شەهید دڵی گەلە

Sunday, 19/06/2022, 10:08

4374 بینراوە


دز نە شۆینەمای خۆی ون دەکات و نە لەبیر، 
نفرەت لەم کوردایەتیە کە دەیخەنە سەرزاری بۆگەنیان ، بەراستی بێ ناموسی و گەوادی سیاسیە کورد  سێخۆڕی بۆ دۆژمنانی خۆی بکات لە پێناوی بەرژەوەندی سەروەری خۆی و بنەماڵەکەی ، ئیدی هەرلایەنێ بێت کە دەستی بە خوێنی ئاڵی ئەم رۆڵانەی گەل هەڵژەنیبێ ، تف لە کەرامەت و خوی دڕندەییتان،
هیوادارم دەستی حەق و هێزی لەبننەهاتوی گەل بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستیە بە سزای خۆی بگەێینێ،
بەراستی دۆخی شڵەژاوی باشور گەییشتوە ترۆپی نایاسایی و بێ ئابڕویی و بێ پرنسیپی،
مرۆڤەکان هیچ من  خەریکە گۆمان دەخەمە سەر کۆترە سپی باڵەکان کە سیمبولی ئازادین کە بە باڵپەروازی و تێپەڕبوون بەسەر ئەو فەزا مەجازیە ناکوردانەی هەرێم  یان خووی بایەقۆشی وێرانەنشین لە خۆ دەگرن !   یان 
دەبنە قەلەڕەشەی دز و دەم لەچڵپاو !
دەگەڵ رێزم بۆ هەرمرۆڤێکی خاوەن ویژدان و ئەو پێشمەرگە و هەنێ بەرپرس کە خزمەت بەگەل و نیشتیمان دەکەن ، بەڵام گۆمانتان نەبێت  پیلانی ئەو،، دراونە،،
 لە سەرخاکی باشور سێخۆری و تەوقیتی بۆکراوە و هەرلە سەر خاکی باشوریش  هەڵفڕێنراوە بۆ لێدانی ئەو گەریلایانە کە کوردن و برای هەمووتانن و ساختاری دەرد و ڕەنجیان هەرئەو کێشەیە کە هەنێ کوردی نا ڕەسەن بەسەرزارەکی خەباتی بۆدەکەن و سەدان ساڵە نەتەوەی کوردی پێی دەچەوسێتەوە لە لایەن وڵاتانی داگیرکاری( تورک و عرب و فارس )، بەڵام حازرنین لە شکست و فەزێحەتەکانی ڕابردویان پاشگزببنەوە و شکستەکانیان بکەن بە ئەزموون و وانەیەکی نیشتیمانپەروەرانە بۆ دەسپێکی خەباتی داهاتویان، کە لەوپێناوەدا  دەیان هەزار رۆڵەی هەژارو نەداریان بە ناوی رزگاری وڵات بەناحەق کردوەتە بەقوربانی !
ببڕن ئەو دەستە ناپاکە  نێوخۆییە کە بە سێخۆڕی جادەی تەزویر بۆ دۆژمنان سەردەخا   و 
بەخوێنی گەل جامی مەی هەڵدەدا.
رۆحی ئەم پۆلە شەهیدە ناحەقکوژکراوانە بە دەستی سێخۆڕان، شادبێت ،
مەرگ و نەمان بۆ ئەو سەرۆک حیزبە نیشتیمانفرۆشە کە هەرزانتر لە بەهای ئاو و نەوت و غاز خوێنی ئەو پۆلە گەریلای بە دۆژمنان هەرزانفرۆش کرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە