مەلا مستەفا: کوشتنی مرۆڤێک بۆمن وەک جگەرەکێشانێکە!

Saturday, 21/05/2022, 21:39

4758 بینراوە


ئەوگووتارە بۆ ئەو کەسانەیە کە چەکیان بۆ بنەماڵەی بارزانی دەشان کردووە!
هەرکەس خاوەنی دووپێی ودووچاودوودەست ودووگوێی وسەرێک و…بوو،وەک مرۆڤ سەیری ناکرێ وبە حیساب نایە.مرۆڤ بون ومرۆڤناسیی لەوسەردەمەداوێنەی زانستێکی سەردەمیانە دەچی کە هەزاران لقوپۆی هەیە وخاوەنی سەدان دامودەزگا وزانکۆ وناوەندیی توێژینەوە ولێکۆلێنەوەیە لە جیهانی پێشکەوتوودا.
مرۆڤ بون دەریا،دەریا موڕال وئەخلاق وخۆشەویستیی وزانست وزانینە لە ژیان.لە مرۆڤایەتی.لە هەستوسۆز،لە خۆڕاگریی وهۆگرییەکی بێ وێنە لەئاست وخاک ونیشتمان ونەتەوە.مرۆڤایەتی سنوور ناناسێ وئامێزیی ئاواڵایە بۆ هەر مرۆڤێک کە لەهەر کوێی گۆی زەویدادەژین بە هەررەنگێک ونیژادێک وزمانێک وتەنانەت دین وئایینێک.
لە ناو دارستانەکانیشداگیانلەبەردەژین.ئەوانیش مافی ژیانیان هەیە.بەڵام ژیان لە ناو کۆمەڵگای مرۆڤایەتی جیاوازە دەگەڵ ژیان لە ناودارستانەکاندا.مرۆڤێک کە زۆر بەهاسانی بڵێ: کوشتنی مرۆڤێک بۆ من وەک جگەرەکێشانێکە،لە کوێی لە چوارچێوەی مرۆڤایەتیدا وێنەی مرۆڤ جێگای دەبێتەوە؟
کاتیك خەبەریان بۆ باوکی شەهید سلێمان موعینی ‌هێنا کوڕەکەت بە فەرمانی مەلامستەفا ولە بەرچاوی خۆی ترۆرکراوە وتەرمەکەی رادەستی شای ئێران کراوە،سەری سووڕما وگووتی: من باوەڕ ناکەم مەلامستەفا ئەو کارەی کردبێ؟چون من زۆرم خزمەتی مەلامستەفاکردوە!کە چی مەلای بێ رەحم زۆر بە هاسانی گووتی:ببەن،ببەن،ئەو سەگبابە بکوژن!مەبەستی لە سەگباب باوکی نەمر سلێمان موعینی بووە کە زۆری خزمەت بە مەلای دڵرەق کردبوو.
مرۆڤ ومرۆڤایەتی رێچکەی داهێنان وبەرهەمی بەپێزوئینسانانە دەگرنە پێش تا خزمەتی دونیای ئازاد ومرۆڤایەتی پێبکەن.مەلامستەفا دوای مردنی خۆی کۆمەڵێک جەللاد وخاکفرۆش وکوردکوژوخایین ووڵاتفرۆشیی رادەستی گەلی کوردکردوە کە لە شێرپەنجە پڕئازارترن.ئەوەنییە سی ساڵە چی نەماوە بەسەر کورد وبەسەر خاکی باشووری کوردستانی نەهێنن!ئەی ئەوکەسەی کە ناوی خۆت ناوەپێشمەرگە وچەکت بۆ بنەماڵەی بارزانی دەشان کردوە،هزروبیری خۆت بە نووستوویی مەهێلەوە.وەخەبەربێ.دوارۆژدرنگ دەبێ.هەزار ساڵی پێشمەرگە بی لە نەمر سلێمانی موعینی پێشمەرگەترنابی.مەلامستەفای بێوەفاوسپڵە پشتی لە هەمووجوانیەکان کردوپاشی ترۆرکردنی موعینی ڕادەستی شای ئێڕانی کرد.متمانەت هەبێ کوڕوکوڕەزاکانی بۆ ئێوەش هەرئاوادەبن.

جیاوازیی مرۆڤ وئاژەڵی دڕندە:

مرۆڤایەتی بەرواڵەت نابێ،بەکردەوەیە.مرۆڤبون کاڵانییە وبەپارەش ناکڕدرێ. ژیانی شارستانییەت وپێشکەوتن وئازادی جودایە دەگەڵ ژیان لەناو دارستانەکاندا.لەورستانەی خوارووسرنج بدەنە وتووێژێکی کورت لە نێوان مەلامستەفاو،بەهادین،وئەوداوایەی کە مەلا لە بەهادینی دەکا وئەویش جوابی دەداتەوە.
مەلامستەفا بۆ مامۆستا بەهادین: ئەو دووسەگەم بۆ بکوژن! (مەبەستی جەلال تاڵەبانی وئیبڕاهیم ئەحمەدبووە).
م، بەهادین لە وڵامدا دەڵێ:ئەوداوایەت لە گەڵ پرنسیبەکانی حیزبیی ئێمەدا ناگونجێ وئێوە وەک پاڕتی حیزبێکی گەورەن وپارە وچەکدارتان زۆرە. بۆ چی بۆخۆتان ئەوکارە ناکەن؟
مەلامستەفا: کوشتنیان ئاسانە وەک جگەرەکێشانێک وایە!
هەروەها مەلامستەفا،هەمان داوا لە فاخیرمێرگەسووریش دەکا کە کەسێک رابسپێرێ بۆ کوشتنیان!

سەرچاوە:

کتێبی،زمانی تاوان هاتە قسە.کە لەوکتێبەدا چەندین تاوان وکوشتن وپیلانگێڕیی مەلامستەفای تێدا باسکراوە. بۆیەلایەنگریی لە بنەماڵەی بارزانییەکان هاسانە،بەڵام لایەنگریکردن لە مرۆڤایەتی گەلێک دژوارە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە