مل کەچکردنی ئەمەریکا بەرانبەر بە ڕوسیا

Sunday, 05/06/2022, 21:54

6599 بینراوە


لەکەس شاراوە نیە، کەجۆن بایدن لە پێش دەست بەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمەریکا، هاواری دەکرد کە سعودیە ووڵاتێکی بێزراوە و مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات، بەڵینیشیدا کە هەرگیز ڕیگە بە چاوپێکەووتن لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە نەدات، هەروەها کێشەی "عەدنان خاشعچی" زیندووبکاتەوە و دەسەڵاتادارانی سعودیە ملکەچ دەکات کە مافەکانی مرۆڤ پێشێل نەکات، هەروەها سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر دەربکات. بەلام جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا بینی کە ئەو ٥٥٠٠ سزایەی کە خۆیان و هاوپەیمانە ئەوروپیەکانیان سەپاندیان بەسەر ڕوسیادا، هیچ کاریگەری نەبوو، نەک هەر سسزکانیان کارگەی نەبوو، بەڵکوو ئێستا ڕۆبڵ لەهەمو کاتی بەهێزترە، ئێستا بەهای ڕۆبڵ ٦٧ ڕۆبڵ بەرانبەر بە دۆلارێکە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە سەرەتای مانگی مارش بەهای دۆلارێک گەیشتە ١٥٠ ڕۆبڵ، واتا دووبەرانبەر ڕۆبڵ بەهای خۆی لەدەستدا، هەروەها ئێستا بەهای بەرمیلێک نەوت گەیشتۆتە١٢٠ دۆلار، ئەمەش ئەو ترسە دەخوێنێتەوە کە هەڵاوسێکی ترسناک دروست بکات، پێش هەموویان ئابووری ئەمەریکا دادەڕمێنێت، جگە لەوانەش نزیک بونەوەی سعودیە لە چین و ڕوسیا دیسان ترسێکی ئەمەریکایە کە عەباکەی بن سەلمان وەک دێوەزمە دەبینێت، چوونکە ئەمەریکا و چاوە سیخوڕیەکانی سی ئای ئەی دەبینێت کە چین خەریکی دامەزراندنی کارگەی بەرهەم هێنانی ڕۆکێتە لە سعودیە، ئەمەش هەرە هەڕەشە ترسانەکەی ناتۆییەکانە.
تفاعل على ما قاله بايدن عن زيارة السعودية ولقاء محمد بن سلمان هەرچەند سەراپای جیهانی سەرمەیەداری بەرابەری "ناتۆ" دڵنیان کە عەرەبستانی سعودیە گرنگ ترینی سەرچاوەی نەوتە، تەنها سعودیەیە کە دەتوانێت، کەبەهێزی نەوت پشتی ئابووری ڕوسیا بشکێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیان کە ئەوروپا بەبێ کەرەستەی خاوی ڕوسیا دەستەوەستانە، ئەوەش تەنها نەوت نیە، بەڵکوو کۆمپانیای بەرهەم هێنانی کۆمەڵیک لە کەرەستە خاوەکانی پیشەسازی سەربازی مەدەنیشە بۆ نموونە فەیسبووک سسزای خستە سەر ڕوسیا، ڕوسیاش تەواوی تۆڕی فەیسبوکی داخست بەوەش دەیان ملیارد دۆلار زیان بە کۆمپانیای فەیسبووک گەیشت، تەنانەت جۆرێک لە توخمی "ێۆرانێۆم" تەنها لای ڕوسەکان و کوردستانی باشوور هەیە، بلۆمبێری نووسی، کە ترسی جۆرێک نیکل و یۆرانێۆمیان نیە، چوونکە لەباشووری کوردستان هەیە. ئەوەی ئێستا مەدیایی ئەمەریکا و جیهان کردویانە بە بنێشتەخۆشەیان، دەپرسن کە ئێوە دا دوێنێ ووتتان کە سعودیە ووڵاتە بێزراوەکەیە و مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات، کەچی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا هاوار دەکات، کە شازادەی سعودیە وەڵامی تەلەفۆنی بایدن ناداتەوە و جۆ بایدن بەتەمایە سەردانی سعودیە بکات، ئەمە کارە چەندی بەچەنە؟! لینین ئەڵێ بۆرجوا نەریتی قەحبانەیە، ئەوەی پێی بڵێی ئەخلاق و دابو نەریت لە بوونیاندا نیە، هەرچەند وەزیری دەرەوەی پێشووی "هێنری کیسنجەر"ئەمەریکا گووتوویە کە ئەخلاق و شەڕەف لە سیاستەدا بوونیە، دۆستی هەمیشەو دوژمنی هەمیشەمان نیە، هەر هەمووی بەرژەوەندی بڕیاڕ دەکات، هەموو بینیمان کە سوپای ئەمەریکا شان بەشانی "قسد" دژ بە داعش شەڕیان کرد، کەچی لەپڕێیش "عەفرین"ی فرۆشت بەتورکیا، کەلە "دۆناڵد ترامپ" ترامپیان پرسی ئەمە بۆ؟ ترامپ لە وەڵامدا ووتی ئاخر کوردەکان لە شەڕی "نۆرماندی" هاوکارییان نەکردن. بەڕاستی هاوڕێ لینین جوانی پێکاوە، "بورژوا، بازرگان قەحەبەیە"، ببینە ئێستا دادگای فەرەنسا سەرگەرمی لێپێچینەوەیە لەگەڵ شاجوانی کۆنی فەڕانسا، چوونکە ٧٥٢ ملێۆن دۆلاری لە لایەن سەرۆکی "گابۆن" نەوە خەڵات کراوە، خەڵکەکەشی برسی ڕەجاڵ و هاووڵاتیانی تووشی دەیان شەڕی نەخوازو کردووە، 
تفاعل على ما قاله بايدن عن زيارة السعودية ولقاء محمد بن سلمان

تداول نشطاء على مواقع التواصل الاجتماعي، التصريحات التي أدلى بها الرئيس الأمريكي، جو بايدن، حول ما يتردد عن زيار...
 هەندێک جار مرۆڤ لە دڕنندەی مرۆڤەکان تێناگات، ئاخر نازانم "قەتەر" چ پێویستی بە شەڕ و ماڵوێران کردن هەبوو، لەکاتێکدا دەشت و دەری ئەو مەملەکەتۆیە پڕە لە شلیفە دۆلار، لەکەسمان شاروە نیە کەلەباشووری نیشتیمان خەڵک بە ئاستێک برسی کراوە کە گورچیلەی خۆی بفرۆشیت، کەچی کوڕزاکەی فەقێ مستەفای بارزان، هەرە گەورەترین کەشتی دەریای بۆخۆی کڕیووە، بۆ بینی سەرچاوەی هەواڵ، تکایە بڕوانە هەمان لێنکی سەرەوە، ئەفسوس کە ووردوو درشتمان ئاگادارین کە بنەماڵەی ال بارزان دەسەڵاتدار لەوەتەی هەن، وەک پۆشتەماڵی گەرماو هەرجارەی بەدەست دوژمنێکەوە بوونە زەهری مار بۆ گەرووی گەلە ستەم لێکراوەکەمان، کەچی مەسعودی فەقێ مەستەفای بارزان ئەڵێ لە شانزە ساڵەیەوە پێشمەرگەم. دیاردەیەکی ئەستۆ شکێنە، کارەساتە کە ٧٥ ساڵە جووت بنەماڵەی چەتە و مافایای دەمیان ناوەتە خوێنبەر وخوێن هێنەری گەلە ستەم لێکراوەکەمان، کەچی هێشتا خۆیان بڕیاردەرەن، بەدبەختی ئەوە تەنها گەلەکەی ئێمە نیە، کەبەم قۆناغە ترسناکەدا تێدەپەڕێت، بەڵکوو سەرجەم گەلانی جیهان هەمان ڕوشیان هەیە، لەکۆن و نوێشدا، چونکە گەلانی جیهان سەراپایان زۆر دەرەنگ لە نهێنیەکان تێدەگەن، ئێشتا مەدیاکان دەپرسێت، ئەی مەگەر ئێوە نەبوون کەباسی دیموکراسی و مافی مرۆڤتان دەکرد، کە دەسەلاتادرانی سعودیە پابەندی نابێت، ئەی کوا ئەو هەموو گازەندانەتان کە دژ بەسعودیە بڵاوتان کردنەوە، ئێوە دژ بەسعودیە خەریک بوو، کە سوپای پاسدارانی ئێران لە لسیتی تیرۆر دەرکەن بۆئەوەی دەستان بگات بەنەوتی ئێران، هەروەها ویستیشتان کە "حوسیەکان"ی یەمەنەیش لەلیستی تیرۆر دەرکەن بۆ نەرمی نواندن بەرانبەر ئێران، کەچی کەدەبینن روسیا ئێرانی هانداو کەماڵەکەی "شێخ باز" سیخوڕی ناتۆ ڕۆکێت باران بکەن وبێهوا بوون لە ئێران باتاندایەوە بەلای سعودیەدا؟! بیرمەندی ئەمەریکی"مارک توین" ئەڵێ ئەگەر بیانزانیایە کە دیموکراسی گۆرانکاری یان هەڕەشە لە دیموکراسیە نفەرەتیەکەیان دەکات، بێگوومان دیموکراسیان بە تاوان لە قەڵەم دەدا، هەروەها بیرمەندی باڵای ئێرلەندی "ئۆسکار وایلد" ئەڵێ }دیموکراسی واتای تێهەڵدانی خەڵک بە کووتەک، بەدەستی خەڵک، لەپێناو خەڵک" بەڵام دەهۆڵی داهۆڵی دیموکراسی نەک هەموومانی مەست حەیران کردووە، بەڵکوو کوێرانە شەیداشی بووین بەئاستێک کە هەرچەند لە دیموکراسی تێنەگەیشتووین، خۆمانی دەکەیەنە قوربانی، بە پێچەوانەشەوە، بە دەهۆڵی داهۆڵەکەی دیموکراسی ڕقمان لە کەسایەتیە ئەفسانەییەکانیشە کەبەڕاستی بونیان هەیە لە ژیانماندا، بۆ نموونە دەیانی وەک معەمەر قەزافی، فیدل کاسترۆ، موخیکای، هۆچیمنە... هتد، لەم شەڕەی ئێستاشدا دەبینن کە ئەندام سەنا و کۆنەجەنەڕالێ ئەمەریکی ڕیچارد بلاک بەدەنگی بەرز هاوار دەکات، کە ئێمە واتا ناتۆ ئەو شەڕەی نێوان روسیاو ئۆکرانیامان بەرپاکردووە، درێژەشی پێدەدەن هەتا کوشتنی دوا هاوڵاتی ئۆرانیا،
 https://www.facebook.com/permalink.php?

دەتوانین کە ئەخلاق و نەریتی سەراپای سەرمایەداری یان دەوڵەمەدەکان بە بچووک و قەبەکانیانەوە لەکەسایەتی سەرۆکی ئۆکراینا "ڤۆلۆدۆمیر زلنسکی" بدۆزینەوە و نموونەش بێت بۆ سەراپایان، وەک هەموو ئاگادارین و مەدیاکانیش گەواهی دەدەن کە ڕۆژانە بەلای کەمەوە ١٠٠ کەس بۆ ٢٠٠ کەس دەکوژرێت، ئەمە ووتەی خۆیانە، لەڕاستیدا سفرێکی بۆ زیاد بکە و خەمت نەبێت، جگەلە ئاوارەبوونی نزیکەی٥ ملێۆن کەس لەهاولاتی ئۆکراینی و وێران کردنی ئەو ووڵاتە، زلنسکی هاوار دەکات کە سسزاکانی سەر ڕوسیا توندتر بکەن، چەکمان بۆ بنێرن، سەربازمان بۆ بنیڕن، کەچی لەو چرکە ساتەوە کە چەخماخەی شەڕ لێدرا، بەم چرکەساتەشەوە، بە بەهای ٦٦ ملیارد دۆلار نەوت و گاز بەناو ئۆکرینادا دەگاتە بازارەکانی ئەوروپا.
 https://www.newsweek.com

بەداخەوە تەنها دەنگێکیش نابیستین کە بڵێن ئەرێ هەی جانەوەر تۆ دوای توندکردنی زیاتری سزا دەکەین، ئەی بۆ ڕێگیری لەبوریە نەوتە و گازەکەی ڕوسیا ناکەیت؟ ڕاستەیەکی بەڵگەنەویستیشمان لەبەردەستدایە، کە ڕوسیا لەمەنگی٦ پارساڵدا تەنها ٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی دەفرۆشت ڕۆژانە، بەڵام لە مانگی مەی ئەمساڵدا ڕێژەی نەوت فرۆشتنی نەوت گەیشتە٨٠٠ هەزار بەرمیل نەوت.
کە دەگووترێت بۆرژوا وەک لەشفرۆش مامەڵە دەکات، بەدانپیانانی ئەڵمانیا خۆی، ئەڵمانیا ساڵانە٥،٤ ملیارد یورۆ زیانی پێدەگات"هەواڵەکانی کەناڵی سکات نیوزی عەرەبی"، ئەوە پۆڵۆنیا هەر وێرانەو بەرەو وێرانە تر دەڕوات، هەر ئەمڕۆ هەواڵەکان لەباسەکانیاندا باسی خۆپیشاندانیان کرد، کە پۆڵۆنیەکان ژیانیان لێبۆتە دۆزەخ بەدەست گرانی نەوت گازەوە، هەروەها کەمبوونەوەی دانەوێڵە، ببینە یەکەم ڕۆژی ئەپریل نووسیم چاوەڕێ بکەن کەهێلەک زەردەکان دێنەوە مەیدان. 
https://www.facebook.com/permalink.php?
بەلام کە دەگووترێت کە ئەڵمانیا ٥،٤ ملیارد یورۆ زیانی پێدەگات، خۆ ئەوە خاوەن کۆماپنیاکان نین، بەڵکوو ئەوە خەڵکە ئاسییەکەیە کە گیرفانی تاڵان دەکرێت، هەرچەند ئەوەشت ڕاستە کە سەرمایەدارە زەبەلاحەکانیش زینایان پێدەگات، بەڵام ئەوە گیرفانیان نیە، بەڵکوو ئەو تورەکەیە کە ئامادەیان کردووە بۆ ٩ ترلێۆن دۆلار. 
https://www.facebook.com/permalink.php?

لە ڕوی شەڕی مەیدانیشەوە دوێنێ ڕۆژنامەکانی بەریتانیا دانیان نا بەسەرکەووتنەکانی ڕوسیا، ئەگەر ڕۆژنامەکانی بەریتانیاش وەلا نێنین، هەموو دەزانینن کە ڕوسیا بەتەواوی دەستی گرتووە بەسەر ڕۆژهەلاتی ئۆکرینادا. هەروەها ناتۆ هاوبیرە خوێنخۆرەکانیان گرەوەیان لەسەر درێژکردنەوەی شەڕکرد، ڕوسیاش بە ئاشکرا ئەڵێ شەڕ درێژەی دەبێت، کەچی ئەوەی لەئایندەدا چاوەڕێ دەکرێت، درێژکردنەوەی شەڕەکە دژ بە بەرژەوەندیەکانی وولاتانی ناتۆیە و لەبەرژەوەندی ڕوسیایە، هەتا شەڕ درێژە بکێشێت، وەک ئاشکرایە، ئەوە ئەندامی ناتۆن کە زیانیان پێدەگات زۆر زیاتر هەتا ڕوسیا، ئەیاندەش دەبینن کە یەلەگ زەردەکان لەجاری پێشوو گەرمتر دێنە پێشەوە و دەبەنە هەڕەشەی زۆر ترسناکتر لەیەگ زەردەکانی فەڕانسا.
ڕەوشی وولاتانی ناتۆ و وولاتانی دیکەی سەرمایەداری، ڕێک لە سکالاکانی ئەو دوو ئەکەرە سینەمایە ناودارە جیهان دەچێت وکەم و کورتی نیە، یەکەمیان "ئەمبێر هێرد" ئافرەتێک شۆخ شەنگ، سکاڵای دژ بەهاوژینەکەی تۆمار کرد کەدەستدرێژی سکێکی کردۆتە سەری و لێیشی داوە، بەڵام بە ووتەی بریقەدار و پڕمانا، کەچی بەخت یاری جۆن دیبی هاوژینی بوو، کەتوانی بەڵگە تۆمار بکات وهاوژنکەی خۆی ئەمبێر هێرد بەدرۆ بخاتەوە، هەروەها ئەننا نیکۆل شمس شاجوانی جیهان و ئەکتەری سینەمایی شووی بە جان مارشاڵ شمس کرد بۆ سامانە زەبەلاحەکی، بە ڵام پیری و پەکەوتەی مارساڵ شمس دادگای قامع کرد کە درۆ دەکات، شووکردنەکەی ئەننا نیکۆل تەنها بۆ سامانەکەیبوو..
https://www.aftonbladet.se/nyheter/a/Mg1G5B/anna-nicole-i-tarar-mister-
miljardarvet


ڕیسواتر بێت خوێنخۆرەکانی ناتۆ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە