جالال تالەبانی وا باسی مەلا مستەفا دەکات

Monday, 05.23.2022, 17:59

1424 بینراوە


جەلال تالەبانی لە کتێبی دیداری تەمەن لەسەر مەلا مستەفا دەڵێت: 
ئەوخەیاڵەی کە لام ھە بو دەربارەی ئەوەی کە مەلامستەفا پیاوێکی زۆر خوێندەوارە دەربارەی مارکسیەت دایلەکتیک،ئابوری، شارەزاو ڕۆشنبیرە،لە بەر چاوم ڕۆیش چونکە بەوجۆرە نە بوو،بەڵکو بە پێچە وانە وە بوو ،ھەتا دژی ئەو مەسەلانەش بوو،من تێگەشتم کە مەلامستەفا ئەوپیاوە ڕۆشنبیرە ھاوچەرخە نیە کە من چاوەرێی بووم.
ھەر لە و کتێبە دا مام جەلال دەڵێت مەلامستەفا پیاوێکی درۆزن بووە و زۆر بە سەر ھاتی درۆی دەگێڕایەوەو خۆی پێ گەورە دەکرد بۆ نمو نە مەلامستەفا دەی ووت :یەکێتی سۆڤیەت لە ھەمو مناوەرەیەکی سەربازی دێن ڕاوێژ بە من دەکەن وەکو خەبیرێک بەسەر مارشاڵەکانداو لەگەل مارشاڵە گەورەکاندا دادەنیشێت و کۆ بوونەوە دەکات ،جار جار دەی کەن بە رەقیب و سەرکردایەتی ھێزێک دەکات ،ھەموو جارێک سەرکەوتو بوە بە سەر ژیکۆف و مارشاڵەکانی تری سۆڤیەتدا.
ھەر وە ھا مام جەلال دەڵێ مەلامستەفا بۆی گێڕامەوە ،کە ئەکادیمی سەربازی سۆڤیستی تەواوکردوە و پلەی مارشاڵیان پێیداوە و قوتابخانەی حیزبی خوێندوە و پلەی ئیمتیازی وەرگرتوە،
لە کاتێکدا ئێمە دەزانین ئەمە درۆیە چونکە مەلامستەفا پلەی ژەنراڵی لە کۆماری ماھاباد وەرگرتورو قازی محمد ئەو نازناوەی پێداوە، ھەروە ھا دەزانین کە مەلامستەفا پیاوێکی نەخوێندەوار بوە ،ھەروەھا مام جەلال درێژەی پێدەدات و دەلێت مەلامستەفا وتویەتی:كە لەگەل (ستالین )!!، دانیشتوە و لەگەل خرۆشۆف پەیوەندی ھەبووە،لە ژورەکەیدا وێنەی مارکس ئەنگلس ستالین ھەڵواسرابوو ،دەی گوت ،ھەتا خۆیان نەیەن ئەو وێنانە لانەبەن من لای نابەم .ـ
ھەروەھا دەی گووت:زۆر نزیکم لە مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی سۆڤێتەوە،وە ئەوان لەکاروباری سیاسی رۆژ ھەڵاتی ناوە ڕاست پرسی پێ دەکەن ،ئەوکاتەی کە ئینزاریان داوە بە میسر لەسەر عدوانی سولاسی ،بە مەلامستەفا یان گوتوە:کە پێیان باشە سەرکردایەتی ھێزێک بکات.
ھەر وەھا مام جەلال دەڵێت : مەلامستەفا نامەیەکی بۆ شێخ ئەحمەد نوسی کە بە مندا ناردی ئەونامەیە وای کرد کە بە چاوێکی کەم سەیری مەلامستەفا بکەم چونکە خۆی زۆر بچوک کردەوە ،چونکە نامەکەی وەکو موریدێک نامە بۆ شێخە کەی دەنەسێ وا نوسی بووی،کە ئەو سۆفیەکە وەک سەگی بەر مالیانە، ئامادەیە پێلاوی بن پێی ئەو بێت . 
مەلامستەفا لە سەرەتاوە تاکۆتای بڕوای بە خەباتی مادەنەنی و رێکخراوەی نە بوو ، دژی حیزبایەتی و ئایدۆلۆژی بوو، بەشێوەی عەشایەری لەناوچەی خۆی چەکداری دەکرد ،لەکەتێکدا ھێزی سیاسی لەبەشەکانی تری کوردوستان خەریکی خەباتی چەکداری بوون، بارزانی کەسانی دەوروپشتی خۆی گەریەکەو کردە لێپرسراوێک ولە ناوچەیەک دای دەنا،عەلی خەلیلی کرد بە لێپرسراوی ناوچەی دھۆک،عیساسواری کرد بە لێپرسراوی ناوچەی زاخۆ ،حەسۆ میرخانی کرد با لێپرسراوی شێخان،ئەسعەد خۆشەوی کرد بە لێپرسراوی ھەموو ناوچەکە.
بارزانی کە بە زۆر کرابو بە سەرۆکی پارتی و بە زۆر ھێنرابوە ناو حیزب، سەرباری ئەوەش ھەموو ڕێکخستنی حیزبی خستە ژێردەستی خۆی و کەسانی چوار دەوری،تایبەت مەندیەکی تری خراپی مەلامستەفا ئەوابوو لە ھەر جێگەیەک کە دائەنیشت لە جیاتی ئەوەی وەکو سەرکردەی حیزب بەرگری و پشتیوانی لەحیز ب بکات ،ھێرشی دەکردە سەر حیزب.
