ئەگەرئەمە گارٍان یان مێگەل نەبێت چیە ؟

Thursday, 23/06/2022, 12:09

9390 بینراوە


باوی ئەوە نەما کە گوێمان لێبوو دەیوت من بێ لایەنم و رای خۆم هەیە و بە بیروفکری خۆم هەڵوێست وەردەگرم و خاوەن کەسێتی و بیروباوەرٍی خۆمم، با حزبەکەشم کاندیدم بکات بۆ پۆستێک، پەرلەمان بێت یان دەسەڵاتی جێبەجێکردن وتەنانەت  دادگەری و هێز نیە راوبۆچونی خۆی بسەپێنێت  بەسەرمدا، ئەوە ئەمرٍۆ بە جوانی یۆمان روون بووەوە کە سەرۆکی حزبە بریار دەدات و ئەوانیتر تەنها ئیمتیازات و سودەمادیەکەیان بەردەکەوێت و هیچیتر. موقتەدا بریاریدا لە پەرلەمان بکشێتەوە و کەس نەبوو بڵێت لەل و بێ یەک ودوو وازهێنانی خۆیان پێشکەش کرد، حەلبوسی و خەنجەر و بارزانی بریاریاندا بەشداری دانیشتنەکەی پەرلەمان بکەن و هەڵوێستی خۆیان هەبێت، تا ئەو چرکەیە یەک ئەندام پەرلەمانی سونە و پارتی ئاگایان لە هیچ شتێک نەبوو و هەر لەو کاتەدا گوێیان لەو بریارە بوو سەرجەمیان بەشداربوون و فزەیان لێوە نەهات.
لە زووەوە وتمان بەڵێ سەرۆک حزبەکان برٍیاردەرن، وتمان با واش بێت و زنجیرەی بریارەکان کورت دەبێتەوە، وتیان وانیە و لە دونیای دیموکراسیدا چۆن جێگەی بکەینەوە، وتمان زۆر ئاساییە و ئەوەی رٍێی تێدەچێت ئەنجومەنێکی بچوککراوەی سەرۆک حزبەکانی هاوشێوەی ئەنحومەنی فیدرالًی بە یاسا دروست بکەن و هیچ کەس و یاسایەک رێگەی لێ نەگرتوون، نەک بەناوی دیموکراسیەوە هەزار و یەکجار پێشیلی دەستاور و یاساش بکەن و تەنها بە رەوتی سیاسی وڵاتەکەتان بگەیەنن، کەچی هەر ئەو حزبانە وەکو باوکی دیموکۆاسی عیراق خۆیان دەرخست و رێگەیان نەدا و پشێویان هەڵبژارد. 
باشە کە پەرلەمان بەو شێوەیە بێت و هەموو بریارە بچوک و گەورەکان بە رەهایی بەدەستی سەرۆک حزبەوە بێت و تەنانەت وەزیەرەکان لەوە خراپتربن و لە بچوکترین فەرمانی سەرۆکەکانیان دەرنەچن و داداگاش بچێتە ریزی ئەوانەوە و تا فەرمانی نهێنی سەرۆک حزبە زاڵەکانی بۆ نەیەت هیچ بریارێک دەرنەکات و  تا ئێستا بەفەرمانی ئەویتری زاڵ و بە ناوی یاساوە چەندین جار پێشێلی تەنانەت دەستوری کردبێت. ئەی دیموکراسیەکەتان لە کوێیە تەنها بۆ زیانی مادی و خەرجی زیاتر و کات بەسەربردن نەبێت. ئەگەرچارەسەر بەدەستی ئێوەیە بەدیاریکراوی و وەک خۆتان دەڵێن دەستی دەرەکی رۆڵی تێدا نیە بە ناو و رێگە و رەفتاری دیموکراسیانەوە با فێڵ و فریودانیشی تێدابێت رێگەکە کورتکەنەوە و کاتەکە وخەرجیەکەش بەو ئەنجومەنە کەم کەنەوە و کەسیش هیچ گلەییەکی نابێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە