پەند لە رووداوەکانی سریلانکا وەرگرن

Saturday, 14/05/2022, 8:56

10935 بینراوە


ئێستا وتمان ئەم دوو حزبە بەکتریان قبولً نیە و دژی یەکن و دەیانەویًت یەکتر بسرٍنەوە و یەکدی لەناوبەرن، باشە گەر یەکێکیان بتوانێت ئەوە بکات ئێمەی خەلًکی کوردستان بەگشتی هەزار جار مەمنونین و بەهیواین بازنەی خۆسەپێنەر و زاڵم تەسک بێتەوە بۆ ئەوەی بەددیاریکراوی بزانرێت بەرپرسی کێشەو گیروگرفتەکان کێیە وەکو شەخس و حزب بەتایبەتی و هۆکاری وەزعی نابەجێی خەڵک و ئەم پشێوی و گیروگرفتە بە دیاریکراوی لە ئەستۆی کێدایە وهیچ کەس و لایەنێک نەتوانێت خۆی لێی بێبەری بکات. بەڵام وا بۆ شەش دەیە دەچێت لە ناکۆکی نێوان دوو بنەماڵە و حزب، ئێوە ئەم وەزعەی کوردستانتان خوڵقاندووە و هەزاران کورٍی  هەژار و داماوی ئەم گەلەتان کردۆتە قوربانی ناکۆکی و براکوژی و هەوڵی لەناوبردنی یەکتر دەدەن و کوردستانتان گیرۆدەی ئەم بارودۆخە کردووە، کە نە ململانێی راست و زانستی و کێبرکێ دەکەن و نە چارەسەری دەکەن و نەش بە یەکلادا دەیخەن و ململانێیە خوێناویەکەتان کۆتایی پێدێنن. ئەی چارەسەری بنەرٍەتی چیە؟
کە بارەکەتان گەیاندۆتە ئەوەی نە یەکێکتان سەردەکەوێت و ئەویتر بنبکەوێت و نەش رێکەوتنێکی عاقڵانەی درێژ خایەنتان مۆرکردووە و پابەندی بن و نەش دەتوانن سەرکردایەتی بارودۆخەکە بکەن و هەر هیچ نەبێت بتوانن بەکەمترین زەرەر رۆلًی سیاسی نێوخۆ و ناوچەیی و جیهانی لە نێوان هەردوولاتاندا دابەش بکەن و خەتی سووری نێوانتان دیاری بکەن، لەولاشەوە رێگەش نادەن تەنانەت هیچ هێزێک هەبێت( کە نیە) نزیک حوکمرانی بێتەوە و هەوڵی چارەسەری بنەرٍەتی و ریشەیی ئەم وەزعە بدات؟ ئەی چی بکرێت؟
با باش بزانن کە نایزانن، ئەوەی ئامۆژگاریە و بۆ هەردوولاتان باشە و بەشێک لە بارەکەتان راست دەکاتەوە و هەر هیچ نەبێت لەم کاتەدا بتانەوێت بە نیمچە زەرەر لەو قورٍاوە خەستە دەربچن ئەوەیە کە؛ ناتوانن لێک تێگەیشتنێکتان هەبێت با بە ناچاری رۆڵە سەرەکیەکانی حوکمرانی لە نێوان هەردوولاتان دابەش بکەن و خەڵک تا رادەیەک دڵنیابکەنەوە کە بە برابەشی، بە باش و خراپ، بە گەندەڵی و دەست تێکەڵی ئەملا و ئەولاش بێت دەتوانن لە نێوان خۆتاندا کێکەکە بخۆن و هەر هیچ نەبێت بەشێک لە مافە بنەرٍەتیە سەرەتاییەکانی خەلًک بە هەردوولا دابین بکەن، نەک وەکو ئەمرٍۆ خەڵکی ستەمدیدە بگەیننە لێواری برسێتی و نەهامەتی و هەژاری و قاتوقرٍی ومەرگ. 
باشە با تۆزێک ویژدانی تێدا بێت ، نەک تەنها هەر قازانجەکە بۆ خۆتان بێت و لە بنی هەمبانەکەی سەرمایەی گەلەوە دەرچن، هەر هیچ نەبێت لە دابەش کردنی زەرەر لەگەل میلەتدا دادگەر بن  و  تەنها بە خۆتان سەرتان لە نێو کادانەکەدا نەبێت و میلەتیش لە برسا بمرێت. قسەیەک بۆ خوا، با باش بزانن ئەم حاڵ و دۆخە وا برٍوات لە نزیکترین کاتدا دەستی پەشیمانی دەگەزن، هەر هیچ نەبێت لەم کاتەدا پەند لە رووداوەکانی سریلانکا وەرگرن. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە