دادپەروەری چۆنە لە سەرهەسارەی زەوی؟

Friday, 06.03.2022, 9:40

946 بینراوە


حەتمەن ئەم پرسیارە بە مێشکی هەمو تاکێکدا هاتوە لەسەر ئەم زەویە، کاتێک دەبینیت هیچ شتێک دادپەروەری تێدا نیە لە ژیان لە داهات لە ماڵ لە جوانی لە تەندروستی هتد..

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت قوڵببینەوە بەناو ناخی خۆمانداو لەگەڵ خودی باڵاتر لە خۆ گفتوگۆ بکەین تا بتوانین لەوێ وەڵامەکەی وەربگرینەوە.

کاتێک ئەم پرسیارەم ئاڕاستەی باڵاتر لە خۆم کرد، گوتی دادپەروەری بونی نیە و نەبوە، بەهەرحاڵ لەسەر هەسارەی زەوی دادپەروەری بوی نیە, ، ئەمە چەمکی ژیانە لەسەر ئەم هەسارەیە.

پرسیار: ئایا بۆ ئێمە هەست دەکەین دادپەروەری هەیە کە لە کاتێکدا ئەم دادپەروەری تەنها وشەیەکەو زۆر جار جێ بەجێ ناکرێت؟

وەڵام: کێشەکە ئەوەیە خۆپەرستی ئەم کارە دەکات کە دادپەروەری نەبێت.

ئەم زەویە دوو جۆر مرۆڤی تێدا دەژین:


مرۆڤی خراپ

مرۆڤی باش

" لە بابەتێکدا باسی قۆناغەکانی ژیانم کردوە لەم گەردونەدا Density " لەم قۆناغانەدا ڕۆحەکان دەتوانن دوو ڕێگا هەڵبژێرن

باش

خراپ

کاتێک باسی باش دەکەین دەبێت ٥١٪ کارەکانی ئەم ڕۆحە لەم ژیانەدا باش بێت ئەوکات دەچیتە ئاستێکی باڵاتری باشتر.

بەڵام لە هەمو ئاستەکاندا وەک باسم کرد چاک و خراپ هەیە..

کاتێک خراپەکاران خراپە دەکەن کارما یەکسەر وەڵامیان ناداوە وەک ئەوەی مرۆڤ بیری لێ دەکاتەوە، بۆی هەیە لە ژیانی ئایندەدا کارمای یەو کەسە کاری لەسەر بکات واتە کاریگەیریەکانی ئەم خراپەکاریەی ئەم ژیانەی سەر زەوی لە ژیانی ئایندەدا بە تەواوەتی ڕەنگ دەداتەوە.. خراپەکار خراپەکاری دەکات و خۆش دەژی بۆ خۆی، بەڵام لە ژیانی ئایندە باجی ئەم ژیانەی دەداتەوە.

ئەم زەویە کە لە قۆناغی سێ یە بۆ ئەوە دروست نەکراوە دادپەروەری تێدا بێت،  ڕۆحەکان لەم قۆناغەدا نیشانی دەدەن ئایا خۆیان دەتوانن باش بن یان نا؟ بێ کەریگەری دەرەکی، کەواتە هەمو ڕۆحێک و هەمو کردارو ڕێگایەک کە دەیگرین جیاوازە لە یەکری.

کەسانێک هەن چاکە دەکەن چاکە خوازن، کەسانێک هەن وەک موشە خۆر بەسەر ئەوانی ترەوە دەژین، کەسانێک هەن شەڕەنگێزن، کەسانێک هەن تینوی دەسەڵاتن، کەساێک هەن بە نانە سکی شوکرن، کەسانێک هەن چاویان بە هیچ تێر نابێت..

واتە ژیان کێ بڕکێ یە لە نێوان ئەم هەمو جۆرە ڕۆحەدا، کێ دەتوانێت باش بکات و بچێتە ئاستێکی باڵاتر و باشتر..

کێ خراپە کارە دەچێتە ئاستێکی باڵاتری خراپەکاری، واتە ئەگەر کەسێک لەم ژیانەدا خراپەی زۆر کردبێت و بچێتە قۆناغی چواری ژیان لەوێ خۆشی دەچێتە ناو کۆمەڵیک خراپەکار و کارما لەوێ حساب و کتابی لەگەڵ دەکرێت، ئەم شێوازە کاریگەری کارمایە لە شێوەی بەهەشت و  جەهەنم نیە، بەڵک و لە شێوەی ژیانە وەک ئەم ژیانەی ئەمڕۆی خۆمان.

ئەوەی ئەمڕۆ من تۆ دەیبینین کەسانێک هەن چاکن چاکە کرداری ڕۆژانەیانە، ئەمانە لە قۆناغی چاکەوە هاتون و خۆیان لە بنەڕەتدا چاکن.

ئەوانەی خراپە دەکەن ئەم ڕۆحانە ڕۆحی شەڕەنگێزو خراپ بون، لە ژیانەکانی تریشیاندا هەر خراپ بون و هەرواش دەمێننەوە ، واتە ئەگەر بشچێتە ئاستێکی باڵاتر لەبەر ئەوەی سوڕی ژیانیان لەم هەسارەیە هاتۆتە کۆتایی ئەوا دەچنە قۆناغی چواری خراپ...

بۆیە دادپەروەری بونی نەبوەو نابێت زۆر جار دەبێت خۆت بتوانیت ئەوە لە خۆت بگەێنیت کە دادپەروەری تەنها وشەیەکی بێ کردارە.. هەتا لە دادگاشدا دادپەروەری بونی نیە، لە ناو خێزانەکاندا دادپەروەری بونی نیە لە قوتابخانە و خەستەخانەکاندا دادپەروەری بونی نیە..

هەڵبەتە ڕۆحی چاک هەمیشە ڕێگای باش هەڵدەبژێرێت و دوای ڕوناکی دەکەوێت.

ڕۆحی خراپ هەمیشە خراپە دەکات و  ڕێگای تاریکی هەڵدەبژێرێت.

هەرکاتێک توانیت لە ناوخەوە خۆت بەرنامە بکەیت کە داپەروەری بونی نیە، ئەوکات دەتوانیت بە ئاسودەیی بژیت بە باشی مامەڵەی ئەم ژیانە نادادپەروەرە بکەیت.

بۆچی دادپەروەری دەبەستمەوە بە ڕۆحەوە؟


بۆ ئەوەی بتوانیت دادپەروەری جێ بە جێ بکەیت دەبێت تەواوی ڕۆحەکان لە جۆری باش بن، کاتێک ڕۆحە خراپەکان هەمیشە لە هەڵپەی دەسەڵات و خۆسەپانندانو خۆ ەوڵەمەدن کردنن لە سەر حسابی ڕۆحە باشەکان، ئیتر دادپەروەری لەونێوانەدا تیادەچێت.