سێركی فیل لە میرنیشنی دەباشان

Tuesday, 07/06/2022, 21:36

10157 بینراوە


بە درێژایی ھەموو ئەحزابە سۆشیالیستیەكانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ھیچ حزبێ شتی وا ڕوی نەداوە یا زۆر دەگمەنە بە بێ پلینیۆم وھەڵبژاردن كەسێ ھەڵبژاردن بە سەرۆك لە مێژووی بنەماڵەی چەتەی بەرزانیش ڕوی نەداوە بۆ فشەش بێت لە ھۆڵێكا كۆبونەوەیان كردووە وسەرۆك و دەستەیان ھەڵبژاردووە بە ھەموو پۆخڵەوات و قورغ كاریەكانیانەوە ، وە ئەمە عەیبەیەكی گەورە و ڕسوای و مایەپوچ بوونە بەڕاستی ناشتوانین بڵێین یەكێتی ئەمەی كردووە تەنھا بنامەڵەی برایم ئەحمەد و جەلال تاڵەبانی كە جوت برا و شاناز و چەند شڕڕە خۆرێك ئەم كارەیان كردووە لە ھۆڵكی گەرم و بێ خزمەتگوزاری دوو سێ ھەزار كەسیان كۆكردۆتەوە زۆرێكیشیان لە ژێر جۆرەكانیفشار ئامادەییان ھەبووە كە نە عەیبە و حەیا و حورمەت و نە شەرنەزاری ئەزانن چیە سەرڕای ھەرچی شكستی سیاسی و كۆمەڵایەتی وحزبی و بنەماڵەیی بەتەمای نمایشی سێركن لە دەباشان لەژێر ناونیشانی تەقلە بە فیل لێئەدەین  ؟؟!  ئەشێ مەبەستیان مام فیلەكەی ئەولا بێت كە تا وەكو سەردانی دەباشانی نەكردو باڤێلی بە سەرۆك نەناساند خۆشیان خۆیان بەسەرۆك نا ئەبینی و تۆشی شاگەشكەی كردن و لەسەر زاری جەنابیان ڕاسپێردران
ئیتر تەقڵە بە كام فیل لێ ئەدەن كە ھەمووتان چاوەڕێی ئەمر و ڕێنمای ئەوانن لەژێر سێبەریانا وەك تفێ قەتیس بوونە تەخت و تارجی كردوونبە مشتێ خۆڵ ، یان ئارێز عبدالله ئەڵێ ئێمە تەقڵەمان بە سەددام لێداوە !! لە ژیانتان كامتان ئەو پیاوە بوون كە ھەر بتوانن سێریشی بكەنلەو ساتەی یەكێتی دامەزراوە یەك كوێرە لادێشتان داگیر نەكردووە ، خۆ ئارێز عبدالله خۆی كەركوكیە سەر بەو دەڤەرە بووە ئەو ڕۆژەی چواردەبابەی حەشدی وەحشی و گروپە تیرۆرستیەكان ھاتن بەجۆرێ ڕاتانكرد ئەژنۆتان لە شانتانی ئەدا ئەسڵەن ئەوان تەقڵەیان بە دەبابەتان لێدا بەرگەی شەو و ڕۆژێكتان نەگرت !! 
ھەر ئەوەی باوكی ڕوحیتان جەلال تاڵەبانی لە كۆتاییا بە خۆی و گۆچانەكەی لە سەر گوڕەكەی مەلا مستەفای ساواك دەستی كرد بە گریانئعترافیكی شەرمنانەی كرد و ووتی من ھەڵەبووم كە لە شەستەكان وازم لە ڕێبازەكەت ھێنا و ئەوە یەكەمین ھەڵەی سیاسیم بووە كە كردوومە ،ھەر ئەو چیرۆكەشی باس كرد كاتێك لە مۆسكۆ لە ساڵی ١٩٥٨ نوێنەری قوتابیان بووە زۆر ھەوڵی بینینی مستەفا بەرزانی داوە تا كاتێچۆتە شوقەكەی مەلا مستەفا خۆی دەرگای كردۆتەوە ئەمیش لە خۆشیا بوراوەتەوە و پاشنیش بە گوتەی خۆی بەدەستی پیرۆزیان ئاو پرژێنیدەمووچاوی مامی كردووە و ھۆشی ھاتۆتەوە .
ئەمە خود و كڕۆكی جەلال تاڵەبانی بووە كە ھەموو یەكێتی و ئەوانەی خوێنیان بۆ ڕشتووە و قوربانیان بە گیان و سەر و ماڵ و مناڵیان داوەشەرمەزار و مایە پوچ و ڕەنجە ڕۆی كردن ئەسڵەن بە دێڕێكیش داوای لێبوردنی لەم خەڵكە مەڕە نەكرد كە زۆربەیان تا ئێستاش وەك بتئەیپەرستن ، خۆ ھەر دوو دەیە نابێت كۆڵانەو كۆڵان سواڵی دەنگی بۆ مەسعود بەرزانی ئەكرد ئەو پیاوە بچوك شەخسیاتەی ھەزارن یەكێتیدەربەدەر و خەڵتانی خوێن كرد و خستینیە ژێر پۆستاڵ و دەبابەی بەعس ئێستا ئەبێ چ ڕوویەك بێت لە بەرگی یەكێتیا خۆی زیاتر لە بەساقیپارتی ببینێت كە حسابی حسك و زەحمەتكێشانتان بۆ ئەكرێ وەك ئەوان لەقاڵبی داون . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە