پارتی شەریکە بکوژی کاوە

Wednesday, 18/05/2022, 7:12

7253 بینراوە


زۆر بەسادەیی هەموومان مەحمود سەنگاوی بکوژی ڕاستەقینەی ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانییەو ماسڕوڕ بارزانیش بکوژی سەردەشت عوسمانە. بەس ئەوەی زۆر کەس هەستی پێناکات، ئەم ڕێککەوتنەیە کە لەبەینی یەکێتی و پارتی هەیە بۆ داپۆشینی تاوانەکانی یەکترو قسە نەکردن لەسەری. واتا کە پارتی سەردەشت عوسمانی تیرۆرکرد بە یەکێتی وت ''وسبە'' وە کە یەکێتی کاوە گەرمیانی کوشت بە پارتی وت ''بێدەنگی'' هەڵبژێرەو قسە مەکە. واتا هەر ڕۆژنامەنووسێک بە دەستی هەر کامێکیان بکوژرێت هەردوکیان تاوانبارن، چونکە ڕێککەوتوون کە تاوانەکانی یەکتر داپۆشن، لانیکەم هیچ قسەی لەسەر نەکەن. 
پارتی خۆی کردۆتە شامی شەریف
پارتی و بنەماڵەی بارزانی کە تاوانباری یەکەم و سەرەکین لە شەهیدی کردنی هەردوک شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمەوەو سەردەشت عوسمان. کاتێکیش کاوە گەرمیانی لە دەڤەری سەوز تیرۆر کرا. باسی تیرۆر کردنەکەی نەکرد. بۆئەوەی کە یەکێتیش بێدەنگ بێت لەبەرامبەر ئەو تاوانەی کە لەداهاتودا پارتی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسێکیتر دەیکات. بۆیە واباشە ئێمە نەڵێین کام حیزب و کام سەرکردە ئەم ڕۆژنامەنووسەی تیرۆرکرد. بەڵکو هەموو سەرانی یەکێتی و پارتی بەبێ جیاوازی تاوانبارن لەئاستی کوشتن و ئەشکەنجەدان و ڕفاندنی ڕۆژنامەنووسان. 
ئێمە کەسمان کاوە نین، بەڵام کاوە بۆ هەموومان بوو، وە کەیسی کاوەو سەردەشت و سۆران و ئەوانیت لەوە دەرچووە تەنها کەیسی بنەماڵەکانی خۆیان بن. بەڵکو ئێستا ئەم کەیسانە بوون بە کەیسی هەموو خەڵک و هیچ کات نابێت لەئاستی ئەم تاوانانەدا بێدەنگ بین. چونکە کەیسی ئەوان کەیسی ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەنوسی بوو بۆیە کشتنی ئەوان کوشتنی ئازادییە. وە کوشتنی ئازادیش کوشتنی هەموومانە.  

مرۆڤ دڕەندترین و بێ وەفا ترین بوونەوەرە لەم گەردوونە. 

ئایا چۆن دەکرێ ئەو جەللادانەی دەستیان سورە بەخوێنی کاوەو هاوشێوەکانی تەنها لەپێناو بڕێک پارەدا مرۆڤێک لەناو دەبەن. بەتایبەتی کوشتنی کاوە گەرمیانی کوشتنێکی زۆر تراژیدیا بوو، چونکە لەبەرچاوی دایکی دەستڕێژی گوللەیان لێکردبوو.  
ئایا چۆن دەکرێت شۆڕشگێڕێکی دوێنێی شاخ و سەردەمی خەبات، ئێستا بووە بە سەرۆکی مافیاکان و هەرکەسێک ڕەخنەی لێبگرێت دەمی پڕ دەکات لەفیشەک و لەبەرچاوی دایکی دەیکوژێت. مەبەستم مەحمود سەنگاوییە.   
هێشتا ویژدانی دەزگا ئەمنیەکان زیاتر لە ژێر پرسیاردایە وەک ویژدانی جەلادەکانی ئەم دەڤەرە. کە بەر پرسیاریەتی ژیان و گیانی هاوڵاتیانیان لە ئەستۆدایەو نەک هەر بەئەرکی خۆیان هەڵناستن، بەڵکو بەبەرچاوی ئەوانەوە تاوانەکان ئەنجام ئەدرێن و ئەوانیش تەماشاکەرێکی ترسنۆکن.  
کاوە یەکەم شەهیدی قەڵەم و دوا شەهیدیش نابێت، کوشتنی کەسێک بەبەرچاوی دایکیەوە دایکێک خۆی بانگی کوڕەکەی بگات بۆ بەردەم جەللادەکانی و دەستڕێژی گوللەی لێبکەن.  
کوشتنی کاوە گەرمیانی کە هاوسەرەکەی چاوەڕوانی کۆرپەکەی دەکرد بۆ کاکە کاوەی بهێنێتە دونیاوە. هەموومان دڵنیاین کە یەکێیەتی نیشتیمانی کوردستان تاوانباری سەرەکی کوشتنی کاوەیە. چونکە پێش کوشتنی، مەحمود سەنگاوی تێل بۆ کاوە گەرمیانی دەکات و هەڕەشەی لێدەکات لەسەر ئەوەی بابەتێکی ڕەخنەیی نوسیوەو جنێوو سوکایەتی زۆری پێدەکات. دواتر لەناکاو کاوە تیرۆرکرا. ئەم گفتوگۆیەی بەینی مەحمود سەنگاوی و کاوە گەرمیانی تۆمارکراوەو ئێستاش لە یوتوب هەیە.  
تەبعەن ماوەتەوە بڵێم کە مەحمود سەنگاوی کە شۆڕشگێڕی دوێنێ و چەتەو جەللادی ئەمڕۆیە. کەسێکی زۆر گەمژەیەو توانای تێگەیشتنی نییە لە ڕوداوەکانی ژیان. چونکە دوای ئەوەی ئەم سەوتەی بڵاوکرایەوە کە بەوازحی هەڕەشەی جددی لە کاوە گەرمیانی دەکات، دەبوایە لەوە تێبگات تەواو ئیتر هەر هەڕەشەیەکی جێبەجێ بکات ئەوا ئەو یەکەم کەسە کە پەنجەی تۆمەتی بۆ درێژبکرێت. بەڵام سەرەڕای ئەوەش تاوانەکەی هەر ئەنجامدا. کەواتە یان خولە سەنگاوی زۆر کەسێکی گەمژەیە یان زۆر بێباک و بێمنەتە لەوەی تۆمەتبار دەکرێت یان ناکرێت.  
من دوا قسەم ئەوەیە، ئەگەر کوشتن و ئەشکەنجەدان و سجن کردن و ڕفاندنی ڕۆژنامەنووسان هەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا یەکە بە یەکەمان تیرۆر دەکەن و لەئاخیریدا کەسمان نامێنێت لە پرسەو سەر قەبرانی ئەوەی ترمان ئامادە بین...  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە