کەی بونەوەری دەرەکی خۆی دەردەخات؟

Friday, 10/06/2022, 14:08

7914 بینراوە


زانای ئەڵمانی وارنەر ڤەنبراون پێش مردنی چی گوت؟

ڤارنەر ڤەنبراون
ڤارنەر زانایەکی ئەڵمانی بوو لە بواری دروست کردنی ساروخدا، کاتێک کە جەنگی دوەمی جیهانی هاتە کۆتایی، ئەمریکا بە بەرنامە هەمو زانا ئەڵمانیەکانی برد بۆ ئەمریکا، بەناوی پڕۆژەی پەیپەر کلیپ ٢٢٠٠ زاناو ئەندامانی خێزانەکانیان بانە ئەمریکا.

پڕۆژەی پەیپەرکلیپ

پەیمانی ئازادی و پاسپۆرتی ئەمریکی پێدان لەبەرابەردا دەبێت ئەو زانایانە تواناکانیان بخەنە کار بۆ ئەمریکا.
ڤارنەر یەکێک بو لەوانەی ساروخی ڤی ٢ ی دروست کرد لەو کاتەدا یەکێك بوو لە ساروخە مێژوویەکان. ڤارنەر لە ساڵی ١٩٧٧ دا کۆچی دوایی کرد، بەڵام پێش کۆچکردنەکەی چەند شتێکی گوت کە لە لایەن حکومەتی سێبەرەوە بەکار دێت  وەک کارتی فشار دژی مرۆڤایەتی، هەمو ئەو کارتانەی ئەو باسی کردوە تا ئێستا هاتونەتە دی..جگە لە کارتی کۆتایی هێشتا ەهاتۆتە دی بەڵام لە بەرنامەدایە.
ئەو گوتی دەوڵەتێکی سێبەر لە ئەمریکا دروست بوە لەسەرو دەوڵەت و یاساوەن..ئەمانە بڕیاری ژیان و مان و نەمان دەدەن، ئەوان لە سەر وڵاتان و سەرکردەو ئابوری جیهانەوەن.
گوتی ئەم حکومەتە سێبەرەی کە لەسەرو دەوڵەت و یاساوەن  پێنج کارتیان ئامادە کردوە بۆ مرۆڤایەتی و دژایەتی کردنی مرۆڤایەتی.

 کارتەکان چی بون؟

یەکەم:

کارتی یەکەم ترساندنی خەڵکی بە کۆمۆنیست و روسیا لێرەدا ڕوسیا دەکەنە مۆتەکە تا خەڵکی بەلاڕێدا بەرن و ترس وا بکات کەس توانای بیرکردنەوەی نەبێت. ئەمە لە ساڵی حەفتاکان گرنگ ترین کارتی ئەمریکا بوو بۆ ترساندنی خەڵکەکەی.

دووەم:

کارتی دوەم تێرۆریست دەناسێنن و ئاماژەی پێ دەکەن و خەڵکی پێ دەترسێنن، ئەم کارتە لە ساڵەکانی هەشتاکانەوە دەستی پێ کرد وەک هێزە فەلەستینیەکان و مافیاکانی خواروی ئەمریکا، پەکەکە و حزب اڵڵە ..هتد  ئەمانە هەموی بە تێرۆریست دەناسێران.

سێ یەم:

کارتی سێ یەم وڵاتانی سێیەم و ترس لە وڵاتانی سێ یەم، وەک عراق ، لیبیا، ئەفگانستان، فەلەستین، ئێران، سوریا، یەمەن، سۆماڵ، سودان..هتد

١١-٩

چوارەم:

کارتی چوارەم ئەوە بوو خەڵک بەوە بترسێنن کە گوایا نێزەکیک دەیدا بە زەویدا و زەوی لەناو دەبات.. ئەوە بو لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە پڕ گوتیان نزەکێک دەیدات بە زەویدا زەوی وێران دەکات!!بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت چەکێک دروست بکرێت بۆ بەرەنگابونەوەی هەڕەشی ئاسمانی..ئەوە بوو دۆناڵاند ترامپ هێزی شەشەمی ئەمریکای دروست کرد بە ناوی سپەیس فۆرس، گوتی ئەمە قسەیەکی گەوریە کە دەیکەم بەڵام داوادەکەم بەزوترین کات لایەنی پەیوەندیدار ئەم هێزە دروست بکات و ئەم فەرمانە بخرێتە بواری جێ بە جێ کردنەوە..
ڕۆناڵد ڕەیگن بەهەمان شیوە لە هەشتاکاندا گوتی، ئەگەر ئیمە دوژمنێکی دەرەکیمان هەبێت ، واتە بونەوەری دەرەکی ببنە مەترسی بۆمان ئەوا زۆر بە زویی دەتوانین یەکبگرین و ناکۆکیەکانمان بخەینە لاوە.

نێزەک ٢٠١٩

ترامپ کاتی دروستکردنی سپەیس فۆرس

پێنجەم:

کارتی پێنجەم  بونەوەری دەرەکی، گوتی کارتی بونەوەری دەرەکی دەبێتە کۆتا کارت کە دژی مرۆڤایەتی بەکاری دەهێنن. گوتی ئەو چەکەی دروستیان کردوە دژی بونەوەری دەرەکی و بە حساب ئەوان پەلاماری زەوی دەدەن، گوتی ئەو قسانە هەموی درۆیە و سیناریۆیە..
ئێستا هەر پێنج خالەکەت خوێندەوە با منیش وەک هەڵۆ ئارام  دریژە بە باسەکە بدەم بۆ ئەوەی زیاتر ڕوون ببێتەوە.
مێژو چی فێری ئێمە  کردوە یان ئێمە چی لە مێژو فێر بوین، بە درێژایی مێژو بونەوەری دەرەکی لە جۆری ڕەساسی، پلەیدیەن، نۆردیک، ڕەپتیلیەن، درەیکۆ، ئارتوریەن هتد سەردانی زەویان کردوەو دەیکەن، وەک پێشتر لە بابەتێکدا باسم کرد ئەم بونەوەرانە وەک هەموشتێکی دوانەیی، باش و خراپیان هەیە.. جۆرێکیان هەیە دەستکاری جینەکانی مرۆڤ دەکەن.

- جۆریان هەیە بێ لایەن چاودێری گەشەی مرۆڤ دەکەن.
- جۆریان هەیە گۆشتی مرۆڤ دەخۆن.
- جۆریان هەیە لەگەڵ ئێمەدا دەژین.
- جۆریان هەیە لە ژێر زەویدا دەژین..

بەڵام لە هەموی گرنگتر ئەوەیە مرۆڤ هەمیشە لە گەشەکرندا بوە نەک هاتبێتە قاتیو  قڕی، تاکە بونەوەر کە زۆر دوژمنی مرۆڤە، مرۆڤ خۆیەتی، خۆمان سەدەها پلان دروست دەکەین چۆن فیڵ لە یەکتری بکەین، چۆن نانی یەکتری ببڕین، چۆن لەسەر پشتی یەکتری دەوڵەمەند ببین .. کەواتە ئەگەر قسەکەی ڤارنەر ڤەنبراون بێتە دی وەک قسەکانی تری ئەوا ئەو دوژمنەی نیشانمانی دەدە ن وەک بونەوەری دەرەکی ئەوانە بونەوەری دەرەکی نین،ئەوانە مرۆڤن بەڵام بۆی هەیە کەشتی ئاسمانی یان دەڤری فڕیو بەکار بهێنن یان تەکنەلۆژی بلوبیم کە دەتوانێت دەڤرەکە بە پڕۆجێکشن نیشان بدات و خەڵکی پێ بترسێنێت..

بلوبیم

ئێستا کە پلانەکان کەشف بون دەزانین کێ حوکم دەکات و  مەبەستی سەرەکیان چیە و  کێ دوژمنی مرۆڤە..باوەڕ ناکەم چیدی مرۆڤی عاقڵ بەم شتانە هەڵخەڵەتیت کە ئێستا حوکمەتی ولاتان پەیڕەوەی دەکەن بۆ جەسپاندنی دەسەڵاتەکانیان بۆ سەدەها ساڵی تر.. بە دیجیتاڵ کردنی پاسپۆرتو بە دیجیتاڵ کردنی پارە دەبێتە جۆرێکی تازە لە کۆیلایەتی و پاش ئەو هەنگاوە گەڕانەوە بۆ دواوە مەحاڵ دەبێت..
کەواتە بونەوەری دەرەکی هەیە؟ بەڵێ.
  لەگەڵماندا دەژین لەم ساتەدا؟ بەڵێ.
  تەداخولی ژیانمان دەکەن؟ بەڵی
تەکنەلۆژییان لێ وەردەگیرن؟ بەڵێ.
جگە لە ڕەپتیلیەن و درەیکۆ لەم ساتەدا هیچ بونەوەرێک نیە دژی مرۆڤ بێت یان زەرەری بۆ مرۆڤ هەبێت..ڕەساسیەکانیش هەمیشە خەریکی گۆڕینی جینی مرۆڤن  و خەریکی درست کردنی جۆرێکی تازەن لە مرۆڤ کە تێکەڵەی ٢٢ جۆری جینە..

کەواتە کەی ئەم بونەوەرانە بە تەواوەتی خۆیان ئاشکرا دەکەن؟

بە گوێرەی پلانەکان بێت کە ئێستا ئامادە کراوە تا ساڵی ٢٠٢٥ دەبێت ئەم پلانەش بخرێتە بواری جێ بە جێ کردنەوە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە