تەعریبێکی بەکاوەخۆی هەولێرێ لەبەر چاوی خەڵکەکەی خۆی ومەترسی لەدەستدانی شار

Wednesday, 01/06/2022, 22:00

3725 بینراوە


سەرنج:-

هەڵوەستە کردن لەسەر شاری هەولێرێ گرنگ و هەستیارە، چونکە هەوکە ناوەندێکی بڕیاردەری سیاسی و ئابوری وبازرگانی و(پەترۆل)ی جیهانیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەند.
لەبابەتێکی تایبەتی بەڵگە نەویست لەو کۆمپانیا زەبەلاحانەی شاری هەولێرێ لەبۆ دروست کردنی یەکەی نیشتەجێکردن(وحدة سكنية لإلسكان)شووقە کە سەدانی شاری خەونی لەخۆ گرتیە بە وێنەی شاری ئیتاڵی یەک و دوو زەکەریا ولوبنانی و نەورۆز و ئیسکانی نوێ و تاوەرە بیست و هەش نهۆمیەکانی و زین ستی و وەزیران و فیوچەر و لالاڤ و ئەمپایەر ودەیان و دەیانی تر.
بەتەنیا لە یەک ئەو کۆمپانیا گەورانە بەناوی… کە هی دەوڵەمەند و ملیاردێر و بەرپرسەکانی شارە. لەتەنیا دوو ساڵیئاییند (دووسەد و هەشتا هەزار)یەکەی نیشتەجێیان فرۆشتیتە خەڵکی عارەبی عێراقی و ئەو عارەبانەی دی کەڕوویانکردۆتە کوردستان.
زانیاری تایبەت و تەواو لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی تاپۆیەکان و بنکەی ئاسایشی گەڕەکەکانی شارە کە مافی پێدانی مانەوە بەخەڵکی لایدە دەدەن. کە لەبۆ کوردێکی کوردستان و خودی شاریەکانیش ئاسان نیە ئەگەر تەواو هاوڕێکی ئەو دەسەڵاتەینەبێت.
لێرە، دیارە عارەب بەتایبەت بەغدایی و هەموو ئەو لوبنانیانەی دەیان چێشتخانە و کافێ و یانەی شەوان بەڕێوە دەبەن زۆرمەحلانن لە خۆ گونجاندنیان و لە تێکەڵ بوونی کولتوری ئێرە و خاک لەبن پێ دەرهینانی کوردی غەریبۆکەی فەقیرحاڵ.
لەبۆیە هەر زوو تەواوی منداڵ و گەنجەکانمان بە خواردنی دیلیڤەری شاورمەی لوبنانی و سووری نێرگلەی بەغدایێ ئاشنابووینە و ساوار بەتەماتە و مزەورە و شفتەی کازمکەبابی هەولێرێیان لە بیر کردیە.
هەموو ئەو کیژ و کوڕانەی لە سەرە ڕێیەکان ڕێمان پێدەگرن و دەڵێن دەی ئەو یانسیبە بکەرەوە. ئای ئەوە تۆ براوەی و ئیترسەر دەکێشیتە شتی تری لە خشتە بردنی لاوەکانمان لە کافێی سەرجادەی ژنە ڕووتەکان.
دەشێ ئەو دیاردانە ئاسایی بێ لەهەموو وڵاتێک بەڵام کاتێک وڵات سیادە و یاسای خۆی هەبێ و مەترسی لە سەر ئاییندەیڕۆ چوونی نیشتیمان نەبێت.
چونکە ئاوا بڕوا لەناو شاری هەولێرێ لەدوای تەنیا دە ساڵی تر هیچ هەولێریەک ناتوانێ لەناو شار بژی جگە لە دەوڵەمەندەکەیو خەڵکی بێگانە. بە وێنەی ئیستەنبۆڵ تەنیا دەبی بە ڕۆژ بۆ کار ڕووی تێ بکەی.
هەموو نووسینگەی عەقاراتە گەورەکانیش بەڕاشکاوانە دەڵێن لە بۆ عارەب ئاساییە سی دەفتەر دۆلار لەبۆ کڕینی خانی وئاپارتمان. بەتایبەت لەو سولفەی دوایی ئەو دوو مانگەی حکومەتی عێراق کە هەر فەرمانبەرەی دە دەفتەری بە قەرز دەداتێ کەزۆرانێک لەوانە لێرە لە هەولێرن وەک زانیاری زۆربەیان شوقەیان بە پێنج دەفتەر و نیو لۆ شەش دەفتەر و بەسەرەوە کڕیە.
لە پاش یازدەی ئازاری ساڵی حەفتا، کۆڕی زانیاری کورد بەنیاز بوو گۆڕی حاجی قادری کۆیی لە ئیستەنبۆڵ ببینیتەوە وبکرێ هێسک و پروسکەکەی بهێندریتەوە زێدی خۆی.
ئەودەم وایانگۆت کە حکومەتی تورک ناڕازیە ئەگەر تۆزی(خۆڵی)سەر هێسکەکەشی بهێڵن ببرێتە دەرەوە و لەهەموو دونیانەمشتێ خۆڵ نە قومێک ئاوی نیشتیمان هی وەی نیە سەودای لەسەر بکرێ، دەکرێ ئیتیفاقیەی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگادانی بڕیئاو نەگرتنی ڕێڕەوە سروشتیەکانی زێ و ڕووبار بکرێ یان وەک ئەوەی ئەو خۆڵ کڕینەی ئیمارات لە عەبادانی ئێران لۆداپۆشینی لیمی بیابانەکانی و سەوزکردنی خاکەکەی.

(تەعریبە مێژووییەکانی سەر کوردستان)

تەعریبی یەکەم.

دەبێ لەمێژووی دوور لە گەیشتنی ئایینی ئیسلام بێ لە دەمی خەلیفەی دووەمی ڕاشیدین(عومەری کوڕی خەتاب)لە نیوەیدووەمی ساڵی شەش سەدی دوای زایینی بەسەرکردایەتی عەبدوڵای کوڕی(سوڵتان عەوڵای عارەبی) بەتایبەت لەبۆ سنووریشاری هەولێرێ لەتەک بڵاو کردنەوەی ئایینەکە بە خوایشت و بەزۆری و مانەوەی ئەو سەید و سەرکردانە لەدەم ئاوە شیرینەکیکوردستان و دواتر گۆڕ و گومبەتەکانیان بوونە بەشێکی پیرۆز و دانەبڕاوی کوڵتوری کوردەواریمان. بەڵام مەترسی سڕینەوە ولەگۆڕنانی داهاتوومانی لێ نەکەوتەوە.

تەعریبی دووەم

بە دۆکیۆمێنت و بەڵگە بەردەست نیە بەڵام بەدەرەنجام لە بوونی تەعریبێکی بەکاوە خۆ تەواوی باشوری کوردستانی گرتبێتەوە وسنووری باشووری بەرەو سەرەوە تەسک کردبێتەوە و کاریگەری دیمۆگرافیا و تۆپۆگرافیای لەسەر خاک و خەڵک هەبووبێ بەلەدەست دانی زۆرینەی شوێن نیشتەجێی باشور و باشوری ڕۆژاوی کوردستان لە ڕۆخی زێی دیجلە و عەمارە و بەدرە وجەسان و زوڕباتیەی بن بەغدایێ و ووردە ووردە هەڵکشانی لە بۆ لەدەست دانی جەزیرە و شاری موسڵیش ( لە دوو بەرگیکوردستانیەتی شاری موسڵی نووسەر دەرسیم دیبەگەیی بە دۆکیۆمێنت هەیە).
ئەوەشیان لەسەر زاری هەموو ئەوانە هەیە هەتا ساڵی ١٩٦٠یش هەموو ئەو عارەبانەی لۆ عەسکەری لە بادیە و جەزیرەیدەهاتنە عەسکەری حکومەت ناچار بوو ناوە عەنتیکە هەوڵیەکانیان بگۆڕی کە لەدەور و بەرو سروشت و ئاژەڵی خۆیان وەریانگرتبوو وەک جوربوع و نخێل و ڕوطاب و…

تەعریبی سێیەم.

