سەگەکەی ئارین مەسرور بارزانی!

Thursday, 09/06/2022, 22:48

5728 بینراوە


هەر چی زیاتر بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی دەناسم،هەست دەکەم سەگەکەی خۆم زیاتر خۆش دەوێ. شووبهاندنی مرۆڤ بە هەر گیانلەبەرێک مانای بێ رێزیی نییە بە مرۆڤەکان.چون تەواوی گیانلەبەرەکانیش بە رادەی خۆیان وەک مرۆڤ هەم قازانجیان هەیە وهەمیش زەرەر.بەڵام جار ناجارگیانلەبەر هەیە وێنەی سەگ کە لە وەفاداریی لە ئاست مرۆڤەکان گرەوی لە تاقمێک وچین وتوێژێک لە مرۆڤەکان بردۆتەوە.یەکێک لەو گیانلەبەرانە سەگە کە لە دونیادا بۆتە سومبولی ئەمەگناسیی بەرانبەر بە خاوەنەکەی.زۆر بەداخەوە کاتیك دوومرۆڤ لە یەکتر تووڕە دەبن بەیەکتر دەڵێن:سەگ وسەگ باب.بەڕواڵەت ئەو قسەیە ناشیرینە وکەس حاشآی لێ ناکا.بەڵام لە جەوهەروبابەت دا گەر لێی قۆڵ ببینەوە باش بۆ مان دەردەکەوێ دەسەڵاتداریەتی سی ساڵەی ئەو دوو بنەماڵەیە هیچ ئەمەگ ووەفایەکیان دەرحەق بە کورد نەبووە لە باشووری کوردستان وتەنانەت لە پارچەکانی دیکەی کوردستانیش.
بەرپرسە حیزبیەکانی سەر بە بنەماڵەی تاڵەبانی وبارزانی ئەو کاتیش کە پێیان وابووە کە لەسەرچیاکان خەریکی تێکۆشان ورزگارکردنی کوردن،هیچکات منداڵەکانیان بە هەژاری وبرسیەتی نەژیاون.چون لەو سەردەمەشدا باشترین ژیانیان بۆ خۆیان تەرخانکردوە.ژیان لە سای سیخۆریی ونۆکەرایەتی بۆ داگرکاریی کورد.لە هیچ شەڕێکدا بەشدار نەبون،منداڵەکانیان نۆکەری چەکداری هەبووە تا بپارێزرێن.
دوای راپەڕێنیش لە باشووری کوردستان،بە بێ ئەوەی خۆیان ئازار بدەن بێ پەلەکردن ودڵە ڕآوکێی خۆیان گەیاندەوە باشووری کوردستان تا سواری سەری ئەو خەڵكە هەژارە بەن.تەنانەت کەسێکی وەک / نیهاد بارزانی / برای مەسعود بارزانیان هان دا تا هەرژنێکی کورد کە پێی جوان بێ بیگێ! هیچ کەسیش ئەو مافەی نییە کە پێشی پێ بگرێ.
مرۆڤی هوشیاریی کورد ئەگەر سرنج بداتە ئەو کورتە ویدئۆیەی پەیوەندیدار بە بابەتەکە، بۆی دەردەکەوێ کەبنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بە کام شێوە کەسایەتی تاک وکۆمەڵگای باشووری کوردستانیان رووخاندووە.کاتێک دەسەڵاتێک بە هۆی زوڵموزۆریی دەڕووخی ودەسەڵاتێکی دیکە جێگای دەگرێتەوە.بەڵام کاتێک کۆمەڵگایەک دەستی بە داڕووخاند کرد ژیان دەبێتە تڕاژیدیایەکی مەترسیدار،وێنەی باشووری کوردستان.
ئێستێ لە بآشووری کوردستان دووچین وتوێژ دەژین،چین وتوێژێکی مامناوەندی کە بەرەو داڕمان هەنگاوی ناوە وپڕە لە تووڕەیی،چین وتوێژیکیش کە زۆر کەمینەن،ئەو دەسەڵاتەیە کە بە زەبریی سەروەتوسامان وچەک وزیندان وترۆرخۆی سەپاندوە.لە نێوان مەودای ئەو دووچین وتوێژە رقێکی پیرۆز وێنەی گڕکانێک خۆی حەشآرداوە کە رەنگە ببێتە هۆی ئاڵوگۆڕێکی مەزن.دەروونناسیی شۆڕش لە باشووری کوردستان ئەوەمان پێدەڵێ کە جەماوەر بە زۆرینەی زۆر لە سەر ئەو باوەڕەیە کە ئەو دەسەڵاتەی کە ئەو دووبنەماڵەی دەستیان بە سەردا گرتووە دەبێ بڕووخێ،پاشآن کێ دەبێتە دەسەڵاتدار گرینگ نییە!
ئەو ئەزموونە پڕلە ئازارە لە ئێرانیش دووپات بۆوە کە خەڵک دەیانگووت با / شا / بڕووخێ پاشآن کێ دێ بابێ.دیتمان خەڵک لە ئێڕان ولە رۆژهەڵاتی کوردستان چی بەسەرهاتووە.لە مانگی دەی ئەو ساڵ لە باشووری کوردستان هەڵبژاردن هەیە.هەلێکی دیرۆکییە کە هەڵكەتووە.ئەگەر خەڵک هوشیار بن باشترین قۆناغ دەستی پێکردوە بۆ ئەوەی کورد لە چەنگ ئەو دووبنەماڵەیە رزگاریان بێ.ڕای گشتی دونیای خاوەن هێزیش کە بڕیار لە سەر چارەنووسی گەلانی بندەست دەدەن،هاوڕآن دەگەڵ شکستی سیاسی وکۆمەڵایەتی ئەو دووبنەماڵەیە.کار گەیشتۆتە ئاستێک کە ئێران وتورکیەش ناتوانن فریایان بکەون.چون ماوەیەکە ئەو دوو وڵاتەش لە ئاکارو کردەوەکانی دەسەڵات لە باشووری کوردستان رازی نین.

دووتێبینی بۆ خوێنەری دوورناس:

یەک: شووبهاندنی مرۆڤ بە گیانلەبەرێکی وەفاداریی وەک سەگ،بە هیچ جۆڕێک مەبەست بێ رێزیی بە پێگەی مرۆڤ ومرۆڤایەتی نییە.زۆر جارمرۆڤی دەسەڵاتداریان تاک کاری وا دەکا کە هیچ گیانلەبەرێکی ناودارستان و نامرۆڤ نایکا.
دوو:ئەگەر بە وردیی سرنج بدەنە ئەو کورتە ویدئۆیە بۆ مان دەر دەکەوێ کە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی چۆن خۆیان لە خەڵكی خاوەن شەهید ورەنجدەریی باشووری کوردستان پێ مەزنترە.هەر دەڵیی ئەوان لە ئاسمانە شۆڕ بوونەوە وخەڵكیش دەبێ نۆکەرایەتیان بکا.ئەو کورتە ویدئۆیە لە وڵاتێکی سەر ئەو زەوەیە تۆمار وبڵاوکرابایەوە،خەڵک دەڕژانە سەر شەقامەکان ودەسەڵاتیان دەڕووخاند.ئایا خەڵك لە باشووری کوردستان سڕ بووە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە