رێفڕاندۆم پێویست بوو بکرێ!

Thursday, 16/06/2022, 23:43

4080 بینراوە


لە چەند ساڵی رابوردوودا لە باشوری کوردستان لۆمپەنەکانی سەربە بنەماڵەی بارزانی لە شاری هەولێر مامۆستایەکی راستبێژیان دایە بەرشەق! لە چەند رۆژی رابوردوودا لە ناوهۆلی دادگا شەق وشێنەکانی سەر بە بنەماڵەی تاڵەبانی ژنێکی بەساڵاچوویان دایە بەرشەق! ئەوکەسانە دەستپەروەردەی ئەو دەسەڵاتن کە رێفڕاندۆمیان ئەنجامدا و پشتیوانیان لە رێفڕاندۆم کرد!
شەق وەشێنەکانی دەستەمۆی کوردکوژەکانی ئەو دوو بنەماڵەیە تا قوونیان هەڵیگرتووە شەق لە قوونی دڕاوی سەرکردەکان کەوتووە. ئەوشەقانەش یان تورکی دەسەڵاتدار، یان فارسی دەسەڵاتدار وەشاندوویانە. بۆیە ئەوانە تۆڵە لە خەڵکی هەژارو خاکی داگیرکراوی دەستی خۆیان دەکەنەوە.
مەسعود بارزانی ئەگەر ئەو رێفڕاندۆمەی رانەگەیاندبایە و بە قسەی وەزیریی دەرەوەی ئامریکای بکردایە، من دەمگووت ئەو کابرایە مرۆڤێکی زانا ودوورناسە، کە خاوەن ئەقڵێکی ستڕاتیژیکیی درێژخایەنە، بەڵام بە خۆشحاڵیەوە ئەو هەڵەی وەک هەڵەکانی رابوردووی باوکی کرد، لە کۆتاییشدا دیتمان چیمان بەسەرهات.
کۆمەڵگا سەرکوت کراو چاو و گوێی لە گووتنەکانی ئەو سەرکردانەی کە پشتیان بە دوژمنی کورد بەستووە، لە وەها کۆمەڵگایەکدا چین وتوێژیی رووناکبیر و پێنووس بەدەست تەنیا بۆ بژیوی ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی دەبێتە کۆیلەی دەسەڵاتێک کە بۆ خۆی تا بینە قاقا کۆیلەیە! مەترسیدارترین قۆناغیی ژیان ئەو کاتەیە، کە پێشەنگیی کۆمەڵگا ژێڕچەپۆکەی دەسەڵاتێک بێ کە بە زەبریی چاک و پارەی دزیەتی وزیندان وترساندنی خەڵک وڵات بەرێوە بەرێ.
کاتیك مەسعود بارزانی لە وتووێژێکدا بە ڕاشکاوی رایگەیان کە خۆی بە قوتابیی جەنابی مەلا مستەفای بارزانی (مەلای کوردکوژ) دەزانێت، دەبوایە خەڵك بزانن داهاتووی باشووری کوردستان چی بە سەردێ. کاتی گەڕاندنەوەی جەنازەی مەلا مستەفا بە هەزاران خەڵک بە چاوی گریان و بە چەپڵە لێدان پێشوازیان لە هێنانەوەی تەرمەکەی کرد! تڕاژیدیای نەتەوەیەک کاتێک دەست پێدەکاتەوە، کە بۆ خۆی رێگا خۆش دەکا نەهامەتیەکان هەمیسان دووپات بنەوە، لەو پێشوازیەدا ناڕاستەو خۆ خەڵك هاواری دەکرد بژی، مەلامستەفا بۆ ئاشبەتاڵی ساڵی ١٩٧٥ کە ئاوات وئامانجی هەزاران کوردت نایە ژێر گڵ و بۆخۆشت بەو پارەی کە لە خەڵكت دزیبوو هەڵاتی بۆ ئامریکا ولەوێ سەرت نایەوە.
بەرهەمیی ئەو ناهوشیاریە دوای دەیان ساڵ ئەوە لە باشووری کوردستان گەرای ناوەتەوە وخەریکە تەشەنە دەکا بۆ پارچەکانی دیکەی کوردستان. ئەوڕۆ سیستمێک باڵادەستە کە تەنیا پارەی دزیەتی وچەکی بە دەستەوە ماوە. ئەو ئامرازەش دەستکردی دوژمن ونەیاری نەتەوەی کوردە کە ئەو دوو بنەماڵەیە وەک مەقاش دوژمن بە کاریان دێنن.
ئەگەر مەسعودبارزانی ئەو رێفڕاندۆمەی نەکردبایە وبارودۆخیی ناونەتەوەیی رەچاوکردبایە وبە پێی رێنموونیەکانی وەزیری ئەوکاتی دەرەوەی ئامریکای بکردایە، دەکرا وەک مرۆڤێکی سیاسەت ناس بە ئەژمار بکرێ.شێوەی ئەو جۆرە سیاسەتە ڕێک قازی محەممەد کردی کە داوای لە ئەڕتەشی سوور دەکرد دەوڵەتی کوردییمان بۆ دابمەزرێنێ.لەدوای شکستی رێفڕاندمی بنەماڵەی بارزانی دەبوایە خەڵكی هوشیار رێگای نەدابایە ئەو چەتانە لە سەرخاکی باشووری کوردستان کۆشکوتەلار بۆ خۆیان بینا بنێن وخەڵكی هەژاریش لە برسان ولە بێ ئاویدا ژیان تێپەرێنن.
مەسعود بارزانی خۆی بە قوتابیی مەلای باوکی دەزانێ، هیچ کات لە ناوەرۆکی نامەی وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی ئامریکا (رێکس تێلەرسێن) تێنەگەیشت، چون وای دەزانی سیاسەت بە هەبوونی چەکداری زۆر و زیندان وترساندن دەکرێ. سیاسەت پەروەردەکردنی ئەسپ نییە، رێکارێکی پڕ لە کەند ولەندە، کە مرۆڤی شارەزا و لێهاتووی گەرەکە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە