تیرۆرکردنی گەریلا و چەند سەرنجێك

Monday, 23/05/2022, 17:42

6250 بینراوە


 خەباتی پەکەکە دەستپێکێکی لەناوبردن و کوشتنی ئەو کوردانە بوون کە لەڕێزەکانی سوپای جەندەرمە و میت و هاوکارانیان بوو. واتە بۆ ئەوەی شۆڕش سەربکەوێ پێوست بوو شەڕی خیانەتکاران بکرێنە بەردی بناغە و کاری یەکەمین، هەر بۆیە پەکەکە توانی بەو شێوەیە زۆرێك لە زۆڵە کورد لەناو ببات کەوای کرد کەس بیر لە خیانەت کردن نەکاتەوە ،لەبەرئەوەی کەسی خائین لای پەکەکە هێڵی سوور بوو. ئەم ڕێگایە لە باکووری نیشتمان پیلانی تۆکمەی بۆ دانرا و بەباشیش جێبەجێ کرا.
دەوڵەتی تورك کە دەوڵەتی تیرۆرە لەهەمان کاتدا هیچ دوو دڵ نیە لە تیرۆر کردنی کورد بە  هەردوو ڕەگەزەکەیەوە، لای ئەوان ئەو کورد بێ گەر نۆکەریان بۆ نەکا و نەبنە جاشی ئەوا کوشتن و تیرۆرکردنیان بەهەر ڕێگەیەك بێ،ڕێگە پێدراوە. هیچ کات دەوڵەتی تورك جوگرافیایەك نەبۆتە ڕێگر بۆ ئەوەی لە پرۆسەی تیرۆرکردنی کورد بە گشتی و پەکەکە بە تایبەتی بوەستێنێ.. بەڵکە هەموو هەوڵێك ئەدا بۆ ئەوەی گەریلا و چالاکوانانی کورد لەهەر جێگەیەك هەبن، تیرۆریان ئەکا.
ئەمە یەکەمین جار نیە گەریلا لە ناوچەی سلێمانی تیرۆر ئەکرێن، بەڵکە ئەمە جاری هەشتەمە کە لە ڕێگای سیخوڕ و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە گەریلا و چالاکوانانی باکوور ئەکرێنە ئامانج و تیرۆر ئەکرێن. بەڵام تەنها جارێك نەمان بینی پەکەکە هەوڵی ئەوەی دابێ وەیان کەسێك وەیان لایەنێکی سیاسی ئەم ناوچەیە تاوانبار بکا وەیان لەهەوڵێ ئەوەدا بێ ، بیان دۆزێتەوە و بەسزای خۆیانیان بگەیەنێ. بەڕاستی ئەمە جێی داخە کەوا پەکەکە دەستە وەستانە بەرانبەر یەکێتی و چەتەکانی کە بۆ پارە ئامادەن چاوساغی بۆ میت بکەن و شوێن پێی گەریلا هەڵبگرن و بیدەنە هەواڵگری دەوڵەتی تیرۆریستی تورکیا.
پەکەکە وەك چۆن لەسەرەتادا بەرنامەی لەناوبردنی جاشە کوردەکان و نۆکەر و پیاوەکانی میتیان کردبۆتە ئامانج، ئەبێ هەمان ستراتیژ بەکار بێنن لە باشوور و هەوڵی ئەوە بدەن ئەو جاش و خائینانە بە سزای گەڵ بگەیەنن، وە پێوستە دەزگای ڕاگەیاندنی پەکەکە چەندە بە ڕاشکاوانە کەوتۆتە وێزەی پارتی و بنەماڵەی بارزانی، بەهەمان شێوەش یەکێتی بنەماڵەی تاڵەبانی قاو بدەن و بەرەیەکی تر لە دژیان بکەنەوە. گەر کارێکی لەو شێوەیە بکەن بە دڵنیاییەوە ڕێگە لە تیرۆرکردنی هەڤاڵەکانیان ئەگرن، گەر نا ئەوا هەر ڕۆژە نا ڕۆژێ ئەبیستین کەوا گورزی کوشندە بەر کچان و کوڕانیان ئەکەوێ.
وەك ئاشکرایە میتی تورکیا بەهۆی ئەو پارە زۆرەی لە فرۆشتنی نەوتی باشوورە وەدەستی دێنێ و دواتر ئەیکاتەوە بە چەك و چۆڵ و لە کوردا سەرفی ئەکاتەوە سەرچاوەیەکی باشە بۆ ئەوەی برەو بە تواناکانیان و دروست کردنی تۆڕی خیانەت لە کوردستاندا گەورەتر بکا، هەر بۆیە تەقانەوەی ئەو سەرچاوەیە نەك کارێکی پێوستە، بەڵکە زۆر لەوە باشتر و کاریگەرترە گەر ڕۆژی ١٠٠٠ سەربازی تورك بکوژن لەبەرەکانی جەنگدا بەقەد ئەوە کاریگەری نابێ گەر ئەو بۆریانە تێك و پێك بدەن و وێرانی بکەن. ئەبێ پەکەکە شادەماری ئابووری تورکیا خاپوور بکا کە ئەوەش خۆی لە دوو سەرچاوەوە گرتوە، یەکەمینیان ئەو نەوتە هەرزانەیە کە بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی ئەیدەن بە تورکیا و سەرچاوەی دووەمیش بواری توورست وەیان گەشت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە