کەونەکان Multiverse

Saturday, 14/05/2022, 8:36

6862 بینراوە


کاتێک تەماشای ئاسمان دەکەیت ملیۆنەها هەسارە دەبینیت ، پرسیار لە خۆت دەکەیت کاتێک ئەو هەمو  هەسارەیە هەیە ئایا  ژیانی تێدایە؟ ئایا ژیان تەنها لەم هەسارەیەدا بونی هەیە ؟

وەڵامەکە زۆر سادەیە، لە هەمو هەسارەیەکدا ژیان هەیە، بەڵام ژیان  بەو واتایە نا کە پیاوێک یان ژنێک لە شیوەی مرۆڤ یان ئاژەڵ یان باڵدار هەبێت، بەڵک و ژیان جۆرەها جۆری هەیە لە گەردیلەیەکەوە تا بگرە دایناسۆرێک هەموی ژیانە، لە بەکتریایەک تا دەگاتە فیلێک هەموی هەر ژیانە..

ئایا یەک کەون هەیە یان زیاتر لە یەک کەون؟

بە بۆچونی من ملیۆنەها کەون بونی هەیە هەر کەونێک و هەر هەسارەیەک بە دانسەتیەکی جودا ژیانی تێدا دروست دەبێت..

کاتێک دەڵێن ملیۆنەها کەون بونی هەیە دەبێت نمونەیەکی ناسراو لەبەر چاو بگرین تا بتوانین لەو مانایە تێ بگەین، وەک ئەوەی ئەگەر بۆشایی ئاسامانەکان وەک بیابانێک بێت  هەرکەونێک وەک میزەڵانێک بێت ، پاشان تەواوی بیابانەکە پڕ بکەیت لە میزەڵدان، ئەوسا دەتوانیت لێکچونێک دروست بکەیت بۆ کەونەکان تا بتوانین تێبگەین.

ئایا دەتوانیت لە کەونێکەوە بچیت بۆ کەونێکی تر؟

هەڵبەتە ئەم پرسیارە زۆر هەڵدەگرێت و ئێستا وەڵامێک دەنوسم کە زۆرینەی خوێنەران دژی ئەم بۆچونە دەبن بەڵام مرۆڤ دەبێت هەمیشە میشکی کراوە بێت بۆ هەمو ئەگەرێک لەم ژیانەدا.

ئەو خالە ڕەشەی کە پێی دەڵێت کونی ڕەش، گوایە چڕی تێیدا هێندە زۆرە ڕوناکیش ناتوانێت لێی دەرباز ببێت..

کونی ڕەش blckhole

ئایا بیرت لەوە کردۆتەوە کە ئەگەرێکی زۆر هەیە ئەو کونە ڕەشانە دەروازە بن بۆ کەونەکانی تر؟ ئایا بیرت لەوە کردۆیەوە کاتێک دەمی دوو میزەڵدان لەیەک بدەیت فشار لە کام میزەڵدان زیاتر بێت ئەوا پاڵەپەستۆ لەو میزەڵدانەوە دەچێتە ئەوی تر؟

ئەم کورتە نمونەیەم هێنایەوە تا بتوانیت بیر لە ئەگەری ئەوە بکەیتەوە کەوەکان چواردەوریان گیراوە واتە وەک میزەڵانێکی داخراو، هەسارەکانیش بەهەمان شێوە چواردەوریان گیراوە بە قەڵگانێکی ئەلەکترۆنی، کەواتە بۆ دەرباز بوون لە کەونێک بۆ کەونێکی تر دەبێت ڕێگایەکی فیزیکی هەبێت کە بتوانیت پێیدا تێپەڕیت..

لە بابەتێکدا باسی شەبەکەی گەردونیم کردوە و باسم کردوە کە هیچ کەس ناتوانێت نێوانی هەسارەکان بە ساروخ یان کەشتی ئاسمانی ببڕێت چونکە لە دەرەوەی هەسارەکان یاساکانی فیزیا دەگۆڕێت و فەرکوێنسیەکانیش بەهەمان شێوە دەگۆڕێن.

کەواتە کاتێک کە  دەتەوێت لە هەسارەیک بچیت بۆ هەسارەیەکی تر دەبێت کەشتیەکەت تایبەتمەندی ئەوەی هەبێت بتوانێت تێلەپۆرتەیشن بکات، واتە لە کەوندا پۆرتێک یان دەرگایەک بکاتەوە کە لە خاڵی ئەی بچیت بۆ خاڵی بی.

کاتێک ناسا نیشانی دەدات بە ساروخێک دەچێتە سەر مانگ یان بۆ هەسارەی مەریخ دڵنیابە ئەو وێنانە هیچی ڕاستی نین زۆربەیان دروست کراون یان لە سەر زەوی وێنەکە گیراوە.

وێنەی هەسارەی مارس، شوێنەکە کەنەدایە

ئەم وێنەیەش کەندایەو سەر مارس نیە

زۆرێک لە وێنەکانی لە بنکەی کەنەدا گیراوە کە زۆر لە هەسارەی مەریخ دەچێت، وێنەکانی سەر مانگیش لە ستودیۆدا گیراون.

وێنەی سەرمانگ بەڵام لە ستویدیۆ گیراوە

 بۆ ئەوەی بزانیت وێنەکانی سەر مانگ لە ستودیۆدا گیراوە دەبێت سەیری سێپەری ڕوناکیەکان بکەیت دیارە لە چەند لایەکەوە روناکی لە مرۆڤەکان یان لە ئامێرەکان دەدات، ئەگەر سەر مانگ بوایە ئەوا تەنها لە یەک ئاڕاسەوە ڕوناکی دەهات.

با بێینەوە سەر باسە سەرەکیەکە کە کەونەکان بوو، وەک ئاماژەم پیدا گەشت لە نیوان کەونەکاندا هەیە لە دوو ڕێگاوە یەکەمیان ڕێگای تێلەپۆرتەیشن دوەمیان لە ڕێگای کونە ڕەشەکانەوە..

لە بابەتێکدا باسی ئەوەم کرد ئەم زەویەیی ئێمە سیستمی داخراوە، هەمو هەسارەکان بە هەمان شێوە سیستمی داخراون، واتە کەس ناتوانێت بە ساروخ یان کەشتی بۆی بچێت ئیلا دەبێت ئەو کەشتیە سیستمی تێلەپۆرتەیشنی هەبێت..

کاتێک تۆ سەیری ئاسمان دەکەیت و هەزارەها هەسارە دەبینیت باوەڕ بە چاوی خۆت مەکە، بۆی هەیە هەمو ئەو هەسارانە پڕۆجێکشن بن وە دوری هەسارەکان زۆر کەمتر بێت لەوەی زاناکانی ناسا باسی دەکەن..

کەواتە بۆی هەیە هاوشێوەی ئەم زەوییەی ئێمە لە تەنیشت یەک وەک تەبەقی هێلکە سەدەها زەوی بونی هەبێت، هەمان وزە هەمان ئەو کەراکتەرانە دەوری تێدا دەبینین، هەر زەویەک بەفەرکوێنسی تایبەت بە خۆی،

وێنەی زەویەکان لە تەنیشت یەک

ئێستا کە زانیمان فرە گەردونی بونی هەیە، فرە زەوی بونی هەیە ئایا هەمان کەس یان تۆ یان من بە هەمان شێوە لە فرەگەردونیدا یان فرە زەویدا بونی هەیە؟

وەڵامەکەی بەڵێ، هەمو یەکێک لە ئێمە لەسەر ئەم زەویە لە دانسەتی سێدا دەژین بۆ ئەوەی ئەرکێک یان تاقیکردنەوەیەک جێ بە جێ بکەین، واتە ئەگەر ئێمە ئەم زەویە بە زەوی ژمارە یەک دابنێین ، بۆی هەیە تۆ یان من لە زەوی ژمارە دودا هەمان شێوە بین هەمان خێزانمان هەبێت بەڵام لەبری کوڕێک کچێکمان هەبێت، واتە لە هەر ژیانێک تاقیکردنەوەیەکی تر ئەنجام دەدەیت بەڵام کەراکتەرەکان هەمان ئەو کەراکتەرانەن کە لەم زەویەدا لەگەڵتدا دەژین، وە لە هەموی گرنگ تر ئەوەیە پەیوەندیەکی ڕۆحی یان وزەیی لە نێوانتاندا هەیە، واتە بۆی هەیە تۆ خەوێک ببینیت هیچ پەیوەندی بەم ژیانەتەوە نەبێت، بەڵام ڕوداوی دوێنێی ژیانی هەسارەی ژمارە دووت بێت.

یان کاتێک شتێک یان شوێنێک یان کەسێک دەبینیت وا هەست دەکەیت ئەم کەسە دەناسیت یان ئەم شوێنەت دیوە ، ئەم ڕوداوە کە بە دیژاڤو ناودەبرێت بۆی هەیە پەیوەندی هەبێت بە ژیانی ڕابردوت لەسەر ئەم هەسارەیە ئەمە بۆ ناسینەوەی شوێن لەسەر زەوی، بۆ هەست کردن بە ناسینی کەسێک بۆی هەیە پەیوەدنی هەبێت بە پەیونەدی ڕۆحی لەگەڵ ئەو کەسە یان پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە دیمێنشنەکانی تری ژیان کە ئەوکەسەت تێدا ناسیوە یان دیوە.

وەک گوتم ژیان وەک قوتابخانەیە و دەبێت هەمو قۆناغەکان تەواو بکەیت ئەوسا دەتوانیت بچیتە قۆناغێکی باڵاتر..کەواتە ژیان تەنها تاقیگەیەکە بۆ فێربونی دروستکەر، چونکە مرۆڤ هەرچەندیش فێر ببێت کاتێک قۆناغەکە دەبڕێت هەمیشە دەبێت لەسەرەتاوە دەستپێبکاتەوە..

باوەڕ بە چاوت مەکە چیت نیشان دەدات زۆر جار چاو فێڵ لە مێشکت دەکات، نمونە ئەم وێنەیە وێنەیەکی جێگیرە بەڵام جوان دیقەتی بدە وێنەکە دەجوڵێت، ئەمەش چاوە کە فێڵ لە میشک دەکات.

جوڵەی ناڕاست


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە