ئامینە کاکە باوە ئەو خاتوونە کە ئێستا ژیان و ئاسایشی خۆی خستووتە بەر مەترسی

Thursday, 09/06/2022, 20:02

5114 بینراوە


ئامینە_کاکە باوە ژنە کوردێکی ڕۆژهەڵاتییە کە ئێستا شارومەند و پارلەمانتاری سویدە. 
ئەو خاتوونە ئێستا ژیان و ئاسایشی خۆی خستووتە بەر مەترسی و وەکوو تاقە دەنگێک لە پارلەمانی سوید، بۆ بەرپەرچ داوەنەی دوژمنکارییەکانی ئەردۆغان، لە بەرانبەر دەوڵەتی تورکیا ڕاوێستاوە.
دەگوترێت ئامینە کاکە باوە کومۆنیست یان سۆسیالیستە و هەر لەو ڕوانگەوە تا ئێستاش داکۆکی لە ماف و ئامانجی کوردی، لانیکەم لە بەشێک لە پارچەکانی #کوردستان [ ڕۆژئاوا ] کردووە و یان دەکات.
ئەو خاتوونە ژیان و حاڵ و ماڵی لە سویدە و دیارە بەدوای بەرژەوەندی شەخسی، یان کۆ کردنەوەی بەردەنگ و دەسەڵات، سەروەت و سامان و یان تاڵان و بڕان و گەندەڵکاری لە کوردستان نییە.
هەندێ ڕەخنەیان لە کاکە باوە گرتووە کە لە سەر #ڕۆژەهڵات بێ دەنگە، ئەدی هەزاران و دەیان هەزار #کورد لە هەندەران هەن، ئەوانیش هەر بێ دەنگن،.
بەداخەوە لەو چەند ڕۆژە، بە جێگای پشتیوانی و یارمەتی بە خاتوو ئامینە کاکە باوە، تاقە دەنگە کوردییەکە لە پارلەمانی سوید [ پارلەمانێکی ئەروپایی]، هەندێ بە ناو کورد بە بێ ڕێزییەوە هێرشیان کردووەتە سەری، کە ئەمە زۆر جێگەی داخە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە