کۆچی یەکجارەکی هاوڕێم موستەفای حەسەنە گەورە

Saturday, 07/05/2022, 9:58

5647 بینراوە


دوو ساڵ بەر لەئێستا دوای تووشبونی بە پەتای کۆرۆنا و  خستنە بەر ئامێری هەناسەی دەستکرد، گیانی غەمخۆری نیشتیمانی بەرەو ئاسمانی پاک هەڵفڕی.
کەسێکی خوێندەواری ناوچەی سەنگەسەری پشدەر بوو لە پێش نیوەی هەشتایەکان خۆی و شەهید موحەمەدی برای پێشمەرگەی کۆمەڵە بوون.
نووسەرێکی دێرینی سەرەتای بیرۆکەی بەگژداچوونەوەی دەسەڵاتدارانی کوردستان بوو بە حیزبەکەی خۆشیەوە لە کوردستان پۆست.
لایەنگری تەواوی شۆڕشی ئازادی کوردستان بوو لە بەشە داگیرکراوەکانی تر.
سەرەڕای بەگژ داچوونەوەی جاش و موستەشارەکانی تاوانبار بە جینۆسایدی ئەنفال و هی دەڤەرەکەی خۆشی. کەسێکی بوێر و کارای چاک بوو.
لە دروست بوون و زنجیرە کۆبوونەوەکانی بەرەی دیموکراسی گەل بەشدار بوو. هەندێک چاوپێکەوتنی مێژوویی تۆمار کرد یەک لەوانە لەگەڵ عیسێ بژمانی سەرۆکی ساڤاکی شاهەنشاهی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
زمان پارا و بوو لە پێشەنگی ناڕەزاییەکانی خەڵکی کوردستان بوو.
مەرگ بەرۆکی گرت و لە وێستگەیەکی زوو وەستاندی. گیانی لەبەهەشتی بەرینی خوداوەند دابێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە