جەعفەر کەریمی

https://www.facebook.com/profile.php?id=100009381381277


مێژوو تاوانبارە یان سەرکردە وحیزبیی کوردیی؟

Saturday, 05.28.2022, 19:42

904 بینراوە


مێژوو فەڕشی سووربۆ کەس ڕآناخا.تێکۆشآن لە پێناو چآرەسەریی کێشەی نەتەوەیەک کە بە بێ ڕاپرسیی لە خۆی وبە بێ ئیزنی خۆی کراوەتە چەند بەش هەر وا هاسان نییە.دان وستاندن لە مێژوودا دەگەڵ بەرانبەرەکەت حەوجێی بە کەسانی لێهاتوووشارەزا خۆ نەویست هەیە.گەیشتن بە رووناکیی تۆنێلی ناو دیرۆک پڕە لە چەرمەسەریی ودژواریی.بۆ هەر هەنگاوێکی مێژوویدا بیرکردنەوەی زانستیی وکۆکردنەوەی ئەزموونەکانی مێژووپێویستە. لە کەندولەندەکانی دیرۆکییدا محانج نایخوا،ئەقڵی ستڕاتیژیکییە قسەی یەکەمی پێیە.
تاقە مێژوویەکم بۆ وەدۆزن کە لە سەدەی رابوردوودا وێچووی مێژووی کورد وکوردستان بێ.لەوەش بترازێ هەر لە سەرەمی سەرهەڵدانی قەڵای دم دم تا کو ئێستێ کورد خاوەنی مێژوویەکی لێواولێولە شکست بووە،لە هیچ سەرهەڵدانێکدا بەرهەمی ئەو سەرهەڵدانە کۆنەکراوەتەوە تا ببێتە بناوانێک بۆ نەوەکانی داهاتوو.لە ٢٩ جار سەرهەڵدانی کورد جگە لە پاڕتی کرێکارانی کوردستان هیچکامیان بۆن وبەرامەی شۆڕشیان هەڵنەگرتووە.(پ،ک،ک،ش سەرەتا بە کومونیزمی هاوردە دەستی بە سەرهەڵدان کرد پاشآن زۆر بوێرانە رێگوزەریی خۆیان گۆڕی ووێنەی چەپێکی مۆدڕن خۆیان بونیاد نایەوە).
سەرهەڵدان و خوڵقاندنی شۆڕش بە دەرەبەگ وزەویداروشێخ وئاغاو بنەماڵە ناچێتە سەرپێ.نموونەی هەرە بەرچآوراگەیاندنی کۆماری مهاباد بوو کە لە سەر ئەساسیی ساتوسەودای ناو نەتەوەیی بۆ نزیکەی ساڵێک خۆی گرت.پاشآن دیتمان زۆر هاسان لە ناوچوو.هەروەها کۆماری ئازەربایجانیش لە ئێڕان بە هەمان شێوە لە ناویان برد.
سیاسەت وچارەسەریی کێشەی وڵاتێكی چوارپارچە کراوبە پشت بەستن بە بیانی وداگیرکار هیچکات مەبەستی خۆی ناپێکێ.کاتێکیش باس لە دان وستاندن دەکرێ لە مێزی وتوووێژ سەرکردەی شآرەزاودیپلؤماتکاری پێویستە.زۆرینەی سەرکردەی حیزبیی لە کوردستان یان توانای دان وستاندنیان نەبووە یان فریوی دووژمنیان خواردوە یان  تڕۆر کراون!یان لە کۆتاییدا ماندووبون خۆیان رادەستی نەیاری کورد کردوە.
نەتەوەیەک شکستەکانی خۆی بخاتە گەردنی مێژوو،وێک وێنەی نەتەوەی کوردیی بە سەر دێ.مێژوو داڵانێکی دوورودرێژە وپڕە لە کەندولەند.بۆ تێپەڕین لەو داڵانە ئامرازیی سەرەکی تفەنگ وشەڕی چەکداریی نییە.هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆیی نییە،پارەو چەک وەرگرتن لە دووژمنی قەستەسەری کورد نییە.
مرۆڤەکان دیرۆک دەخوڵقێنن،دیرۆکەش مرۆڤە کان پوختە وبە ئەزموون دەکا.هەر حیزب ویان سەرکردەی حیزبیی دەرس لە رابوردوووەرنەگرێ وێنەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ووێنەی دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستانی بە سەر دێ!سرنج  بدەنە شکستی سەرهەڵدانی قەڵای دم دم، شکستی سەرهەڵدانی ئاڕاڕات،شکستی سمکۆی شکاک،شکستی مەلا مستەفا، شکستی قازی محەممەد،شکستی سەیدرەزا،شکستی شێخ مەحموود،شکستی شێخ سەعیدی پیران،شێوەی تڕۆری قاسملوو،شێوەی تڕۆڕی شەڕەفکەندی،رێفڕاندۆمە شومەکەی مەسعود بارزانی وهەروەها سی ساڵ لە شکستی دەسەڵاتداریەتی دوو بنەماڵەی بێ ئەخلاق …!مێژوویەک پڕ لە شکست ونەهامەتی پڕ لە ماڵوێرانی،ئاخر لە کوێی دونیادا وەها مێژوویەکت دیوە کە سەراسەریی تەمەنی قازانجی بۆ داگیرکاری کورد زیاتر بێ هەتا کێشەی کورد!
پرسیاری من ئەوەیە:ئایا مێژووی ئەو حیزبانە وسەرکردایەتی کردنی ئەو حیزبانە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد جێگای شآنازییە؟ مێژوو تاوانبارە یان حیزبەکان وسەرکردەی حیزبەکان؟
وەبیر هێنانەوەیەکی پێویست: لە سەردەمی مەرحومی شێخ مەحموودادەنگۆیەک لە ناو کۆمەڵگادابڵا ببۆوە کە گۆیا شێخ مەحموود فیشەک نایبڕێ! زۆر کەس سوێندیان دەخوارد کە بە چاوی خۆیان دیتوویانە کە فیشەک شێخی نەبڕیوە.کۆماڵگا بە هاسانی باوەڕی بەو دەنگۆیە کردبوو.نەتەوەیەک بۆ رووداوەکانی مێژوویی خۆی پێداچوونەوە نەکا ولێیان نەکۆلێتەوە تووشی بە تووشی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی دەبێ.دوێنێ شەعبان بێ مێشکی کورد / باڤل تاڵەبانی / دەیگووت ئێمە ٤٥ میلیون کوردمان دەگەڵە نە ئامریکاو نە ئەوانە دیکە دەرەقەتمان نایە!هەڵبژاردن نزیکە وترسیان لێ نیشتووە،بۆیە قەببە قەببە …دەئاخفن.
سرنج: تکایە بە وردیی گوێ بۆ ئەو کورتە ویدئۆیەی لای سەرووی بابەتەکە رابگرن تا باشتر لە مەبەستەکەم تێبگەن.