ئەگەر کادیرێک ھەڵەیەک یان لادانێکی ھەبوایە لا ھەموو مەجلیسێک باسی دەکردو دەف گووت فلان کادیر وای کردوە فلان کادیر وای وتووە،مەجلیسی مەلا مستەفە پڕبوو لە جنێودان و سوکایەتی پێکردن ،مەلامستەفا پارتی ناشرین دەکردو کادیرەکانی سوک دەکردو حیزبی بە مایەی تەفرەقە دەزانی.
زۆر دژی ئەوە بوو باسی ناکۆکی نێوان جوتیار و دەرەبەگ و کرێکارو سەرمایەدار بە خراپی بکرایە،چاکسازی کشتوکاڵی زۆر پە خراپ بوو،باوەری بەوەبوو کە دەبێت عەشایەر ببوژێتەوە ،لە ھەر جێگەیەک بۆی بکرایە ژیانی عەشایەری دەبوژاندەوە.
بۆ نمونە مەلامستەفا لەسالی ١٩٦٢ دا ھاتە ناوچەی باڵەکایەتی ،لێپرسراوی ئەوناەچەیە کەسێکی حیزبی بوو،پاڵپشتی زۆری ھەبوو ماوی مەلا تەھا بوو،مەلامستەفا لای بردو ئاغایەکی نزیکی خۆی لە جێگەی دانا و کردی بە لێپرسراوی ناوچەی بێتواتە و دۆلی باڵەیان.
ھەروەھا کاک عومەر دەبابە کە ئەندامی لیژنەی مەرکەزی بوو،لابردوو ئەنوەر بەگی بێتواتە جاشی مەنشوری ھێناو لەجێگەی داینا.
لە سەفین حیزبیەکانی لابردو مەحمود کاوانی ھێنا و کردیە لێپرسراوی ئەو ناوچەیە،ئەچوە ھەر جێگەیەک دەستەڵاتی لە حیزبیەکان دەسەندەوە و لە جێگەین ئاغاو عەشایەریەکانی دادەنا.
مەلا مستەفا بروای بە شۆرش نە بوە وەکو خحی کە بە مام جەلالی وتوە :کە ئێمە لە یەکەم ڕۆژەوە شۆڕشمان نەویستوە ،بەڵکم حکومەت ئەوەی بەسەرماندا سەپاندوە ،وە دەڵێ حکومەت ڕێمان دەدات بژین و بچینە سەر کاروباری خۆمان ئیتر ئێمە چی ترمان دەوێت نە بروام با شۆرش ھەیە نە بەحوکمی زاتی و بۆ مە سەلەی حیزبیش من بە زۆر کراوم بە حیزب و سەرکردە دەنا من ئەوەم نە ویستووە.
دوای تێکچونی نێوان مەکتەبی سیاسی پارتی و مەلامستەفا ،مەلا مستەفا بۆ چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکیەو ھێنانە ژێر باڵی خۆی ھێزی بەکار ھێنا، بۆ مێژوو بۆیرکەم جار لە مێژووی رزگاری خوازی نەتەوەی کورددا شەڕی براکوژی ھەڵگیرسا و بارزانی ھیزی بە کار ھێنا، مەلامستەفا لە ١٣ تەموزی ١٩٦٤ ھێرشی کردە سەربارەگای مەکتەبی سیاسی لە ماوەت،ئەو ھێرشەی ئەو تاوانێکی مێژووییە کە تا ئێستاش نەوەکانی بارزانی پەیڕەوی لێدەکەن و بۆ چارە سەرکردنی ھەر گرفتێکیش پەنا بۆ شەڕ و ھێز دەبەن و ئەم ھێرشە کلتورێکی ھێنایە کایەوە کە ئیتر ھێزەسیاسیەکان لە بری گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانە و لێک تێگەشتن پەنا بۆ شەڕو شۆڕو ھێزی چەکداری ببەن کە ئەمەش لە ساڵەکانی دواترداو بگرە تا ئستەش زیاتر و زیاتر لە سەر شانۆی ڕووداوەکان دەی بینینەوە،
مەلامستەفا خۆی ڕۆشت ئاغاو دەرەبەگ و سەرباز و ئەفسەری فیراری نا مەبدەئی کۆبکاتەوە و لە دژی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی خۆی بەکاری بھێنێت،ئەوە سەرەتای ئەوڕووداوە جەرگ بڕە بوو کە پێی دوترێت (شەڕی براکوژی)کە ھێرشیان کردە سەر مەکتەبی سیاسی ە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی نەیان توانی خۆیان بۆ ئەو ھێرشەرابگرن و چەندین کەس کوژران و ماباقی ئەندامەکانی دیکە بۆ سنوری ئێران ھەڵھاتن،