لەدەمی کەوتنی حوکمی عەبدولکەریم قاسم دەستی پێکرد لەسەر قەومیە ناسریەکانی سەر بەبیری شۆڤینی عارەبی بە لەسەرپێکەوتنی حەرەس قەومی کە ئەویش تەنیا لەبۆ دەست بەسەر داگرتنی زەوی بەپیتی کوردان بوو بەتایبەت لە قەراج و کەندێناویوەک مەسعود موحەمەد گۆتەنی( قەراج و کەندێناوە، عەمبارە زێڕینەی کوردستانە لۆ دانەوێڵەی)
ئەوەش زیاتر لەساڵی١٩٦٣ لەسەر دەستی تەها شەکرچی دەستی پێکرد و هێرشەکانی قەتل و عامی خەڵکی کۆیەشیگرتەوە.
هەتا ساڵی١٩٦٧ و ١٩٦٨یش عارەبی هاوردەی لەبۆ سەر قەراج و کەندێناوەی لە چاندنی لوغم بوون لەبن پێی جۆتیاری کوردلەسەر خاکی خۆی.

تەعریبی چارەم

دەبێ مەترسی دارترینیان بێت لەبۆ ئەو دەمی کە ڕوخسەتی لەعەقیدەی بەعس وەرگرتبوو(أمة عربية واحدة ذات رسالةخالدة)لە بۆ ماف دانە خۆیان لە دەست بەسەر داگرتنی تەواوی خاکی کوردستان و نیشتەجێکردنی عارەبی هاوردە لەکەرکوکو پێدەشتەکانی و گەیشتن بە هەردوو ڕۆخی زێی گەورە لە باشووری شاری هەولێرێ و ئەلبەت ئەو تەوژمە بوو ئەنفالەکانیگەرمیانی لێ دروست بوو تەواوی دێهاتەکانی گرتەوە و دیمۆگرافیای تەواوی کەرکوک و دەوروبەری گۆڕی.
ناشبێت ئەوەش لەبیر بکرێ شەریکەی نەفتی شیمال وەک ئەجێندا پیسەکەی هەموو دەمێی ئینگلیز دواتر لەبەرژەوەندی عارەبەعەشرە ئالاف و تورکمانەکان بوو لەسەر حسێبی کۆچ پێکردنی هەزاران خێزانی کوردی کەرکوکی لەبۆ ئۆردوگای دارەتوو وبنەسراوەی هەولێرێ ئەوەش ڕێک دوای ئاشبەتاڵی ئەیلول و ئیقرار پێکردنی یاسای حوکمی زاتی کوردستان بێ شاریکەرکوک. لە دەمی سێکوچکەی بەعس پاش ساڵی حەفتاو پێنج لە وێران کردنی پێنج هەزار گوندو تەقاندنەوەی بە داینەمینت وکۆنکرێت کردنی هەزاران سەروچاوەی کانیاو و هڵکێشان و هیشک کردنی هەزاران دارگیز و بەڕووی پتەوی کوردی و بەتاڵکردنی بیست و پێنج کیلۆ مەتر پانایی تەواوی شریتی حدودی سەر هەردوو سنووری باکور و ڕۆژهەڵات(تورکیاو ئێران)بەبەرنامەی بەعس لە تەرحیل و تەبعیس و تەعریب. کە بە نیشتەجێی زۆرەملێی عەشیرەتە گەورەکان تەواو بوو لە ئۆردوگایەکانیسنووری هەولێرێ لە هەریر و باسرمە و بەحرکە و شاوێس و پیرزین و قوشتەپە و دەشتی. بەڕانەتی لە کەورگۆسک و سێبیرانو تۆبزاوە و بە کەڵەکی یاسیناغاشەوە. 
لەساڵی١٩٧٥ەوە و تا کۆتایی شەڕی عێراق ئێران کورد خۆی بەشێک بووە لەو هاوکاری تەعریب چ لە هەزاران هەزار جاشیکورد کەیاوەری جەیشی بەعس بوون و چ سیاسەتی پڕ هەڵەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە هاوکاری پاسداران لە هەردووحیزبی پارتی و یەکێتی و هارکردنی سەدام و بیانوو بەدەست دانی لەبۆ تەعریب کردنی زیاتر و تەسک کردنەوەی سنووریڕووبەری کوردستان.
ئەوەش ڕاستەو خۆ لەساڵی١٩٨١هەستی پێکرا ئەودەمەی خوێندنی زۆربەی دەرسەکان لە سانەوی کرا بەعارەبی بەتایبەتتاریخ و جوگرافیا بە بیانووی ئەوەی کە قوتابی کورد دەچیتە زانکۆ و پەیمانگاکان عارەبی نازانی!
دوای ئەوەی زانکۆی سلێمانیش نەما و کرا سەلاحەدین و هێنایانە شاری هەولێر. بە بیانووی گەیشتنی دەستی تەخریب بۆ ناوزانکۆکان و وەستانی ڕەو ڕەوەی زانست تیایا.
لەدوای تەقە وەستانی ساڵی١٩٨٨ی شەڕی قادسیەی و بەرنامەی حەل کردنی یەکجارەکی قەزیەی شەرقلئەوسەت کە بەسخۆی لەفەلەستین دەبینیەوە دەسیسەیەکی زۆر مەترسدارتر هاتە گۆڕێ ئەویش نیشتەجێ کردنی عارەبە فەلیستینەکان بوو لەکوردستان بەتایبەت لە بادینان ئەوەش ئەودەمەی تەها یاسین رەمەزان یاوەری شیخی ئیماراتی کرد و سەردانی کوردستانیانکرد. ئەوش بۆ دوو مەبەستی عەقڵی ڕەگەزپەرستی بەعس و عارەب بوو لۆ نیشتەجێ کردنیان و دواتر بەگژ خەلکەکەیانوەبنێنەوە.
لێرە گرنگە ئاماژە بەو کۆچە ناسروشتیە دەور و بەری ویلایەتی ئەرزوڕۆمی باکوری کوردستانیش بکەین کە چوار قەزا وشارەداری لەخۆ دەگری دوویان لەبن دەستی بەڕێوەبردنی هەدەپە بوون هەتا ئاردۆغان لای بردن و قەیومەکانه خۆی لێدانان.
ئەوەش لەبۆ هاوکاری نیشتەجێ کردنی ئەو کێویە سەرتایانەی تورکەکانی تورکمانستان و قیرغسستانی ناوەڕاستی ئاسیا کەهێشتان تۆڕی ئاژەلداریان تێنەپەڕاندیە لە داگیرکردنی خاکی کوردان و ببنە سۆپەرێک دژی گەریلاکانی پەکەکە کە بەدرێژاییسی دەیە لە چیای تەندورەکی ئاگری دا هەن و لە ناو خاکی( بەناو تورکیان)و هیچیشیان لەگەڵ ناکرێ لەبەر سەختی وساردی ناوچەی سەرووی دەشتی چاڵدێران و باکوری شاری ئاگری لە زنجیرە چیای ئارارات.

تەعریبی پێنجەم.

ئەویان لەهەموو ئەوانی پێشەخۆی مەترسی دار ترە بە هی بەعسەوەش.
تەواوکاری هەموو تەعریبەکانی مێژووی هەزار ساڵی ڕابردووە و بە شێنەیی لە ئەنجامی ناسەقامگیری دۆخی ئەمنی عێراق ودوژمنایەتیە دێرینەکەی شیعە و سوونە و تێکچوونی مەملەکەتی خۆیان بەتایبەت لەدەمی هاتنی قاعیدە لە دوو هەزارەکان وداعشی دوای ئەوان لەدەست بەسەراداگرتنی موسەلەسی سوننە و شنگال و موسل و دواتریش فتوا بەناوبانگەکەی مەرجەعیشیعەکان عەلی سیستانی لە دروست بوونی حەشدی شەعبی لەبۆ ڕێگرتنی مەددی داعش و مەترسی سەر بەغدا ومەزارگاکانی پاش تەقینەوەی هەردوو مەزارگەی ئیمام عەسکەری.
لەو فەراغە ئەمنیە مەترسیدارەی ناو بەغدا دەرفەتی ژیانی تەواو تێدا نەما و گوزەری عارەب دەستی پێکرد لە بۆ مێرگەئاسوودەکەی کوردستان بەتایبەت لۆ ناو شاری هەولێرێ لەچاو شارەکانی دی کوردستان پشکی شێری نیشتەجێ بوونیعارەبی بەرکەوت.
ئەوەش خۆی لەو کار ئاسانیەی ئیدارەی پارتی و شاری هەولێر لە بۆ بەدەست کەوتنی پارە و بەکاربردنیان بۆ مەسەلەی دەنگگردکرنەوەی ئاییندە لەبۆ بەردەوامی حوکمڕانیان.

تێبینی:-

ئەو بابەتە لە دوور و نێزیک پەیوەندی بە ڕاسیست و ڕەگەز پەرستیەوە نیە بەڵام واقیعێکی سەپێنراوە بە شەڕێکی تایبەتینادیار.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە