راگەیاندن بەگشتی خاوەن بەرپرسیاریەتیەكە، ئەویش بەرپرسە لەگەیاندن و بڵاكردنەوەی روودا و پێشهاتەكان بەشێوەی نوسراو، بینراو و بیستراو بەكۆمەڵگە و لەهەمانكاتدا، ئاراستەكردنی كۆمەڵگەیە لەپێناو پتەوكردنی بنەما ئەخلاقیە هاوبەشە مرۆڤیی و دیموكراتی و ژینگەیی و ئازادی ژن و چەسپاندنی دادی كۆمەڵایەتیە لەكۆمەڵگەی مرۆییدا. ئەمانە كۆمەڵێك ئەركێكن كە لەسەر شانی راگەیاندنن و راگەیاندنكارە و دەبێت لەسەر ئەم بڕەنسیپانە دەزگاكانی راگەیاندن بۆنیاد بنێردرێن و لەسەر ئەم پرەنسیپانەش خەباتكارانی دەزگاكانی راگەیاندن، راهێنانیان و پەروەردەیان پێ بكرێت، تاكو ئەو راگەیاندنكارەش لەبەجێهێنانی ئەو ئەركەی لەسەر شانیەتی بەباشترین شێوەیە لەكردەوەدا جێبەجێ و لەكاروژیان و هەڵسۆكەوتی خۆیدا بەجێ بكات و لەكاروخەباتی راگەیاندنەكەیدا رەنگ بداتەوە. جا ئەگەر هەر راگەیاندن و راگەیاندنێك لەسەر ئەو پرەنسیپانە لای دا، ئەوا خۆی لەخۆیدا دەكەوتێتە خانەی دژە پرەنسیپە هاوبەشە مرۆییەكانی كۆمەڵگە. واتا ئەگەر راگەیاندن یا راگەیاندنكارێك تەنیا لەچوارچێوەیەكێیەكی تەسكی بیركردنەوەی، خۆلیا و خەیاڵ و هزری تاكانەیی خۆیەوە، سەیری كۆمەڵگەی كرد و فڕەرەنگی كەلتوری، سیاسی، ئەتنیكی، دینی، نەتەوەیی و رەنگ و ... هتد، كۆمەڵگەی رەچاو نەكرد و حیسابی بۆ هەستیاری تاكەكان و پێكهاتەكان لەهەموو روویەكەوە نەكرد، ئەوا بەشێوەیەك لەشێوەكان لەدژی برەنسیپە هاوبەشەكانی چین و توێژێكی كۆمەڵگە دەوەستێتەوە و بەمشێوەیەش هەم رەق و توڕەیی ئەو بەشی كۆمەڵگە لەبەرامبەر بەخۆی ئەستوورتر دەكات و هەمیش بەو كارەیە خزمت بەئەجیندایەكدا كە لەرووی پەیڕەو سیستەمی حەقیقەتەوە زۆر دوورە لەراستینەی كۆمەڵگەی مرۆڤیی.
خاڵێكی تر كە راگەیاندن لەسەری بۆنیاد دەنرێت و دەیكاتە پێوەر و بنەمایەك لە ئەتەكێتی كاری راگەیاندنیدا بەرژەوەندی گشتی كۆمەڵگەیە. ئەو راگەیاندنەش كە لەسەر نرخەكانی ئەو كۆمەڵگەیە دامەزراوە دەبێت هەمیشە هەوڵی پاراستن و گەورەكردن و بەهێز كردن و پێشخستنی ئەو نرخانە بدات كە بەرژەوەندی گشتی ئەو كۆمەڵگەیە لەسەر بۆنیاد نراوە. تایبەت ئەگەر راگەیاندنەكە، راگەیاندنێكی قەومی، نەتەوەیی بێت، دەبێت بزانێت پێوەر و پرەنسیپە نەتەوەیی، نیشتیمانی و وڵاتپارێزی نەتەوە چین كە بیانپارێزێت. دەبێت خوێندنەوەیەكی قوڵی هەمەلایەنە بۆ نرخ و بەها نیشتیمانی و مێژوویی و سیاسی و ئابوری و كەلتوریەكانی ئەو نەتەوەیی هەبێت، هەر لەرۆژی بوونیەوە تاكۆ رۆژی ئەمڕۆمان. ئەو قۆناخانەی تێدا دەرباز بووە، بەهەموو لەق و پۆپەكانیەوە دەبێت شیتەڵ شێتەل بكرێنەوەو لەژێر زەڕەبیندا شیكاریان بۆ بكات. بەواتایەك لەواتاكان دەبێت سیستەمی حەقیقەتی ئەو راگەیاندنە، بتۆانێت، حەقیقەتی ئەو كۆمەڵگەیەی خۆی لە سەر بۆنیاد ناوە بەدیاریكراوی هەر لە خاڵە هەستیار و لاوازەكانیەوە بگرە تا خاڵە بەهێز و پتەوەكانی شارەزایی تەواوی لێیان هەبێت.
پێوەر و پرەنسیپێكی تری راگەیاندن و راگەیاندنكار ئەوەیە كە هەمیشە لەبەرەی گەلدایە و دژە دەسەڵاتدارەیەتیە، جیاكاری رەگەزی و بەكوێلەكانی تاك و چین و وتوێژێكی كۆمەڵگە، دژی قۆرخكاری و گەندەڵی شەڕە.