دووکورتە بابەت!

Sunday, 19/06/2022, 9:54

4656 بینراوە


مامی گەورە !

سەددام کیمیا بارزان وئەنفالی بەسەر کورددا سەپاند.هەزاران مرۆڤی بێ تاوان بوونە قوربانی.گومان لەوەدا نییە کە دەستێک بە تەنیا تەقەی نایە، سەددام وبنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی پێکەوە بڕیاریاندا بۆ مانەوەی خۆیان باشووری کوردستان بەرەو وێرانیی هەڵدێرن.
دوای نەمان و مردنی جەلال تاڵەبانی کورد، جینایەتکارێکی دیرۆکیی لە کۆڵ بۆتەوە.گرفت لێرەوە دەست پێدەکا کە بنەماڵەی تاڵەبانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی زیاتریی سەروەت و سامانی ئەو خەڵكە خۆیان بە کێلوبەردیی باوکیان هەڵاوەسیوە و وەک مامی گەورە ناوی دێنن! جەلالی هاوبەش لە کیمیا بارزانی هەڵەبجە کاتێك زیندوو بوودەیگووت، کە مردم ئەوەندە فەقیرو بێ پارەم کە شارەوانی دەبێت بمنێژێت! بچن چاو لە گۆڕەکەی بکەن کە چەندی تێ چووە.
کۆمەڵگای ناهوشیاریش لە ئاست ئەو بێ رێزییە کش وماتە! کێ جەلال تاڵەبانی کردۆتە برای باوکمان کە وەک ( مامی گەورە) ناوی دێنن؟ کۆمەڵگای بێ هەڵویست وناهوشیار.لە نێوان سەددامی بە رەگەز عەڕەب و نەیاری کورددا، تا دەگاتە بنەماڵەی تاڵەبانی کە خۆیان بە کورد دادەنێن، کامیان زیاتر بێ رێزیان بە نەتەوەی کورد کردووە؟
دوایین سەفەری تاڵەبانی بۆ تاران لە سەر ویلچێرپێکهات.دوای گەڕانەوەی لە تاران  وپێدانی قاوەیەکی قەجەریی رێک حەوت رۆژ ژیا! پێیان گووت، سەردەمی نۆکەرایەتیت بەسەر چووە چون پێرو نەخۆشی، لەمەوبەدوا نۆرەی کوڕەکانتە ببنە نۆکەر مام.دیتمان هەرواش دەرچوو.
هەزارپیاوی بارزانی

هەزار پیاوەکان

مەسعود بارزانی بەئاشکرا لە مێدیایەکی سەر بەخۆیان گووتی، بنەماڵەی بارزانی خاوەنی هەزار پیاون.ئ ەوەی کە باسی لێ نەکرد ژن بوو. رەنگە دەخوازێ بڵێ ئەو هەزار پیاوە لە ئاسمانەوە شۆڕ بوونە سەر عەرز تا نەتەوەی کورد رزگار بکەن. ئیتر بێ رێزی بە نەتەوەیەک کەتێك سنووری خۆی دەبەزێنێ کە حۆلە پیاوێکی وەک مەسعود بە دەنگێکی بەرز بڵێ، ئێوە مەجبورن ژێر دەستەی ئەو هەزار پیاوە بن.
لێرە تا رادەیەک گازەندە لە کۆمەڵگا ناکرێ، ئەوانەی دەبێ رەخنەیان لێ بگێرێ چین وتوێژیی خوێندەوار و زانکۆ و نووسەر و رووناکبیر و شآعیر و زانای کۆمەڵگایە. بۆ بچووک نرخاندنی نەتەوەیەک تەنیا زیندان وشکەنجە ودەرکردن مەرج نییە. کاتێک مرۆڤەکان دەشکێن کە دەسەڵاتداریەتیی کورد بەو شێوەیە چەپۆک باوێتە سەر سەری گەلێک کە بە تفەنگی دەستی رۆڵەکانی ئەو گەلە بە ئاشکرا خەڵك وەک کۆیلە چاو لێبکا و باس لە هەزارپیاوی سەر بە عەشیرەتەکەت خۆی بکا.
داتاشینی یەکێک لە کوڕەکانی خۆی بە ناوی مەلامستەفای باوکی خۆی ئەوەمان پێدەڵێ کە دوای مردنی مەلامستەفای باوکیان کۆیلە و کۆیلەداریی هەر بەردەوامە و کۆتایی پێنایە. ئەو بنەماڵەیە سەت هێندەی سەددام بێ رێزیان بە نەتەوەی کورد کردوە. دوای سی ساڵ لە داگیرکردنی باشووری کوردستان ئەوە حاڵ و رۆژی باشووری کوردستانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە