بە بەرنامە وێرانکردنی نیشتیمان بەڵگەی کەناڵی تێڤی DW.

Wednesday, 18/05/2022, 7:28

12175 بینراوە


بە بەرنامە وێرانکردنی نیشتیمان بەرنامەیەکی لێکۆڵینەوەی کەناڵی تێڤی Dw ئاسمانی مەیدانی ئەڵمانی " DW" کە خاتوو "کاترینا شکلینغ" پێی هەستاوە، کەیەکێکە لە لێکۆڵەرەوانی خوودی تێڤی ناوبراوە، کاترینە خانم، هەستا بە لێکۆلینەوەیەک کە بیسەلمێنێت کە بازرگانەکانی ئەوروپاو ئەفەریقا ڕاست ناکەن، کەبەرنامەکانی "خواردن بۆ جیهان" هەروەها چاکسازی وبەرەپێش بردنی کشتوکاڵ، پاشانیش ڕێخراوی ڕێگیری و وەستاندنی پەنابەر وکۆچبەر.
هەموو ئاگادارین کە دەیان دەزگایان خستۆتە کار گوایا هاوکاری ووڵاتانی هەژار و کەم دەرامەت دەکەن، بەو کارەشیان بە گەڵابە پارە لە دەسەڵاتادارانی وولاتەکەیان دەستێنن، کەچی ئەنجامی کارەکەیان ڕێک پێچەوانەکەی ڕاستە کە وێران کردنی کەرتی کشتووکاڵ ووڵاتانی هەژار و کەم دەرامەتە، زیادکردنی بێکاری سەرئەنجامی بێکاریش ڕاکردنی بێکارانە لەدەست بێکاری و نەداری، بۆ ئەوروپا و جێگەکانی دیکە، واتا ئەو پارەی کە ووڵاتانی پێشکەووتوو خەرجی دەکەن لە پێناو گەشە پێدانی جیهانێکی باشتر، نەک بە ئاوەوادنی و گەشە بەکەرتی کشتووکاڵ نادات بەڵکوو وێرانەتریدەکەن.
چوونکە خانمی کاترینا بەدیدی خۆی بینی بە دۆکۆمێتیشی کرد، کە بۆ نموونە گەنم و جۆ و دانەوێڵەکانی دیکەی ئەفەریقیا بەتەواوی لەپەل و پۆ کەووتووە، چوونکە با بڵێین ئەگەر کیلۆیەک فاسلۆیای ئەفریقای بە دوو دۆلار بفرۆشرێت، ئەوا کیلۆیەک فاسۆلیای ئەوروپی ٣ بەرانبەر لەئەفەریقا هەرزانتر دەفرۆشرێت، ئیتر هەرکام لەبەربوومەکانی دیکەش سەرنج بدەین هەر هەمان ڕەوشە چوونکە هەمیشە بەرهەمی ئەفەریقای یان خۆماڵی ٣ بەرانبەر گرانترە هەتا بەربوومی ئەوروپی، ئەمەش لەکاتێدایە کە کەش و هەوای ئەفەریقی گوونجاوترە بۆ کشتوکاڵ هەتا کەش و هەوای ئەوروپا، دەشتواندرێت کەلە جیاتی جارێک دوو جار و زیاتریش چاندن ئەنجامبدرێت، چوونکە کەشەکەی گوونجاوە و وەک ئەوروپا و نابێتە سەهۆڵبەندان و شینای بەرگەی سەرمەکەی نەگرێت. پاشانیش جۆری بەربومی ئەفەرەیقایی کوالیتێتی باشترە، چوونکە پاراوتر و تیشکی خۆری سروشتیان هەیە، بۆیە ئەم کارە جانەوەریە وای کردووە کە ئەفەرەیقای نەتوانێت بەربوومی خۆماڵی بەرهەم بهێنێت، چوونکە هەرزانتر هەیە، هەروەها جووتیارەکانیش بێکار دادەنیشن، سەرەڕای ئەوەی کەرتی کشتوکاڵ تەنها کار پەیدا ناکات بۆ جووتیار بۆڵکوو کار بۆ کرێکاریش و فرۆشیاریش بەرهەم دەهێنێت.
مانای چی کەلە ئەفەریقیای بە ملێۆنان گا کێوی، بزنە کێوی، دەیان و سەدان گینداری گۆشتدار هەیە، کەچی گۆشت لە ئەوروپاوە هاوردە بکرێت؟
ئەفسووس ئەم ڕەوشە لە نیشتیمان لەسەدا سەد هەمان ڕەوشە، "ئۆکرینا، کازاخستان، ئەرمینیا، گورجستان، بەناوباگن بۆ میووە، بەلام بە دڵنیای تامی هیچیان ناگاتە مێوەی نیشتیمان، بەهۆی پێشمەرگایەتیەوە ئاشنایم پەیداکرد لەسەر زۆری میووەکانی نیشتیمان، بە دڵنیای میووەی کوردستان لە هەر هەموویان خۆشتر و ئاسانتر بەدەست دێت، ئەو کاڵەکەی لە گەرمیان خواردوومە لە هیچ جێگایەکی دیکەی ئەم جیهانە نموونەی نیە، خۆ مێووەی دۆڵی جافایەتی هاوشیوەیان هەرگیز نیە، بەلام ئەفسووس هەموو ئاگادارین هەتا میووەی تورکی و ئێرانی و سوری وەستا بێت، میووەی بەربومی کشتوکاڵ خۆماڵی نافرۆشرێت، چوونکە میووە و دانەوێلەی بیانی زۆر هەرزانترە، بۆیە بەربوومی خۆماڵی بەزانینەوە وێران دەکرێت.
https://www.facebook.com/100073375701550/videos/1141411516691860

بازرگان لەهەر کوێیەک بێت ئەوا لەم وەزیری کشتوکالەی نیشتیمانە وێارنەکەمان باشتر نابێت، قۆڵبر و ساختەچی، هەمومان بینمان کەلە تێڤیەکانەوە کردیان بەهەرا گوایا باشترین داهێنان کردوە، هاتن خەرتەلەیان پیشانی خەڵکە هەژارەکەماندا، بەڵام نەیان ووت خەرتەلە بەڵکوو بەناوە سویدیەکەوە "Rpas olja"، گوایا گەنگوینیان لە کلۆرەداردا دۆزیەوەتەوە، کەچی خەرتەلە لەهەموو شوێنێکی نیشتیمان خۆڕسکانە دەڕوێت، هەروەها تۆوی خەرتەلە لەتەڤەرەکانی خۆمانەوە هێندراوە، بۆ سوید و سەرجەم ئەوروپا، واتا نیشتیمانی ڕاستەقینەی خەرتەلە دەڤەرەکەی خۆمانە، بەکوری هەوڵێک بو بۆ دزینی چەند ملێۆنێک دۆلار، بەناوی جاکسازیەوە، دانیشە کچێ شتێک مەشکێنە.
https://www.facebook.com/profile/100002807030890/search/...
 لینکی ڕاپۆرتەکە ببینە تا خۆت بە ووردی گوێی لێبگریت، بە عەرەبیە، بەداخەوە ئاگادارنیم کەبە فارسی هەیە، یانا.
https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=165661582556364&id=100073375701550

ئەمەی دەیبینن دووبارە گەڕاندنەوە"کۆڵۆنیالیزم" ی نوێ، جاران بە چەک تفەنگ تانک و تەیارە بوو، ئێستا بەهۆی بازرگانە خوێنخۆرەکانی ووڵاتانە، هاوڕێ لینین جوانی پێکاوە کە فەرمووی بارزگان وەک قەحبە وایە، ئەوەی پێی بڵێی وەفا نیەتی، "جاک جۆرکی" مێژوونووسی فەڕەنسی ئەڵێ فەڕەنسا ساڵی ١٨٣٠ فەڕانسای داگیرکرد، هەتا ساڵی ١٩٦٢، لەو ماوەیەشدا زیاتر لە ١٠ ملێۆن جەزائیری کوشت، هەروەک هەمووشمان ئاگادارین کە فەڕەنسا لە نێوان ساڵی ١٩٦٠ بۆ ١٩٦٦، ١٧ تاقیکردنەوەی ئەتۆمی لە جەزائیر ئەنجامدا، لەو کاتەشدا ١٧ بۆ٢٧ هەزار بوونە قوربانی تاقیکردنەوەکانی جانەوەرەکانی فەڕنسا. ئەفسووس ئێستا لاوانی جەزایر بەناچاری خۆی تووشی سەدان مەترسی دەکات هەتا بگاتە فەڕانسا.
لەکەسیش شاراوە نیە، کە لاوانی کورد بەسەر هەزاران کێڵگەی مین ڕێژکراودا بەسەر دەیان دەریای بێ بەزەیی ووڵات بەجێدەهێڵێت، تا بگاتە ئەو وولاتانەی چەکی کیمیاویان دایە دەستی سەدام.
ساڵەهایە خستویانە لەسەر زمانمان کە بازرگان تاجر کەسێکی ووشیارە، فێریان کردین کە بارزگان عەقڵی تجاری هەیە، ڕاستیەکەش بازرگانی ڕاستەقینە ئەم گەوادانەنن کە بەرهەمی نیشتیمان وێران دەکەن، لە پێناو گیرفانی خۆیاندا. بۆئەوەی بشزانین کە هەر بەڕاستی کە بازرگان ئەو کەسە ووشیارە نیە و بێئاگایی گەلانە کە قۆڵبڕی لەپڕ دەبێتە خاوەن سامان، مارکس واتانی سەرمایە هەرگیز کۆناکرێتەوە ئەگەر خوێنی خەڵک نەمژن، ئیتر هەر شێوەیەکی بازرگانی بێت، بارزاگانی ڕاستەقینە "ئەننا نیکۆل شمسە" کە هەزران فلیمی ڕووتی هەیە، پارەدار یان سەرمەیادار "ڕۆنالدینۆ"یە کە خاوەنی ١٨٠ ملێۆن دۆلارە، کەچی هێندە بێمێشکە بە پاسەپۆرتی ساختە سەفەری پیرۆ کرد، ئاخر نەگەبەت تۆ یاریکەرێکی ووردو درشتی جیهان تۆی بینووە لە تێڤیەکانەوە، چۆن دەتوانی خۆت بشاریتەوە، پاشانیش تۆ هاووڵاتی بەریتانیت، چ پێویست دەکات، کەبە پەساپۆرتی ساختە خۆت بگەینیتە پیرۆ؟!
https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=151965130592676&id=100073375701550 
هەمووشمان "دۆناڵد ترامپمان" لە تێڤیەکانەوە بینیەوەو ئاگاداری لێدوانەکانین، ئاگادارین کە ملیاردێرە، کەچی بەبێ زێدەڕۆی ووشیاری جوانەگەیەکی نیە، بەهەمان شێوە جۆرج بۆشی کوڕ کەیەکێکە لە ملیاردێرە هەرە گەورەکان، کەچی بەپێی هەلسەنگانەکان وەک خوێندمەوە، بەئەحەمقترین سەرۆک نازەدکرا.
من عیلاقەم نیە گاردیان ئەڵێ ترامپ ئەحەمقترینە،
https://www.theguardian.com/.../donald-trump-bob-woodward...
بۆیە هەر بازرگانێکت بینی پێی بڵێ داوای لێبوردن لە قەحەبە دەکەم ئەگەر جارێک ناوی تۆم ناشیرین کردبێت، قەحبە وگەوادی راستە قینە بازرگانەکانن، چوونکە ئەم دۆکۆمێنتە سەلماندی.
بەداخەوە ناچارم جارێکی دیکە چۆمسکی واتەنەی بڵێم خەڵک نازانێت کەنازانێت، لە پڕ بانکەکانی لوبنان چۆڵکرا،

چۆن؟ کەس نازانێت؟

بۆکوێ چوو؟ کەس نازانێت.
کەچی دیسان جارێکی دیکە خەڵک سەرگەرمی دەنگدانە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە