پلانی هێرشی ئەلەکترۆنی Cyber Attack

Friday, 20/05/2022, 18:20

10025 بینراوە


سەرۆکی کۆمەڵی گروپی فۆرمی ئابوری جیهان کلاوس سواب لە چەند بۆنەیەکدا ئەوەی دوبارە کردەوە کە چاوەڕوانی هێرشی ئەلەکترۆنی بین.. ئەم ئاگادار کردنەوەیە مانای چی یە؟

ئەم کۆمەڵەو تەواوی کۆمەڵە نهێنیەکانی تر کە ئێستا بە گروپی گڵۆباڵیزم ناودەبرێن، ئەم گروپە دەیەوێت زەوی بکاتە یەک دەوڵەتی گەورە و یەک سەرۆک و یەک دین هەبێت، ئەو دینەی دیاریان کردوە دینی فری مەیسۆنە.

ئەم کۆمەڵەیە دەیەها ساڵە خەریکی پلانگێرێن دژی مرۆڤایەتی و بەرپا کردنی جەنگ و فرۆشتنی چەک، هەر ئەم کۆمەڵە خوێنمژە دەیانەوێت زەوی بە تەواوەتی کۆنترۆڵ بکەن.

دەیانەوێت لە رێگای ترسەوە خەڵکی کۆنترۆڵ بکەن؛


 یەکەم  بڵاوکردنەوەی نەخۆشی  وەک کۆڤید ( کە تا ئیستا لە ڕاستیدا ڤایرۆسکە دیاری نەکراوە)، پێنج نەخۆشی تریش لەسەرەدان یەکەمیان ئاوڵەی مەیمون، خوێن بەربون، نەخۆشی جگەر، نەخۆشی دڵ و جەڵتە ، نەخۆشی مۆتۆریکی جەستەیی.

دووەم بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و بەلاڕێدا بردنی مەڕەکان لە ڕێگای میدیا زەبەلاحەکانیانەوە.

سێ یەم ڕێگای هاتوچۆ  قەدەغە دەکەن وەک لۆکداون یان سەفەر کردن ئیلا بە ڤاکسین دەتوانیت سەفەر بکەیت.

چوارەم گران کردنی کاڵاکان و سوتەمەنی و وزە، واتە نرخی هەمو شتێک دەچێتە سەرەوە.

پێنجەم ڤاکسینی زۆرە ملە بۆ کۆنترۆڵی کردنی دانیشتوانی زەوی.

شەشەم بە دیجیتاڵکردنی ناسنامەو پارە.

حەوتەم کڕینی زاناکان و کۆنترۆڵ کردنی دەرمان.

هەشتەم کڕینی سیاسیەکان و کۆنترۆڵکردنی زۆربەی وڵاتان.

نۆیەم تاقی کردنەوە گۆڕینی جینەکانی مرۆڤ لەسەر ئەو خەڵکانەی کە بە ناوی نەخۆشیەوە بە ڤاکسین دەیانکوتن.

ئەو وڵاتانەی یەکەم جار وەک تاقیکردنەوە دەست پێدەکەن: ئوستورالیا، کەنەدا، نەمسا، یۆنان ، ئەمریکا ، ئیتالیا و ئیسپانیاش لە وڵاتانی هەڵبژرادەن بۆ تاقی کردنەوە.

 

سەعاتی سفر بۆ هێرشی ئەلەکترۆنی:


یەکەم شت بەوە دەست پێ دەکات پاشنیوەڕۆیە و کارەبا بڕاوە، تەواوی کارمەندەکان دەتوانن زوتر بڕۆنەوە بۆ ماڵەوە.هۆکارەکەش ئەوەیە کۆمپیوتەرو گڵۆپەکان هەموی کوژاوەتەوە.

ئینجا دەتەوێت لە پارکی ئیشەکەت بڕۆیتە دەرەوە  دەرگای پارکەکە ناکرێتەوە. دەبێت چاوەڕی بکەیت تا کەسێک دێت دەرگاکە بە زۆر دەکاتەوە.

ئینجا لەسەر جادە ترفیک لایتەکان کار ناکەن ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ بەریەک کەوتنێکی زیاتر لە جاران، ئەمەش وا دەکات قەرەباڵیەکی زۆر ڕوبدات لەسەر شەقامەکان.

ئینجا دەتەوێت بچیت بەنزین وەرگریت ، بەنزینخانە لە کار کەوتوە،هۆکارەکەش ئەوەیە کە پەمپەکان بە کارەبا ئیش دەکەن، لێرەوە کێشەی بێ بەنزینی دەست پێ دەکات زۆرێک لە خەڵک سەیارەکانیان لەسەر شەقامەکان بە جێ دەهێڵن.

ئینجا بە پەلە دەچیت بەرەو سوپەرمارکت بۆ کڕینی خۆراک ، لەبەر ئەوەی خەڵکێکی زۆر دەچنە سوپەرمارکت و کەس ناتوانێت بە کارت پارە بدات، ئەمە دەبێتە هۆکاری ئەوەی خەڵک بکەونە شت هەڵگرتن و  بە زۆر دەیبەن بێ ئەوەی پارە بدەن، چونکە کەم خەڵک پارەی کاشی پێ ماوە و لەبەر بێ کارەبایی ناشتوانیت بە کارت پارە بدەیت.

پاشان بەهەرحاڵێک بێت دەگەیتە ماڵەوە، لە ماڵەوەش کارەبا بڕاوە ئاو بڕاوە غاز بڕاوە.

کەواتە ئەمە وێنای ڕۆژی یەکەمی هێرشی ئەلەکترۆنیە بۆ سەر کارەبا.

پاش ئەمە حاڵەتێک دروست دەبێت وەک حاڵەتی گێرە شێوێنی، خەڵک دەکەوێتە ڕاو ڕوت و هێزی ئاڕ ئاڕ دروست دەبێت..

ئینجا حکومەت سوپا دەخاتە ئینزارەوە و حاڵەتی نا ئاسایی ڕادەگەێنن و یاسای مارشاڵ پەیڕەو دەکرێت.. ئەمەش دەبێتە کۆتایی تەواوی ئازادیەکان لەسەر زەوی تا ئەو کاتەی ئەم کۆمەڵە پلانەکانیان جێ بە جێ دەکەن.

ئەم زستانە دەبێت زستانێکی پڕ سەرماو سۆڵە و کەم و کوڕی خۆراک، ئەگەر دەتەوێت پێش ڕوداو بکەوێت پێش مانگی نۆ محاولە بکە ئازوقەی شەش مانگت لەماوە  هەبێت، ئاوی خواردن، تەباخی نەوت یان غاز بەڵام دەبێت حسابی نەوت و غازەکەش بکەیت کە هەتبێت.

ئەم نوسینەوەی سەرەوە پێشبینی نیە بەڵکو بەشێکە لەو پلانەی کە هێشتا جێ بە جێ نە کراوە..ئەگەر بێت و پلانەکان بەو شێوەی ئیستا بووات  و خەڵک وەک مەڕ پیش قەسابەکانی دەسەڵات بکەون، ئەوا ئەم نوسینە دەبێتە راستی، ئەگەر رێگری بکرێت لە کۆمەڵی گڵۆباڵیزمەکان وفۆرمی ئابوری جیهان ئەوا ئەم شتانەی سەرەوە ڕونادات.

ئەگەر ئەم بابەت خوێندەوە بە ترسەوە مامەڵەی لەگەڵ مەکە، کاتێک مرۆڤ بترسێت ناتوانێت بڕیاری باش بدات، هەربۆیە بە مێشکێکی سافەوە بیری لێ بکەرەوە کە پلانی ئایندەت چی دەبێت بۆ ژیانی خۆت خێزانەکەت..

تێبینی: ئەم نوسینە لەسەر داوای ٣٠٠ کەس نوسراوە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە