ئەو کۆمەڵە نهێنییانەی کە جیهان بەڕێوەدەبەن

Friday, 20/05/2022, 8:18

10481 بینراوە


ئەو کۆمەڵانەی ئەم زەویە بەڕێوە دەبەن و بەرپرسیارن لە هەمو جەنگ و نەهامەتیەک ئەم کۆمەڵانەی خوارەوەن، ئاماژەم بە دە کۆمەڵەیان کردوە کە لەسەرەوەی دەستەی بڕیارداندان، وە لە ژێر ئەمانیشەوە کۆمەڵی بچوک ترو موشەخۆر تر هەیە.. ئەمانە بەرپرسیارن لە جەنگ ، فرۆشتنی چەک، مامەڵە کدن بە مرۆڤ و  خوێنی مرۆڤەوە، ئابوری تەواوی جیهانیان لەبەردەستدایە...

1.       سوارچاکەکانی ماڵتا (The Knights of Malta)

سوارچاکەکانی ماڵتا بریتییە لە دەستەیەکی ئایینی مەسیحی، کە لە بنەڕەت و ڕەچەڵەکێکی سەربازی، سوارچاکی و هەروەها خانەدانە. ئەم دەستەیە هیچ خاکێکی بەدەستەوە نییە، قەوارەیەکی شاهانەییە لە یاسای نێودەوڵەتی و هەروەها پەیوەندی سیاسییان لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتەکان هەیە. ئەندامیان لە سەرانسەری جیهان هەیە و لە ڤاتیکان جێگیر بوون. لە بازرگانی، بانک، سیاسەت، هەروەها تەنانەت لە CIA تێوەگلاون. ئەم دەستەیە هاوکاری مرۆیی بۆ زۆرێک لەو وڵاتانە دابین دەکەن کە پێویستیان پێی هەیە. سایمۆر هێرش (Seymour Hirsch)، ڕۆژنامەوانی براوەی خەڵاتی Pulitzer، ئەوەی کە ڕاستی چیرۆکی My Lai Massacre ئاشکرا کرد و دەریخست کە یەکە سەربازییەکە لەلایەن کۆشکی سپییەوە بەکارهێنراوە، وتی کە زۆرێک لە ئەندامانی OSS و CIA سەر بە دەستەی سوارچاکەکانی ماڵتان.

 

2.       یانەی بێرن (Club De Berne)

یانەی بێرن بریتییە لە دەزگایەکی زانیاری کە ٢٧ دەوڵەت لەخۆدەگرێت لە نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەوروپا، بە نەرویج و سویسڕاوە. ئەندامی تریش وەک ئیسرائیل، ئەمریکا، هەروەها دەزگاکانی ASIO ئوستراڵی و CSIS کەنەدی لەخۆدەگرێت. میدیا زۆر بێدەنگە لەبارەی ئەم گروپەوە و زۆرینەی خەڵک تا ئێستا نەیانبیستووە. بابەت و باسی گفتوگۆکانیان لە چاوپێکەوتن نهێنییەکی گەورەیە و هەرگیز ناخرێتەڕوو. باوەڕ وایە کە ئەم یانەیە تەنها پارێزگاری لە خەڵک دەکات یاخود دەکرێت بەپێچەوانەوە.

 

3.       ئێسکان و کەللەی سەر (Skull & Bones)

ئەمە بریتییە لە یەکێک لە کەمینەترین کۆمەڵە نهێنییەکان لە ئەمریکا و هەروەها بەهەمان شێوە ناسراوە بە برایەتی مردن (The Brotherhood of Death). ئەم کۆمەڵەیە لە زانکۆی یەیڵ (Yale University) دامەزراوە لە ساڵی ١٨٣٢، بەڵام خوێندکارانی ئەو زانکۆیە هێشتاش ئەندامن لەم کۆمەڵەیە. هەندێک لە بە‌هێزترین و کاریگەرترین کەسانی جیهانیان لەخۆگرتووە لە ڕابردوودا. ٤٦ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەندامی ئەم گروپە بوون بە جۆرج بوش سینیەر و هەروەها جۆرج بوش جونیەرەوە. ئەندامانی ئێستای ئەم گروپە نەناسراون بەڵام باوەڕ وایە کە گشت ئەندامان نێرن. هەر کەسێک کە دێتە ناو ئەم گروپەوە پێگەیەکی بەهێزی پێدەدرێت لەناو سیاسەت یاخود داراییدا.

 

4.       بۆهیمیان گڕۆڤ (The Bohemian Grove)

ئەمە گروپێکی زۆر نهێنییە لە چەند شوێنێک لە  ویلایەتی کالیفۆرنیا,  شاری سۆنۆما. لە ساڵی ١٨٧٢ دامەزراوە لەڕێگەی چاوپێکەوتنی ئاسایی ڕۆژنامەوانان، هونەرمەندان و هەروەها ژەنیاران. ئەمڕۆ، ئەندامانی خۆجێی و هەروەها جیهانیشی لەخۆگرتووە، لە هونەرمەند و ژەنیارانەوە بۆ سەرمایەدار و بازرگانان. جۆرج بوش سینیەر، جۆرج بوش جونیەر، ڕۆناڵ ڕەیگن، ڕیچارد نیکسن، هەروەها تۆنی بلەیر هەموویان ئەندام بوون لەم کۆمەڵەیە. باوەڕ وابوو کە ئەم گروپە مەڕاسیمی نهێنی ئەنجام دەدا لە شوێنێک بەناوی (The Grove)، کە ئەمەش دواتر دڵنیاکرایەوە لەلایەن بەرهەمهێنەری فیلم، جۆن ڕۆنسن، کە دزەی کردە ناوەوە و گرتەی تەواوی مەڕاسیمەکەی کرد، کە تیایدا دەردەکەوت پەیکەرێکی گەورەی کوندەپەپوو دەسووتێنن. لەو کاتەوە، ئاسایش زۆر توندکراوە و شوێنەکە بە سەربازی چەکدار پاسەوانی کراوە.

 

5.       بازنەکە (Le Cercle)

بازنەکە کۆمەڵەیەکی نهێنی و کەمتر ناسراوی ئەمریکی بەریتانییە. ئەندامانی جاسوس و سیاسەتمەدار لەخۆدەگرێت کە باسی سیاسەت و مامەڵەی چەک دەکەن. زۆرێک لە سیاسەتمەدارانی بەریتانی وەک ڕۆڕی ستیوارت، باوەڕ وایە کە جاسوسێکی پێشووی MI6 بووە. ئەم گروپە هەموو ساڵێک لە واشینگتن چاوپێکەوتن دەکات، هەروەها دەوترێت کە سەرمایەی ئەم دەستەیە لەلایەن CIA دەدرێت.

 

6.       یانەی بوڵینگدن (Bullingdon Club)

ئەمە بریتییە لە یانەیەکی تایبەتی مێینەی نانخواردن بۆ خوێندکارانی زانکۆی ئۆکسفۆرد. بە ئەندامە دەوڵەمەندەکانی، دەعوەتە گەورەکانی، هەروەها وێرانکاری چێشتخانەکانی و ژوورەکانی خوێندکارانیەوە ناوبانگی دەرکردووە. ئەم گروپە بریتییە لە هاوشێوەی ئێسکان و کەللەی سەری ئەمریکا. ئەندامانی وەک دەیڤد کامیرۆن، بۆریس جۆنسن و جۆرج ئۆسبۆرن لەخۆگرتووە، کە لە دواتردا دەبن بە سیاسەتمەداری بەهێز.

 

7.       گروپی بیڵدەربێرگ (Bilderberg Group)

گروپی بیڵدەربێرگ بریتییە لە کۆنفڕانسێکی ساڵانەی دامەزراو لە ساڵی ١٩٥٤. گروپێکی ناسراوە و هەموو ساڵێک چاوپێکەوتنێک ئەنجام دەدەن. زۆرێک لە سیاسەتمەداران بەشداری ئەم چاوپێکەوتنە دەکەن، لەگەڵ زۆرێک لە سەرمایەداران، پێشڕەوانی سەربازی، سەرکردەی دامەزراوەکان و ویلایەتەکانی نەتەوەکان. ئەم چاوپێکەوتنانە لە پشتی دەرگای داخراوەوە ئەنجامدەرێن دوور لە میدیا و ئەجێندای چاوپێکەوتنەکان تا ئێستا نەزانراوە.

 

8.       ماڵی کاثەم (Chatham House)

ماڵی کاثەم بەهەمان شێوە ناسراوە بە دامەزراوەی شاهانەی کاروبارە نێودەوڵەتییەکان (Royal Institute of International Affairs) و بنکەی سەرەکی لە لەندەن جێگیر کراوە. باوەڕ وایە کە ئەم گروپە هەوڵی دابینکردنی شڕۆڤە و لێکدوانی بەڕێوەبەری لەسەر ڕووداوەکانی جیهان و ئاڵەنگارییە جیهانییەکان دەکات. بەڵام بەڕاستی چی ڕوودەدات لە پشتی دەرگا داخراوەکانەوە، ئەوە نەزانراوە، چونکە هیچ کەسێک ڕێگەی پێنەدراوە جگە لە ئەندامان. ئەم گروپە لەلایەن دامەزراوەی بیڵ و مەڵێندا گەیتس (Bill and Melinda Gates Foundation) سەرمایەی بۆ تەرخانکراوە لەگەڵ دامەزراوەی ڕۆکەفێڵەر (Rockefeller Foundation).

 

9.       CFR

CFR یاخود ئەنجومەنی کاروبارە دەرەکییەکان (The Council on Foreign Relations) بریتییە لە کۆمەڵەیەکی بیرمەندی خۆبەخشی ئەمریکی شارەزا لە سیاسەتی دەرەکی ئەمریکا و کاروباری نێودەوڵەتیدا. ئەمە گروپێکی زۆر نهێنییە و کاتێک کە هیلەری کڵینتن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو، وتی کە  فرمانی ڕاستەوخۆی لە ئەوانەوە وەرگرتووە. ئەندامانی سەرۆک کۆماری پێشوو جۆرج بوش، جیراڵد فۆرد و بیڵ کڵینتن لەخۆدەگرێت لەگەڵ زۆرێک لە ئەندامانی دامەزراوەکان.

 

10.    لیژنەی ترایلاتێراڵ (Trilateral Commission)

لیژنەی ترایلاتێراڵ بریتییە لە گروپێکی تاوتوێیی ناحکومی و نالایەنگر کە لەلایەن دەیڤد ڕۆکەفێڵەر دامەزرێنراوە لە ساڵی ١٩٧٣. زۆرێک دەڵێن کە گروپەکە هاوشێوەیە لەگەڵ بیڵدەربێرگ و بڕیاری بازرگانی و سیاسی زۆر دەردەکات. ئەندامانی گروپە هەڵنابژێردرێن، بەڵکو دیاریدەکرێن لەلایەن سەرۆک لیژنە و لیژنەی بڕیاردەرەوە. هەندێک لە ئەندامانی تێبینیکراوی بریتین لە جیمی کارتەر، بیڵ کڵینتن و باڕاک ئۆباما.  ئەجێندای ڕاستەقینە لە چاوپێکەوتنەکانی ئەو لیژنەیە هێشتاش نەزانراوە و لەوانە هەرگیزیش نەزانرێت.

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە