جارێکى تریش مێژوو خۆى دوو بارە کردەوە

Sunday, 29/05/2022, 12:44

5647 بینراوە


زۆر جار ئەم دەستە واژەیە دوو بارە دەبێتەوە کە دەڵێن: مێژوو خۆى دوو بارە کردەوە یان خۆى دووبارە دەکاتەوە  . واتە ئەو ڕوداوە یان ئەو بارودۆخە سیاسیە یان کۆمەڵایەتیە یان ئەم ڤایرۆسى نەخۆشیەى ئێستا لە ئارادایە هاوشێوەى بارودۆخى  سیاسى و کۆمەڵایەتى  و پەتاى نەخۆشى فڵانە ساڵن . واتە لە یەک چون لە نێوانیاندا هەیەو  تەواو لە یەکەوە نزیکن و هاوشێوەن ، نەک مێژووى ئێستامان بگەِرێتەوە  بۆ سەردەمى کۆن  چونکە ژیانى مرۆڤەکان و گۆڕانکاریەکانى ئەم دنیایە هەمیشە لە بەرەو پێشەوەچون و گۆڕاندایەو هەرگیز بەرەو دواوە ناگەڕێتەوە.
بۆ نمونە ئەوەى ئێستا لە نێوان ئۆکرانیاو ڕوسیادا ڕودەدات و هۆکارەکەى پۆتینە ، وەکو جەنگى دووەمى جیهان وایە کە هۆکارەکەى هیتلەر بوو .  شەڕى  نیوان بلۆکى ڕۆژهەڵات و ڕۆژ ئاوا لەسەر ڤێتنام ، هاوشێوەى هەمان شەڕبوو لەسەر کۆریاى باکور و باشور . ڤایرۆسى کۆڕونا هاوشێوەى  پەتاى کۆلێرایەى فڵانە مێژووە .  باسکردنى ئەوڕوداوانەى ڕابوردو زیاتر بۆ پەند و وانە لێ وەرگرتنە . واتە هەوڵ بدرێت ئەو هەڵانەى لە کاتى ڕودانى ئەوشەڕانە یان ئەوکارەساتانە یان بڵاو بونەوەى ئەونەخۆشیانە  کراوە ، لە ئێستادا نەکرێن و دوو بارە نەکرێنەوە . 
بەڵام ئەوەى جێگاى سەرنج و تێڕامانە ئەوەیە کە دوو بار ەبونەوەى میژووى  ڕوداوەکانى کورد ئێجگار زۆرن و بونە شاییەکەى بناویلەو  زوو زوو دوبارە دەبنەوەو میللەتى کوردو سەرکردەکانى نەک هیچ لە ڕابوردو فێر نەبون ، بەڵکو کارەساتى گەورەتریشیان بەسر میللەتدا هێناوە .  کاتێک دەتەوێت  مێژووى کورد بخوێنیتەوە ، بیزت لە ڕابوردوى  خۆت و میللەتەکەت دەبێتەوە . ئەم میللەتە بە درێژایی مێژوو خەریکى یەکتر کوشتن و یەکتر لەناوبردن بون . هەمیشە کاکایەتیان بۆ دوژمنایان کردوە . هەمیشە خەڵەتێنراون و فێلیان لێکراوە . هەرگیز لە هیچ قۆناغێکى مێژوییدا لەسەر یەک سەرکردە ڕێک نەکەوتون و شەڕى یەکتریان کردوە . 
ئەگەر مێژوى ئیمارەتى بابانەکان بخوێنیتەوە و بەراوردى بکەى بە ئێستامان جیاوازیەکە ئەوەیە ئێستا خرابترە لەو کاتە . چۆن ئەو کات پاشاکانى بنەماڵەى بابانەکان ببون بەدوو بەشى  سەر بە دوو لایەن و شەرَى یەکترییان دەکرد ، ئەوەى ئێستاش ڕودەدات  ڕێک هەمان شتە . 
 ئەگەر بگەڕێنەوە  بۆ ڕوداوەکانى ساڵى 1964 و لەگەڵ ئێستا بەراوردى بکەین  ئێستامان خرابترە . ڕوداوەکانى نێوان پارتى و یەکێتى  لە سەرەتاى دروستبونى شۆڕشى نویی گەلەکەمان لە ساڵى 1976 و شەڕى نێوان ئەودوو بەرەیەو کارەساتى هەکارى  بەراورد بکەى  بەشەڕى نێوان یەکێتى  و پارتى  لە ساڵى 1996 و ڕوداوى 31 ئاب  ئەوەى دوایی زۆر خرابترو ئابڕوبەرانەترە . 
ئەوەى کە ئێستا چاوەڕوان دەکرێت بەسەر میللەتى کوردا بێت  لە سایەى سیاسەتى هەڵەى مەسعود بارزانیەوە ، زۆر زۆر خرابتر دەبێ ئەگەر خوانەخواستە ڕوبدات و بەرى پێ نەکیرێت ، لەوەى  لەئەنجامى ڕیفڕاندۆم شکست خواردوەکەى  مەسعود بارزانیەوە  بەسەر کوردا هات و لە ئەنجامدا نیوەى زیاترى خاکى کوردستانمان لە دەستدا بە کەرکوکیشەوەو ئاوارەبونى  کوردانى توز خورماتو . 
کێشە گەورەکە ئەوەیە کە ئەو هەموو ڕوداو کارەساتە خوێناویانە بەسەر ئەم میللەتەدا هاتون  بەڵام سەرکردەکان هیچ وانەکیان  لە ڕابودو وەرنەگرتوە . رشوداوەکانى ساڵى 1964  تا ئێستا دەکاتە  58 ساڵ  لەمەوبەر . ئەو هەڵانەى مەلا مستەفا کردویەتى یان ئەو گلەیانەى  لەو دەکرێت ، زۆر کەمترە  لەو هەڵانەو لەو گلەیانەى ئێستا لە مەسعود بارزانى دەکرێت  کە هەمان هەڵەى  ئەو سەردەمە دوو بارە دەکاتەوە ، چونکە دەبێ  عەقڵى ئەم سەردەمە  زۆر گەورەتر بێت لە عەقَلڕى 58 ساڵ لەمەوبەر . ئەمە ماناى ئەوە ناگەیەنێت  کە بڵێم مەلا مستەفا هیچى نەزانیوەو ئەمەى من باسى دەکەم  هیچ لە گەورەیی مەلا مستەفا کەم ناکاتەوە.
دەبێ هەمومان بڕوامان  بە پێکەوتنى عەقَلڕى مرۆڤەکان بێت و رشابوردو و خەباتى هەمو سەرکردەکان بەو کاتە بنرخێنین کە تێیدا ژیاوە . چۆن ئەو چەکانەى ئێستا بەکار دەهێنرێن  گۆڕاون و زۆر پێش کەوتون ، بەهەمان شێوە عەقَلى مرۆڤەکانیش زۆر گۆڕاون و زۆر پێش کەوتون . کەواتە  سیاسەتکردن بە عەقڵیەتى ئەو سەردەمە  زۆر نەگونجاوەو لە ئەنجامدا کارەساتى گەورەى لێدەکەوێـتەوە . 
شەڕى ساڵى 1996 و ڕوداوەکانى  31 ئاب بە زۆرى لەسەر داهاتى ئیبڕاهیم خلیل ڕویداو وەکو چۆن ئێستا دەڵێن داهاتى نەوت بەزۆرى لە سنوورى ئێمەیە ، بۆیە دەبێ ئێمە بەشى شی{َمان هەبێت. باشە ئەمە لەکوێیى دەوڵەتداریدا جێگەى دەبێتەوە ؟. کەواتە دەبی َخەڵکى یەسرەش بڵین  دەبێ بەشى شێر لە داهاتى نەوت بۆ ئێمە بێت . ئەى خەڵکى ڕومادى بڵێن چى نەوت لاى ئەوان نییە . 
کاتێک کەسێک یان سەرکردەیەک هەڵەیەک دەکات  لەکاتى خۆیدا ڕەخنەو گلەیی زۆرى لێدەکرێت . بەڵام بە تێپەڕ بونى ڕۆژگار هێواش هێواش لە بیر دەچێتەوە . بەڵام کە بۆ جارێکى تریش هەَلڕەیەکى لەو شێوە  یان گەورەتر بکات ، ئەو کات  هەلڕَە کۆنەکەشى لەسەر زیندو دەکەنەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە