ڕووسیا ئامۆژگاری ئەردۆغان دەکات لە دژی هێرشکردنە سەر سوریا

Thursday, 02/06/2022, 21:31

12155 بینراوە


ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکدا وتی: "هیوادارین ئەنقەرە خۆی لەو کارانە بەدوور بگرێت کە ببێتە هۆی خراپبوونی دۆخی دژواری سوریا"
ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی چوارشەممە جارێکی تر هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ڕێکخراوی پەکەکەی کرد بە وتەی ئەردۆغان، ئامانج لە دامەزراندنی ناوچەی ئەمنییە بە قوڵایی سێ میل لە سنووری تورکیا
ئەردۆغان وتیشی:" دەبینین کێ پشتیوانی لە هەوڵە ئەمنییە ڕەواکانی تورکیا دەکات و کێ دژایەتی دەکات"
بە هەمان شێوە ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش کاردانەوەی پیشاندا بە ئاگاداری ئەوەی کە ئەو جۆرە مەترسییە هێرشبەرانە "کار دەکاتە سەر سەقامگیری ناوچەکە"
شایانی باسە ڕوسیا و تورکیا لە ساڵی 2019دا ڕێکەوتنێکیان ئەنجام دا کە سوپای ئەو وڵاتانە ناوچەیەکی سەر سنوور و سێ میل بەرەو سوریا کۆنترۆڵ دەکەن.

سەرچاوە:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە