- ناکۆکی لەنێوان مەلامستەفا و کورو خاڵەکانی دا

Wednesday, 18/05/2022, 7:17

8048 بینراوە


مەلا مستەفای بارزانی بۆ بەناوبانگ بوون و ھێشتنەوەی دەستەڵاتی خۆی ئاادەبوو ھەموو شتێک بکات،ھەروەکو ئەوەی کە بنەماڵەی حمد ئاغای قەتول عامکردو لاناویانی برد چونکە ئەو بنەماڵە جێگەی ترس بوون بۆ بنەماڵەی مەلا مستەفا و فاخیری کوریان رکابەری مەلا مستەفا بوو کە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کەسێکی رۆشن بیرو کراوە و خۆشەویست بوە لە نێو خەڵکی دا.


حەمەد ئاغی مێرگە سوری، یەکێ لەپیاوە ناودارەکانی تیرەی شیروانی بوو،لەڕووداوەکانی ناوچەکە،ڕۆڵی دیاری ھەبوو بەتایبەت لە ڕووداوی شەڕی خێڵی بارزنیان لەگەل خێڵەکانی تر،ھەروەھا لە نا ئارامیاکەی ١٩٣١ -١٩٣٢ و ڕاپەڕینی ١٩٤٣-١٩٤٥ ی بارزانیان ، کوڕەکانیشی لە ڕۆشنبیرە بە دەگمەن ھەڵ کەوتوە کانی ناوچەکە بوون ، بەتایبەتی فاخیریان ،ھەڵوێست و کەسایەتی فاخیر ئەوە دەھێنێ لێی بکۆلیتەوە،فاخیر پیاوێکی خوێندەوارو ڕۆشن بیر بوو،بیرو بۆچونی ھاو چەرخ و ۆێشکەوتو خواز بوو ،لە ھەمانکاتدا زۆر گەل دۆست و نشتیمان پەروەر بوو،ئەمە کاری کرشبوە سەر ھەڵوێستی حیزبایەتی ئەو، بیرە پێشکەوتو خوایەکەی پەلکێشی ناو حیزبی شیوعی عێراقی دەکرد،بەڵام بیری عێراقچێتی ئەوحیزبە و کەم بایەخی کێشەی گەلی کوردوستان لەلایان،دەبوە ھۆی ئەوەی فاخیر پەل بەرەو پارتی دیموکرات بکێشێت،لە ڕیزەکانی ئەو حیزبەش دڵی ئاوی نەدە خواردەوە چونکە ئەو کوڕی ناوچەکە بوو،ڕێبەری پارتی و توناو بیرکردنەوە و پێکھاتەی خێڵەکی ئەوی ،لە کەسنی تر باشتر دەزانی ،تا کوژرانیشی ھەر خەریکی ئەم پوت پەتێنە بوو ،نەی دەتوانی رێبازی ڕاستی خۆی و بیروباوەڕی خۆی لە ئاوێنەی ئەو دوو حیزبەدا ببینێتەوە،چونە ناو حیزبگ شیوعی فاخیر،لای شێخانی بارزن ،بە یاخی بوون لە خێڵی بارزان لە قەڵەم دەدرا،لە بەر ئەوە مەلامستەفا  ڕقی لێی ھەستابوو،ھەروەھا فاخیر لە بەر ئاستی رۆشن بیری ،تەکە کەسێک بوو کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بتوانێ رۆلی ڕێبەرایەتی لە ناو بارزان بگێرێت و بکە وێتە کێبڕکێی مەلامستەفا ،ئەوەش ترسی مەلامستەفا ی زیاد دەکرد،تالەناو حیزبی شیوعی دابوو ،نەیان دەتوانی دەستی بۆ بەرن، بەڵکو بە پێچەوانەوە زۆر ھەولیان لەگەڵ دەدا بگەڕێتەوە ناو پارتی،بەڵێنی پلەوپایەشیان پێدا تاڕازیان کرد و گەڕایەوە ناو پارتی،دوای گەرانەوەی شیوعیەکان لە ئەحمەدئاغادەگێرنەوە،کە بە فاخیری وتبوو تالێیان دوور بووی پێمان نەدەوێرن،بەڵام لەمەودوا نامان ھێلن، ڕاستیەکەی ھەر واش دەرچوو. 
رەفعەت ناوێکی خەڵکی ھەولێر کە تورکمان بوو،بە لۆری لە نێوان ھەولێرو گەلاڵە باری دەگواستەوە ،لەلایەن دەزگای پارستنی پارتیەوە پارەی پێدرا بۆ کوشتنی جەوھەری برای فاخیر،ئەویش لە ھاوینی ١٩٧١ جەوھەری کوشت،دوای کوشتنەکە ئیدریس بانگی رەفعەتی کرد و بە ناوی بارزانیەوە مەبلەغێک پارەی تری پێدا. 
لە پرسەی جەوھەردا بوو کە ،حوسێنی برای وتی ئەگەر دەستی مەلامستەفا ی تێدا نەبێت ئێمە دەزانین چۆن تۆڵەی خۆمان بکەینەوە،زۆری پێ نەچوو لە رێگای یەکێک لە کوڕە شێخەکانی بارزان ،بنەماڵەی محمد ئاغا چۆنێتی کوشتنی جەوھەریان بۆ ڕوون بویەوە ،حوسێن ئۆقرەی نەگرت و دەی ویست بە زووی ھەر نەبێ بکوژی براکەی بکوژێتەوە،ئەوە بو رۆژێک ئاگاداری وەرگرت کە رەفعەت و کورە پورێکی بەرەو ھەولێر  دەچێت،ئەویش لەگەڵ چەکدارێکی تری نە ناسراو لە ناوچەی پردی حافیز ،جادەیان لێ دەگرن و لۆریەکەیان رگرت ،رەفعەت دەم و دەست زانی مە سەلە چیە،ھەروەک کورە پوروکەی گێراویە تیەوە و وتی با تورکمانی پێی وتم،(سەن گێت مانن ئۆڵدرەر)واتە تۆ بڕۆ منین کوشت،حوسێن و چەکدارەکەی تر رەفعەتیان داگرت و لا پشت جادەکە کەشتیان،و تەرمەکەین بردە گەڵاڵە دواتر کەس و کاری ھاتن و بردینەوە،پێش بردنەوەی تەرمەکەی چوونە لای مەلامستەفا ،ئەویش پیانی گوت بوو ئەو گولەیەی بە رەفعتیانەوە ناوە بە منیان ناوە . 
حوسێن کە ھەڕەشەی مەلامستەفا ی بیستەوە ،پەنای بۆ مالی شێخ عوسمان برد لە بارزان ،ئیدریس ھات و ھەرەشەی لە عوسمان کرد،ئەویش بە ناچاری و دوور لە داب و نەریتی بارزان حوسێنی تەسلیم کردن،ئەوانیش بۆ شوێنێکی نادیار بردیان و کوشتان،لە ھەمان کاتیش فاخیریان گرت و دواتر محمد ئاغا خاڵی مەلامستەفا یان گرت،ھەرچەندە زۆریش بە تەمەندا چوو بوو،فاخیر بۆ ماوەیەک لە زیندانی رایات زیندانی کرا،لەناو زیندان و لە ڕێگەی پاسەوانێک توانی بووی دەمانچەیەک دەست بخات،جارێکیش سەعید مەسیفی ویستبووی بیکوژێت،بەڵام فاخیر توانی بووی لە پڕ جامانە لەملی سەعید بئالێنێت و بە عەرزیدا بدات،زیندوو مانەوەی فاخیر ئۆقرەی لە مەلا مستەفا بڕی بوو،دەترسا ڕۆژێک دەربازی ببێت،لە سەرەتای ھاوینی ١٩٧٢ بە مەسعودی کوری ڕاگەیاند کە دەبێت بە خێرای فاخیر لە ناو بەرێت،ئەویش کەریم سنجاری ئاگادارکردەوە کە کەسێک بۆ ئەم کارە ڕاسپێرێت،وایان بە باش زانی کارەکە بە (محەمەدەمین)ئەنجام بدەن،ئەو پیاوە دانیشتوی ناوپردانە و سەر لقی بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی بوو،ڕۆژی جێ بەجێ کردنی تیرۆرکردنەکە،مەسعودو و کەریم سنجاری ڕۆشتنە رایان ،سەعید مەسیفی ئامۆژگاری محمەدمینی کرد کەواباشترە کەی فاخیر خەوی لێکەوت ،ئینجا دەرگای بۆبکاتەوە و فەرمانی سەرۆک جێبر جێ بکات،محمەددەمین چوار سەعات چاوەڕێی کرد تا فاخیر خەوی لێکەووت،بەم جۆرە فاخیر لە زیندانی رایان ولە کاتی خەودا،لەسەرەتای ھاوینی ١٩٧٢تیرۆرکرا،مەسعودیش مژدەی تیرۆرکردنی بۆ مەلامستەفا برد. 
حەمەدئاغاش دوای ھەرەسی شۆڕشی ئەیلول لە زیندان ئازاد کرا،برڵام ھەر ھەمان ڕۆژی ئازاد بوونی،لە کاتێکدا بە ڕێگاوە بوو،یەکێک لە بارزانیەکان لە نزیک (بەردە زروەی)لە رایات ،ڕێگای پێگرت و پێی گووت (ھا ئەوە دەچیتەوە تا ببی بە شێخی بارزان)،ئەویش پێی گووت ئاوا کورد ھەمووی دەفەوتێ،کێ لە بیری شێخی بارزانە،بارزانیەکە وەڵامی دایەوە،نانا مرخت لە شێخایەتی بارزان خۆشکردوە بەڵام نایبینی ، ھەرلەوکاتەدا بە بەرچاوی ژمارەیەک لە خەڵکی دەسترێژی گوولەی کردە سەری و کوشتی. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە