عیسا وایدەزانی کێ یە؟

Thursday, 05/05/2022, 19:54

9391 بینراوە


لە سەرەتای دروستبونی جوڵانەوەی مەسیحیەتەوە شوێنکەوتوانی عیسای مەسیح دەیانگوت ئەو خودایە لە شێوەی مرۆڤدا.

بەس ئایا خودی عیسا چی دەگوت ئەو چۆن بیری دەکردەوەو دەبێت کێ بو بێت؟

لە بەرەوپیشچونی تەکنەلۆژی و دۆزینەوەی زۆرێک لە مێژوی مرۆڤ لەسەردەمی عیسا هەتاکو ئێستا ، مێژوناسان توانیان کلیلی ئەم پرسیارە بدۆزنەوە.

کەواتە ئێستا عیسا هەر وێنەیەک نیە لە ناو شوشە و سەر دیوارەکانی کڵێساکان، بەڵک بۆتە کەراکتەرێک لە مێژوی مرۆڤایەتیدا.

مادەم چوە ناو مێژو کەواتە دەتوانین ڕابردوی هەڵبدەینەوەو بزانین کێ بوەو چۆن بیری لە خۆی کردۆتەوە؟

با بێن بزانین لە عەهدی تازەدا باسی چی کراوە وەک کۆکراوەیەکی مێژویی نەک وەک کتابێکی ئاسمانی.

با بزانین لە سەرچاوە مێژوییەکان چۆن وەسفی خودا کراوە،


یەکەم جار کاتێک عیسا ویستی خۆی بناسێنێت گوتی من (مەسایا)م ، یەهودیەکان چاوەڕێ دەکەن ڕۆژێک بێت و مەسایا بگەڕێتەوەوە سەر زەوی ، مەسایە نەوەی پاشا داڤیدە، کە گوایا پاشایەکی سەربازیەو دەیەوێت تازەگەری بکات لە بونیەتی ئیسرائیلدا.

“Shout Aloud,

O Daughter of Jeruslem

Behold your king is coming to you

Righteous And Having

Salvation is he.

Humble an Mounted on Donkey”

Zecharib 9.9

عیسا لە یەروسەلیم

لە هەفتەی کۆتایی ژیانی عیسادا ئەو بە سەر پشتی کەرێکەوە داخڵی دیوارەکانی یەروسەلیم بو، بەم شێوەیە ویستی نیشانی بدات ئەو مەسایایە، ئەمەش بە دڵنیایەوە بە پلانێکی پیش وەختە ئامادەکاری بۆ کردبو کە خۆی وەک پاشای ئیسرائیل نیشان بدات.

لەسەر ئەو خاچەی کە پێیدا هەڵواسرابو لەسەری نوسرابو پاشای ئیسرائیل. ئەمە وشە لاتینیەکەیەتی.

INRI

Johannes 19:19: Iesus Nazarenus, Rex Iudaeorum

عیسا کاتی لە خاچدانەکەی

بەڵام شوێنکەوتوانی عیسا وەک مەسیحیەکان ئەم ناوەیان بۆ بەکار نەهێنا، لە زمانی عیبریدا ئەم وشەیە کە بە مەسایا ناو دەبرێت چی واتەیەکی هەیە وەک:

پاشای سەرکەوتن

خودای تاکو تەنها.

هێنەری چارەسەر هتد..

پاشان عیسا دەیگوت ئەو کوڕی خودایە!  لە

Parable of the Vineyard

ئەم پارابلە یەک دەگرێتەوە لەگەڵ فێرکردنەکەی عیسادا،

وەک ئەوەی دەڵێت:

کێڵگەی شەراب

 خوا وەک باوک

پاشان شوێنکەوتوانی خۆی وەک بەکرێگیراو ناودەبرد..

خۆشی وەک کارەکەی خودا یان پەیامبەری خودا..

حیکایەتێک هەیە لەسەر ئەم باسە کە دەڵێت:

کابرایەک هەبو زەوی زۆر بوو دایە کرێ بە کۆمەڵێک جوتیار، پاشان تۆوی پێدان تا تۆوەکە بچێنن، پاش ئەوەی بەربوم هاتە پێگەیشتن کابرای دەوڵەمەند کەسێکی نارد بۆ ئەوەی بەشە بەربومەکەی وەرگرێت، جوتیارەکان کەسەکەیان کوشت، دوای کابرا کەسێکی تری نارد دوبارە بۆ داوای بەشەکەی، جوتیارەکانی زەویەکەیان بە کرێ گرتبو ئەویشیان کوشت، پاشان کوڕە تاقانەکەی نارد و وا بڕوای دەکرد کە ئەوان ڕێز لە کوڕەکەی بگرن، بەڵام جوتیارەکان ئەویشیان کوشت بۆ ئەوەی هەمو بەربومەکە ببێتە موڵکی خۆیان. ئەم چیرۆکە چیمان پێ دەڵێت لەسەر عیسا و تێگەیشتن لە خۆی؟

ئەو خۆی وا دەبینی تاکە کوڕی خودایە،

خۆی بە کۆتا نامەبەری خودا دەزانی،

بەرزتر لە هەمو پەیامبەرەکان،

وە پیاوسالاری ئیسرائیل،

پاشان عیسا دەڵێت ئەو کوڕی پیاوە، ئەم وشەیە هەشتا جار لە گاسپلەکاندا بەکار هاتوە. ئەمەش وا دەکات مێژوناسانی عەهدی تازە بڵێت کە عیسا خۆی وایدەزانی کە ئەو کوڕی خودایە.

بەمەش دەیویست دەستنیشانی ئەو ڤیژنەی دانیاڵ پەیامبەر بکات کە دەڵێت:

بە شەو بینم وەک هەوری ئاسمانەکان هات وەک کوڕی پیاوێک،  هات وەک کەسێک و هێنایانە بەردەمم، ئەوم وەک پەیمابەر بینی وەک پاشا کە دەبێت هەمو خەڵک بە هەمو زمانەکانەوە  ببنە خزمەتکاری ئەو.

 

کاتی دادگایی کردنی عیسا

کاتێک دادگایی عیسا کرا لە لایەن یەهودیەکانەوە یەکێک لە یەهودیەکانی سەربە سیناخۆخ لیی دەپرێت :

" ئایا تۆ ماسایایت، کوڕی خودا؟"

وەڵامەکەی عیسا هیج جێگایەکی نەهێشتەوە بۆ شک:

منم، تۆ ئەیبینیت کوڕی پیاو لە دەستەراستی هێزدایە و دێت لەگەڵ هەوری ئاسماندا، بەم ڕستەیە خۆی کردە خاوەنی ڤیژنەکەی پەیامبەر دانیاڵ.

عیسا خۆی کردە خاوەنی ئەم سێ ناوە:

مەسایە

کوڕی خودا

کوڕی پیاو

بەمەش وای کرد بڵیت من خودام لە جەستەی مرۆڤدا..

ئەمەش وای کرد یەهودیەکان ئەمە بە کفر دابنێن بۆیە حوکمیاندا بە لە خاچدان.

بەڵام ئەمە هەموی نیە، لە عەهدی تازەدا باسی ئەوەش کراوە کە گوایا عیسا هیزێکی تایبەتی هەبوە توانیویەتی خەڵک چارەسەر بکات نمونە:

عیسا کاتی جنۆکە دەرهێنان

دەتوانێت جنۆکە لەجەستە دەربکات.

دەتوانێت نەخۆش چارەسەر بکات.

دەتوانێت یاساکان دەستکاری بکات.

دەتوانێت لە گوناهەکان خۆش بێت.

کار گەیشتبوە ئەوەی هەمو ئیمانداریەک دەبێت باوەڕ بەو بهێنێت ئەو تاکە کوڕی خودایە.

عیسا خۆی وەکو دیانیەک نیشان نەدا یان وەک ژەنەراڵێکی ئازا، بەڵکو خۆی بە گەورەترو گرنگ تر دادەنا لە هەمو کەسێکی پێش خۆی لە مێژودا، لە پاشا و ژەنەراڵ و ئیمپراتۆریش..

دەڵێن عیسا لە قوتابیەکانی پرسی بە ڕای ئیوە من کێم؟

لە کاتێکدا خۆی هیچ مەجالی نەهێشتبۆوە بۆ بیر کردەوە و وەڵامدانەوە،  ئەو خۆی بە خوداو کوڕی خوداو دەستەڕاستی خودا دەزانی...

ئەمەش ئەوەم وەبیر دێنێتەوە کە لە لای شیعەکان گوایا ئیمامی مەهدی دێت ئەو کۆتا ئیمام دەبێت هەموو گەلەکان ڕزگار دەکات!! بۆی هەیە ئەمەش کۆپی هەمان ئەو بۆچونە بێت کە دەڵێت مەسایا دێتەوە سەر زەوی بە بۆچونی یەهودیەکان..

دەڵێن گوایا پاش لەخاچدان و مردنی دەڤرێکی فڕیو هاتوە و جەستەکەی بردوە، مەسیحیەکان دەڵێت هەستاوەتەو چۆتەوە بۆ لای خودا.. بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە ئاپۆستڵەکانی کە هاوڕیی بون جەستەکەیان گواستەوە بۆ شوێنێکی نادیار..

کاتی هەڵکێشانی عیسا

 لەم بابەتەدا تەنها سەرەداوی بابەتەکانم داناوە هەرکەس پێی خۆش بێت دەتوانێت خۆی بەدواچون بکات بۆ ڕاسیو دروستی بابەتەکە، مەبەست لەم بابەتە مەبەستە مێژوویەکەیەتی نەک تانە لە دین

 

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە