یادکردنەوی تێکۆشەڕیک (مستەفا حەسەنە گەورە)

Saturday, 07/05/2022, 13:44

7387 بینراوە


مەرجی سەرەکی ئەوەنییە کە هزروڕامانت دەگەڵ کەسێکی دیکە سەتالەسەت وێچووبێ جا ئەوکات دەستی دۆستایەتی بۆ درێژ بکەی.لەسەردەمی ئەو بارودۆخەی کە دونیا بەرەوپێشکەوتن هەنگاو دەنێ وکێشەی کوردیش رۆژ لە رۆژ زیاتر ئاڵۆزتر دەبێ،خۆ نزیک کردنەوە لە کەسانی خاوەن هەست وبیروهزری سەردەمیانە وکوردانە وەک ئەرک دەنرخێندرێ.
من نەمر مستەفام یەکەمجار لە لایان کوردستانپۆستەوە ناسی.وتاروبابەتەکانی لە سەر ئەو سایتە رەنگینە هزریی منی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.واوێدەچوو لە رابوردووشدا چەکی خەباتی دەشآن دابووە.من لەسەر ئەولایەنەی زۆر شآرەزانیم وقەتم کاری چەکداریی نەکردوە.
بەڵام گووتاروبوێرییەکانی ئەو نەمرە بۆ من جێگای سرنج بون.چەند جارێکیش لە ستێڕک تیڤی گوێ گریی بابەتەکانی بون.زۆر بە ڕآشکاوی هەڵویستی خۆی بەرانبەر بە دەسەڵاتدارانی ناکورد بە تایبەت بنەماڵەی بارزانی دەردەبڕی.بەراستی ئەو سەردەم زۆر هونەر بووکەسێک یان کەسانێك بنەماڵەی بارزانییان وەک خایین پێناسە کردبایە.ئەوەندەی من زانیبێم هاوکاریەکی نزیکیشی دەگەڵ دڵسۆزانی نیشتمانی کورد،ستافی کوردستانپۆستدا هەبووە.
ئەوسایەتە وێنەی فێڕگەیەکی راست بێژانە دەچێ بۆیە کەسانی وەک نەمر مستەفای لە دەوری خۆی کۆکردۆتەوە.بەداخەوە کڕۆنای بێ رەحم دڵی بە تێکۆشەڕێکی وەک مستەفاش نەسووتاو زوولێی هەستاندین.مردن هەر لە پێشمانە،درنگ وزووی هەیە.گرینگ ئەوەیە کە تاکی کورد لەو ساتوکاتەدا خۆی لە راستیەکان نەشآرێتەوە.دەربڕینی تاقە رستەیەکیش بێ بەرانبەر بەوهەمووزوڵمەی کە دەسەڵاتداریی کورد لە باشووری کوردستان لە حاند کوردیی دەکا،زۆرپێویستە.
من وەک خۆم رەنگە لە زۆر بواردا دەگەڵ ئەو نەمرە کۆک نەبووبێتم.بەڵام خاڵی هاوبەشمان هەبووە لە ئاست ئەوگشتە ناداپەروەریانەی کە بە دەستی کورد دوای سەددام بەرانبەر بە بەشیک لە نەتەوەکەمان دەکرێ
لەوبارودۆخەدا جێگای ئەو تێکۆشەرە بەتاڵە.هیوادارم دۆستان وهاوبیرەکانی بە پێی توانا وەدووی ئاواتەکانی ئەو بەرێزە بکەون.ئاواتەکان هەر چەند چووک بن یانژی مەزن،گرینگ تێکۆشانە لە پێناو بە دی هاتنیان.یادی مستەفا هەرمان بێ،لە ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی وی ئاواتم ساغی سڵامەتیە بۆ دۆستانی وکەسوکاری ئەو نەمریە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە