- بۆیە نابێت، بە قسە و باسی بۆشی سەركردەیەتی خێڵ- حیزبەوە خەریك بین و فكرمان مەشغوڵ و تواناكانمان لاواز بكەن، ئەوان ھەمیشە لە جەنگی دەروون و فكریی ئێوەدان.
- مەسەلەی ئێمە لە جامانە و سەرچۆپی و مێژووی قێزەوون و كەس و فڕوفیشاڵی حەفتاساڵ و بەڵێن و سۆز و كوردایەتی ساختەی، سەركردەیەتی جەلالی و مەلای زۆر گەورەتر و بەنرخترە، نابێت ڕێگە بە فكری خۆمان بدەین، مەشغوڵی ئەم ئەفسانە پووچانە ببێت.
ئەو بەشە لە نەتەوەكەمان، ئەوە بۆ سی و یەك ساڵ دەچێت، گیرۆدەی تەلیسم و ئەفسانەی بێ بنەمای سەركردەیەتی خێڵ- حیز ب، بووە و ئاسایشی نەتەوە و تاكەكانی لەژێر چاودێری دەزگا ھەواڵگرییەكانی دەوڵەتانی كۆلۆنیالیستی داگیركەری كوردستاندایە، بە ڕێنمایی و پشتیوانی و مۆڵەتی سەركردەیەتی داڕزاوی خێڵ- حیزبی باشووری و ھاوكاریی ژمارەیەك سەركردەیەتی پووچی ڕۆژھەڵات، بڕیارەكان لە پایتەختی دەوڵتە كۆلۆنیالیستەكان دەدرێت و سەركردەیەتی خێڵ- حیزب لە باشوور جێبەجی دەكات.