وەڵامی فیشەک بە فیشەک دەدرێتەوە

Thursday, 26/05/2022, 11:17

11958 بینراوە


بێ دەنگیی خەڵكی باشووری کوردستانە رێگای داوە بە بنەماڵەی کورد فرۆش وخاکفرۆشیی بارزانی وتاڵەبانی خۆیان وەک قارەمان پێناسە بکەن.وەهاخۆیان دەرخستووە کە نیشآنمان بدەن بە بێ ئەوان کێشەی کورد ناگاتە چآرەسەریی.دەسەڵاتدارانی ئەو دووبنەماڵەیە لە ئاست داگیرکار سەریان وەها داخستووە بۆ مانەوەی خۆیان کە حازرن هەر نۆکەریەتیی کە پێیان بسپێڕن ئەنجامی بدەن.ئاکامی سیاسەتە گڵاوەکانیان لە وەڕا ببینە کە زۆرینەی هەرە زۆریی کۆمەڵگا لە باشووری کوردستان ئاواتی ئەوەیە کە سەروەت وسامانی ژێر خانی ئابووریی ئەو بەشە لە وڵات دووبارە بکەوێتەوە ژێڕ چەنگی دەسەڵاتدارانی بەغدا!ئەوەیە تڕاژیدیای نەتەوەیی کە دەسەڵاتداری کورد بە سەر کوردییان هێناوە!
تا ئەو کاتەی کۆمەڵگا لە باشووری کوردستان دژی ئەو بێ دەنگیەی خۆیان شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی وفرە رەهەند بەرپا نەکەن ناتوانن دژی کور کوژەکانی ئەو دوو بنەماڵەیە ڕاپەرن. مەرج نییە سەرەتا خەك دەست بۆ چەک بەرێ.تا ئەوکاتەی کە دەسەڵات بە ئاشكرا کۆمەڵگای هاندا کە فیشەک بە فیشەک دەبێ وەڵام بدرێتەوە.ئەو ڕێکارەش دوور نییە.دوای هەڵ بژاردنەکانی مانگی دەی ئەو ساڵ ئاڵوگۆڕی مەزن روو دەدا.
هیچ گومان لەوەدا نییە هەر لە ئێستاوە ئەو دوو بنەماڵەی خەریکن بیر لەوە بکەنەوە چۆن دەست بۆ گزەی سیاسیی بەرن وهەمیسان خۆیان بچنەوە سەر کورسی دەسەڵات.لە وەها بارودۆخێکدا کە ڕآی گشتی زلهێزەکانیش گەیشتوونە ئەو باوەڕە ئەو جۆرە سیستمە لە باشووری کوردستان دەبێ هەڵبوەشێندرێ.ئەوە گووتنی من نییە،نوێنەریی نەتەوەیەکگرتووەکان وبەرپرسانی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکانیش گەیشتوونە ئەو باوەڕە سەردەمی داگیرکاریی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بەرەو نەمان دەچێ.
لە ماوەی ئەو ٣٠ ساڵەدا خەڵكی فیداکارودڵسۆزهیچ لەخۆبردووییەک نەما دەگەڵ بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی نەیکەن.لە سەردەمی شاخدا پارونانیان لە زاری خۆیان دەگێرآوە تا بیدەنە پێشمەرگە وبەرپرسیی حیزبیی.ئەوە جگە لە وانە بوو کە بنەماڵەی هەژاری کورد بندەڵەکانی لە سەر نان ودۆی رەنجدەریی گەورەدەکرد ورادەستی بەرپرسانی حیزبی دەکرد تا ببێتە پێشمەرگە وشەڕیان بۆ بکا.ئەوان زۆر سادە دڵانە چەکیان دەشآن کردبووبۆ رزگاریی نیشتمان.بەڵام لەو سەردەمەدابەرهەمەکە بۆتە کۆشک وتەلار لە دەرەوەی وڵات وناوخۆی وڵات بۆ بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی.فرۆشتنی خاکی نیشتمان وژێرخانی ئابووری بە داگیرکاریی کوردیش لە جێگای خۆی کە ئاستی ژیانی خەڵكی بردۆتە ژێڕ خاڵی سیفر!
دەسەڵات هیچ خراپەکاریەک نەماوە دەرحەق بە خەڵكی باشووڕی کوردستان نەیکا.خەڵكی بەش مەینەتیش هیچ فیداکاریەک نەماوە بۆ ئەوانی نەکا.رێفڕاندۆمیان لە سەر ئیرادەی خەڵك کرد کە چی ئیرادەی خەڵکیان تێکشکاند!رۆژێک بەغدا تەڵاق دەدەن ورۆژێکیش دەچنەوە سەر کۆشی بەغدا،کە چی خەڵک لە بەر هیندێک هۆ ناڕەزایەتی دەرنابڕن.پیرو پەککەوتەی ئەو وڵاتە لە سەرەی وەرگرتنی بڕێک پارە گیان لە دەست دەدا،کە چی خەڵك هەر بێدەنگن.
بۆ خۆیان وێنەی سوڵتان وفێرعەون دەژین وخەڵكیشیان پێ رەعیەت ونۆکەرە.کۆمەڵێک چەکداری مفتەخۆریان لە دەوری خۆیان کۆ کردۆتەوە وناویان ناوە پێشمەرگە وئاسایش دەگیانی خەڵكیان بەرداوە.چەند مانگێکی دیکە هەڵبژاردنە لە باشووری کوردستان.هەلی زێڕێن هەڵكەوتووە تا خەڵكی وەزاڵە هاتوو دەنگ بەو درۆزنانە نەدا وئیدی ئەوەی کە ناوی ناوە سیاسەت لێیان وەگرنەوە.بە پێی هیندێک ئاڵوگۆڕەکانی ناوخۆیی ودەرەوەیی رایگشتی بە قازانجی ئەو دووبنەماڵەیە ناشکێتەوە.
دوای ئەو هەڵبژاردنە لە مانگی دەی ئەو ساڵدا ئەگەر ئەو دوو بنەماڵەی پێداگربن لە سەر دەسەڵات وبە تاڵان بردنی سەروەت وسامانی وڵات تەنیا گووتنێک کاریگەر دەبێ بەکردوە ئەویش ئەوەیە وەڵامی فیشەک بە فیشەک دەدرێتەوە.ئەوە ئەو رێگایەیە کە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی هەڵی دەبژێڕن، کە دەبنە هۆی ئەوەی داهاتووی رزگاریی لە چەنگ ئەو دەسەڵاتە بە قازانجی کێ دەشکێتەوە.بابوباپیرانمان چاکیان گووتووە:جوابی تەحای،پەحایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە