەوەیی و لێکئاڵاون و دابەش ناکرێن و هەر هەموویان لە زۆر شوێندا یەکدەگرنەوە و پێویستیان بەیەک دەبێت.
ئێمەی کورد لە بوار مەعریفەت و زانست لە دوای دواوەی پلەبەندی هەموو گەلانی جیهانین، هۆکارە سیاسیەکە و نەبونی دەوڵەت لە پێشەوەی رێگریەکانن و کۆی عەقڵی جەمعی کورد لە هیچ شتێکیدا کەمی نیە و پرٍ توانایە و ئەگەر بتوانین بڵێین زانان و داناشمان زۆرن و کۆی توانای بیرکردنەوەی عەقڵی کوردی ئەگەر پەرٍگیر نەبم لە وەسفەکەم هەر هیچ نەبێت هاوتای گوشارەی کۆی عەقڵی خەڵکانی دیکەی ناوچەکەیە ئەگەر زیاتریش نەبێت.
ئەگەر بێینەوە سەر سیاسەتەکە و واقعی خۆمان لەبەرچاو بێت و بە چاوی بەزەییەوە تەماشای شتەکان نەکەین، ئەم قۆناغە تاکە هەلێکە لە سەرجەم مێژووی کورددا بۆ بیرکردنەوە و گوفتار  و رەفتاری باش برەخسێت و وا بزانم هیچی نەماوە بۆ ئەوەی بە یەکجاری بە فیرٍۆی بدەین و زەرەیەک سوودی بۆ نەوەکانی ئایندەمان نەبێت. بۆ؟
کورتبینی و مەودای کەمی بیرکردنەوە و هەژاری کۆی گشتی گوشارەی بیری جەمعی میلەتێکی وەک ئێمەی داماو و ژێردەستی ئەویتری داگیرکەر و ستەمکاری نەزان و جاهیل لە هەموو بوارەکاندا، لەگەلڕ تەماح و بەرژەوەندیە هەمەجۆرەکانی زۆر لایەنی نێوخۆیی و ناوچەیی و جیهانی تەنانەت بەرچاوی ڤیگەرەکانی کوردیشی گرتووە و نازانێت چۆن دەرچەی ئەو کۆبارە زەبەلاح و قورسەی سەرشانی چۆن بدۆزێتەوە و بۆ ئەوەی خۆی لێی خاڵی بکاتەوە. 
ئەگەر رێگرەکانی بەردەم عەقڵی بیرکەرەوەی کورد بەم حاڵەتەی تێدایە ریزکەین بێگومان بێئومێد دەبین. ئایین، باری کۆمەڵایەتی، هەژاری باری مەعریفە و زانست، نەبونی گوشارەی عەقڵی جەمعی، نەبونی سەرکردە یان ئیلیت، درٍندەیی داگیرکەران، نەبونی و کەمی ئامرٍازە پێویستەکانب رزگاری، لەگەلڕ باری پەیوەستی خودی تاک و خاکەکەی و چەکەرەنەبونی عیشقی نیشتمانپەروەرێتی نوێ یان لە ناوبردنی لە لایەن داگیرکەران لە لایەک و زاڵبونی بیرۆکەی نارشیزیم لە مێشکی گەنجان لە لایەکی ترەوە، کۆی ئەمانە وای کردووە کە بڵێین ئا ئەمەیە باری مەعریفی و وەزعی خودیی کورد و وەزعی بابەتی کوردستان. دەتوانین بڵێین بەڵێ هێزی بیری کۆی عەقڵی کوردی ئەو توانا زەبەلاحەی نیە بگات بە چارەسەریی ئەو هەموو گرفت و کێشانە و رزگاری بکات لەو تەگەرە زۆر و  سەختانە، لە هەمووی زیاتر بوونی کێشە و گرفتی نەبوونی عەقڵ و بیرکردنەوەی گونجاو و کەسی بەتوانای داهێنەر لە شوێنی تایبەتی خۆی و پەرشوبڵاوبونی ئەو تۆزە بەرهەمە کەمەی عەقڵی بیرکەرەوەی تاکی کورد و دروستنەبونی گوشارەی کۆی گشتی بیری کورد و بزربونی ئەوەی بە دەستەواژە سیاسیەکەی پێی دەوترێت رای گشتی، جا ئەگەر کۆمەڵایەتی بێت یان مەعریفی یان یان سیاسی یان فەلسەفی. (پوختەی نوسینێکی تایبەتە لەمەر  گرفتەکانی ژیانی هەمەجۆری کورد).