ژاڵە (بەشی سێەم)

Saturday, 21/05/2022, 21:54

8783 بینراوە


-١-
هەموو شەوانێکی شەمە دەجوە یانەی شەوانەی ( ئەرگانا ) ، بە هیوای بردنەوەی ژنێك بەدڵی خۆی ئەوەی زۆر سەرنجی ڕاکێشا پیاوێکی چوارشانە بوو لە هەمان شوێندا لەسوچێکدا هەر جارەی ژنێك لەسەر مێزەکەی بوو، پێکەوە نێرگەلەیان دەکێشا نیوقاپ شیڤارز و سەتڵێكی بچوك سەهۆڵاو کەچوار بیرەی تێدابوو، لەگەڵ چەرەسدا مێزەکەیانی دەڕازاندەوە، کە دەبوە یانزەی شەو وەکو جەڕەس لێبدات گارسۆنەکەی بانگ دەکرد پاش دانی حسابی مێزەکە بە بێدەنگی بەتەنها دەچوە دەرەوە، ئەویش لەدڵی خۆیدا دەیوت ئەوانە جێگەی بەزەیین کە ناتوانن سێکس بکەن، ئەوە بوو بوو بەمەراقی ویستی شتێك لەو بابەتە هەڵبکڕێنیت، شەمەیەکیان دوای هەستانی پیاوە چوارشانەکە بەدووی کەوت لەدەرەوەی یانەکە پێیوت بەیارمەتیت دەتوانم پرسیارێکت لێبکەم، ئەویش کارتێکی لەکراسەکەی دەرهێنا ببورە دەرفەتم نییە دەتوانیت لەرێگەی ئەو کارتەوە هەرکات بتەوێت پەیوەندیم پێوەبکەیت. بەیانی زەگێکی بۆ ژمارە تەلەفونی کارتەکە لێدا ،ژنێک وەڵامی دایەوە کۆمپانیای خانووبەرەونیشتەجێکردن لەگەڵتانە فەرموو، ئەویش وتی دەتوانم لەگەڵ خاوەنی کۆمپانیاکەدا قسان بکەم، بەسەر چاو کەمێك چاوەڕوانبە.. / بەڵێ..
– من فڵانەکەسم دوێنێ کارتەکەتت پێدام.
/ بەڵێ
- من.. شوقەم ناوێت بەڵام پرسیارێك لەمێشکمدا گێنگڵ دەدات دەتوانم لێت بپرسم؟ 
/ فەرموو..
– شەوی شەممان لە (.. ) دەتبینم پاش خواردنەوەی بیرەی چوارەم دەڕۆیتەوە و هیچ ژنێکیش لەگەڵ خۆتدا نابەیتەوە.
/ بەپێکەنینەوە پییوت.. من یەکێکم لە دەوڵەمەندانی ئەم شارە خاوەنی دوو کوڕو ژنێکی سەلارم، ئەوانم لەخۆم خۆشتر دەوێت، لەژیانمدا بێجگە لە ژنەکەم سەرجێیم لەگەڵ هیچ ژنێکی تردا نەکردوە، بۆ زانیاریت خێزانەکەشم ئاگادارە شەوانی شەممان چۆن بەڕێدەکەم، پێش ئەوەی بێم بۆ ئەو شوێنەش جوانترین جلم بۆ دەستنیشان دەکات لەبەری بکەم بەدەستی خۆی بۆنێکی خۆشم لێدەدا..
ئەلوو.. ئەلوو  بۆ بێدەنگی؟ 
- بێدەنگ نیم، تاساوم ، ئەوە ژن نییە تۆ هەتە فریشتەیە فریشتە.. هەردەم ئاسوودەبن.
-٢-
سبەینان دەبوە چاوساغی پیاوە نابیناکەی دراوسێیان تا شوێنە تایبەتەکەی خۆی کە گەدایی لێدەکرد، دوای ئەوە، وێڵ دەبوو ، بەدوای پیاوەڕەبەنەکاندا بۆ  فرۆشتنی چێژ پێیان، ئەو حەزی بەکاری شەو نەبوو، هەر بەڕۆژ ئەو کارەی ئەنجام دەدا ،ئەڵقەی لە پەنجەی هەر پێاوێکدا بدیایە، لە ئەو - وایە مارە و دەئاڵێتە گەردنی، لەگەڕانەوەدا بەرەو ماڵەوە بڕێك پارەی دەخستە مشتی نابیناکەو ،پاش دوامژ قنچکی جگەرەکەی دەخستە ژێر پێی و تا هێزی تیادا بوو پێی پیادا دەنا وایدەزانی پێدەنێت بەسەری باوەژنەکەیدا و تۆڵەی خۆی لێ دەسێنێتەوە ، ئنجا دەستی نابیناکەی دەگرت و ئاودیوی قاپییەکەیانی دەکرد، خۆشی بەدەم  فڕکردنی بیرە و نێرگەلە کێشانەوە شەوی بەڕێدەکرد، ڕۆژی لێدەبۆیەوە ملی دەنا بەرەو شەقامی ( شارع حسن الثانی ).

ژاڵە*  کۆمەڵە ڕوداویکی ڕاستەقینەو خەیاڵین بیرۆکەکانیان زادەی گەشتکردنە بۆ شاری ئەگادیر لە مەغریب بەتایبەتی ناوچەی ( شارع حسن الثانی ) و گەڕەکی ( طالبرج)  و بازاڕی (سوق الآحد).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە