منش پاڵێکم پێوەنا و وتم: دە بڕۆ بەولاوە ، تۆ بۆ لە منت ئالاندووە؟ خۆ من چوار ژنم نەهێناوە، تا بیر لەو هەموو پرسیار و گوومان و سەرنجانە بکەمەوە. بەم جۆرە منیش و ئەویش و ئەوانەی دەروبەر دامانە قاقای پێکەنین.
جا برای خاوەن فرەژن، ئەوەی لە دەرەوەی ئەم پرۆسەیە تەماشای خودی پرۆسەکە بکات و بێلایەن بیری لێبکاتەوە و کەمێک فەلسەفەی پێوە لێ بدات ، وەهای ئەبینێت. هەر بۆیە بەر لەوەی کەسێک ژنی دووەم بێنێ، دوور لە یەساکەی شەرع کە ڕەنگە بۆ دۆخێکی مێژووی دیاریکراو دەرکرا بێ، باشترە کەمێک بیر لەو هەموو پرسانە بکاتەوە و تەماشای سەرەوە بکات و تەنها بیرێ لە لای خوار پشتێنەکەی نەبێت، دونیا پێنج و دوو ڕۆژێکە و گاسنی گایەک هەر یەک وەردی پێ دەکێڵدرێ.