مەگروون پیرتر

Monday, 23/05/2022, 17:05

7340 بینراوە


دڵم لەنێوانی دوو جار خولانەوە و
دووجار بەجێهێشتن لەسەر سەحفەکانی مەلوولی
لێدەدات
لێدانی دڵ
گێڕانەوەی ئەو غەمگینیانەیە کە کەوتن نەیتوانی دایببڕێ
گوشینی ئەو زیکرەیاتانەیە
کە خەیاڵ لەیادەوەریماندا گنگل دەدا
ئەوە ئێمەین ناتوانین لە خۆمان دوورکەوینەوە
ئەوە تۆی پەنجەی شایەتمانت لە نێوان دوو سێودا ونکرد
ئەوە منم لەسەر خوانی چێژ بەجێمام
هاتنەوە
هەنگاوێکە بۆ بینیاتنانەوەی خەیاڵ و
ساڕێژکردنی ئەو وێنانەی نەمانتوانی تەواوی بکەین
چ دەبوو ئێستا لە نێو نەسیمی بەیانیانی ئەزمەڕ ون نەبام
وننەبوون خەیاڵێکی پووچە لەگۆیژە کەوتەخوارەوە
ئێستا لە مەگروون پیرترم
لە ئاسمانی فرمێسکەوە دەکەومە نێو چاوانت
ئێمە دوو نەوڕەس بووین
لەسەر گوڵێکی مۆر
خەریکی جوانترکردنی خەیاڵ بووین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە