وتـارەکـەی ئـەنـدام پـەرلـەمـانی سـویـد خاتـوو (ئـامینـە کـاکـەبـاوە)

Wednesday, 06.08.2022, 15:42

1406 بینراوە


وتـارەکـەی ئـەنـدام پـەرلـەمـانی سـویـد خاتـوو ``ئـامینـە کـاکـەبـاوە``  کـە لـە کـۆبـوونـەوەی دوێنێی ڕۆژی ۲۰۲۲/۰٦/۰۷ لـە پـەرلـەمـانی سـویـد، خـوێنـدیـەوە. 
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئـەم پێشـنیـارەی لێسـەنـدنـەوەی متمـانـە، دەربـارەی  وەزیـری داد ``مـۆڕگـان یـۆهـانسـۆن``ـە.  مـن و``مـۆڕگـان یـۆهـانسـۆن`` هـاوکـارییـەکی زۆر بـاشـمـان هـەبـووە دژی چـەوسـانـدنـەوە بـەنـاوی شـەرەفـەوە. هـیچ وەزیـرێکی دیکـەی داد وەک  ئـەم وەزیـرە دەسـتپێشـخـەری نـەکـردووە بـۆ ئـەوەی  یـاسـای تـونـدتـر لـەو بـوارەدا دابنـرێت و تـا ئێسـتـاش متمـانـەم بـە ``مـۆڕگـان یـۆهـانسـۆن`` نـەپچـڕاوە..
وەک هـەمـوان دەزانن، کـاریگـەری  لـەسـەر متمـانـەی مـن و زۆر کـەسـی دیکـە بـە حکـومـەت لـەسـەر ئـەو دانـووسـتـانـدنـانە دروسـت بـوو کـە ئێسـتـا بـۆ چـوونـە نـاوەوەی سـویـد بـۆ نـاو نـاتـۆ بـەڕێـوە دەچێـت. لـە ڕۆژنـامـەکـانـدا دەمـانخـوێنـدەوە کـە گـوایـە مـن لـەبـری بـەرژەوەنـدی سـویـد، نـوێنـەرایـەتی (بـەرژەوەنـدی کـورد) دەکـەم. وەلێ ڕێک ئـەوە سـەروەری سـویـدە کـە مـن نیگـەرانم بـۆی..
کـاتێک کـە لـە سـاڵی ١٩٩٢دا هـاتمـە سـویـد، پشـکنینی تـەنـدروسـتیم بـۆ کـرا. پـزیشـکـەکـە کـاردانـەوەی هـەبـوو لـە ئـەنجـامی پشـکنینی خـوێنـەکـەم. شـتێک بـوو کـە لـە پشکنینـەکـەدا بـەلایـەوە سـەیـر بـوو. ئـەوە دەرەنجـامی هـێـرشـی لـە مێـژینـەی گـازی ژەهـراوی ``سـەدام حسـێن`` بـوو بـۆ سـەر بنکـەی هـەڤاڵـە پێشـمـەرگـەکـانم کـە زۆرێکیـان کـوژران و زیـاتـر لـە ٥٠٠٠ پێنج هـەزار خـەڵکی بێتـاوانی کـوردیش لـە (هـەڵـەبجـە) کـوژران.. چـەوسـانـدنـەوەی کـورد لـەلایـەن دوژمنـانی کـوردەوە لـە جـەسـتـەمـدایـە و بـەنـاو خـوێنمـا دێ و دەڕوا. وەلێ وەک سـویـدییـەک ئـەرکی خـۆم لـە پـەڕلـەمـانی سـویـددا جێبـەجێ دەکـەم، ئـەوەی مـن خسـتـوومـەتـە ڕوو، سـەبـارەت بـە سـەربـەخـۆیی سـویـدە..
دوای چـەنـد ڕۆژێکی تـر، دێبـەیتێکم لـەگـەڵ وەزیـری ڕۆشـنبـیـری دەبـێ سـەبـارەت بـەوەی کـە دیکتـاتـۆرە بیـانییـەکـان بـۆیـان نـەبێ بـەپـارە هـاریکـاری ڕێکخـراوە دینییـەکـان لـە سـویـد بکـەن.
هـەوڵی مـن دەربـارەی ئـەوەیـە کـە سـویـد نـەکـەوێتـە ژێـر کـاریگـەری زلهـێـزە بیـانییـەکـانی وەک تـورکیـای ئـەردۆگـان و سـعـودیـە و ئێـران و قـەتـەر و ...تـاد. ئـەم بـاسـەش لـەسـەر هـەمـان شـتـە.
ئـەوە وڵاتـانی دیکـەی دیمـوکـراتی نـاتـۆ و ``ینـس سـتـۆلتنبێـرگ`` نیـن دەیـانـەوێ داواکـارییـەکـانیـان بـەسـەر سـویـددا بسـەپێنن، ئـەوە (تـورکیـا)یـە..  
``ئـەردۆگـان``ێکی پـاوانخـواز کـە سـیـاسـەتێکی ڕەگـەزپـارسـتـانـە لـە دژی کـورد لـە ڕۆژهـەڵاتی نـاوەڕاسـت و لـە یـەکێتی ئـەورووپـا پـەیـڕەو دەکـات. 
هـەوڵی ئێمـە سـەبـارەت بـەوەیـە کـە دەبێ سـویـد چـەنـدە ڕێگـە بـدا دەسـەڵاتـە بیـانییـەکـان دەسـت وەردەنـە چـوونیـەتی بـەڕێـوەبـردنی وڵاتـەکـەمـان. ئـایـا ئـەوە پـەڕلـەمـانی سـویـدە بـڕیـار لـەسـەر یـاسـاکـانی هـەنـاردەکـردنی چـەک لـە سـویـد دەدات؟ یـاخـود ئـەوە تـورکیـایـە؟ ئـایـا دەبێ تـورکیـا بـڕیـار بـدات کـە سـویـد پشـت بکـاتـە هـەمـوو ئـەو دەوڵـەتـانـەی کـە میـوانـداری ئـەوکـەسـانـە دەکـا کـە بـە پشـتیـوانی ئـەمـریکـا دژی (داعـش) خـەبـاتیـان کـرد؟ ئـایـا دەبێ ئـازادی ڕادەربـڕین و کـۆبـوونـەوەکـانمـان بـەپێی داواکـاریــەکـان و میـزاجی ئـەردۆگـان بگـونجێنین؟؟ ئـایـا دەبێ سـەرۆکی وڵاتێکی دی بـڕیـار بـدا وەزیـری بـەرگـری ئێمـە کێبێ؟ ئـایـا دەبێ بـاڵـوێـزی وڵاتێکـی تـرلـە سـویـد، داوا لـە سـویـد بکـات پـەڕلـەمـانتـارەکـانی ڕادەسـتی وڵاتـەکـەی بکـاتـەوە؟؟.
دەبێ لـەم هـۆڵـەدا یـاسـاکـانی سـویـد دابڕێژرێن، نـەک لـە (ئـەنکـەرە). مـن بـەرگـری لـەوە دەکـەم کـە سـویـد مـافی خـۆیـەتی بـڕیـار لـەسـەر سـیـاسـەتی نـاوخـۆ و دەرەوەی خـۆی بـدات.
هـەمـوو لایـەنـەکـانی پـەڕلـەمـان یـەکبـوون لـەسـەر ئـەوەی پشـتگیـری ئـەو ئـازادیخـوازانـە بکـەن کـە خـەبـاتیـان دژی (داعـش) کـردووە. مـن و سـۆسـیـال دیمـوکـراتـەکـان کـۆدەنگیـەکی گـەورەمـان هـەیـە لـە پشـتیـوانیکـردنی هـێـزە دیمـوکـراتـەکـانی تـورکیـاشـدا. متمـانـەشـم هـەیـە کـە سـۆسـیـال دیمـوکـراتـەکـان لـە داهـاتـوودا ئـەو کـارە دەکـات. هـەروەهـا بـەلامـەوە گـرنگیشـە کـە سـەرۆکی پێشـووی سـێیـەمین گـەورە پـارتی تـورکیـا ``سـەلاحـەدین دەمیـرتـاش`` و بـەنـدکـراوەکـانی دیکـەی (هـەدەپـە) و سـەرجـەم بـەندکـراوە سـیـاسـیـەکـانی تـر ئـازاد بکـرێن.
شـەڕێ ``ئـەردۆگـان`` بـووەتـە هـۆی وێـرانکـردنی زەوی کشـتوکـاڵی و مـاڵ و حـاڵی کـوردو کـریسـتیـانـەکـان و سـەدان هـەزار کـەسـی نـاچـار کـرووە کـە کـۆچ بکـەن. لـە هـەمـان کـاتـدا، خـۆڕێکخسـتن هـەیـە کـە ژنـانیش بـەشـدارن تێیـدا دژی ئیسـلامییـە فوندەمینتالیزمـەکـان و زڵمـی پیـاوسـالاری.. (یـەپـەکـە) و (یـەپـەژە) بـەردەوام پێـویسـتیـان بـە پـاڵپشـتی وڵاتـانی دیکـە هـەیـەو سـویـدیش تـا ئێسـتـا لـەو وڵاتـانـە نییـە کـە پشـتیـان تـێ کـردبن..
نـابێ بێـدەنگ بیـن بـەرامبـەر بـە بـەکـارهـێنـانی چـەکی کیمیـاوی لـەلایـەن ``ئـەردۆگـان``ـەوە. داواکـاری ئـەردۆگـان بـۆ دیپـۆرتکـردنـەوەی کـوردەکـانی سـویـد، زۆرێک لـە سـویدیـەکـانی نیگـەران کـردووە. مـرۆڤ دەبێ متمـانـەی بـەوە هـەبێ کـە پـۆلیسـی ئـاسـایشـی سـویـد (سـێپـۆ) متمـانـە بـە تیـڕۆڕیسـتنـاسـانـدنی خـەڵکی لـەلایـەن تـورکیـاوە نـاکـا. 
مـن دەزانم کـە ``مـۆرگـان یـۆهـانسـۆن`` سـیـاسـەتمـەدارێکـە گـرنگی بـە سـەروەری یـاسـادەدات. مـن متمـانـەم بـەو ئـۆپـۆزسـیـۆنـە نییــە کـە لـە تـەلـەفـزیـۆنـەکانـەوە دەڵێـن، کـار بـۆ ئـەوە دەکـەن مـن لـە کـارکـردن بـۆ (مـافـەکـانی مـرۆڤ) بـوەسـتێنن. کـاتێک لـەگـەڵ زۆرێک لـە کـاربـەدەسـتـە سـۆسـیـال دیمـوکـراتـەکـانـدا گفتـوگـۆی بـەرفـراوانم کـردووە، کـەمێک متمـانـەم پـەیـا کـردۆتـەوە. وەلێ ئـەمـە ئـەوە نـاگـەیـەنێ کـە هـەسـت بـە نیگـەرانییـەکی زۆر نـاکـەم!. مـن دەمـەوێ ئـەوە بـە حکـومـەت ڕابگـەیـەنم. لـەم نیگـەرانییـەشـدا، زۆرێک لـە سـویـدییـەکـان هـاوبـەشـمـن.
وەلێ پێـویسـتـە لـە (ئـەنکـەرە) ئـەوە بـزانن:
ئـەم حکـومـەتـە پشـتیـوانی تێـڕۆڕیسـتـانی نییـە. وەلێ پشـتیـوانی سـویدییـەکـانی هـەیـە کـە پشـتیـوانی لـە خـەبـاتی ئـازادی و مـافی مـرۆڤ و مـافی ژنـان و کچـان دەکـەن، هـەرچـەنـدە زوڵم و زۆری ئێـوە بـەرامبـەر کـوردەکـان لـەنـاو شـادەمـاری خـوێنمـانـدا زینـدووە!!..
لـە ســویدییـەوە کـردوومـە بــە کـوردی.