کلتوری سەرکوتکاری دەسەڵاتی ھەرێم

Saturday, 25/06/2022, 18:13

5391 بینراوە


لە ماوەی ٣٠ ساڵی حوکمڕانی کوردیدا گەر ئاوڕێک بدەینەوە دەبینین ھەر لە سەرەتای بەرەی کوردستانیەوە بە تیرۆری چالاکوانان وسیاسیەکان دەستیان بە ھەنگاونانی سەرکوتکاری کرد بە مەبەستی گەرەنتی کردنی پۆست و کورسیەکانی بادینان ، نمونەی بەرچاویش لەبادینان ڕەئوف ئاکرێیی و لە سلێمانیش بەکر عەلی شاعیرە ، باگراوەندی ئەو دوو کەسایەتیە نامۆ نین بۆ تاکی کورد .
لە پاش ئەویش سەرکوتکاری سیاسی دەست پێ دەکات بە دەست پێکردنی شەڕی براکوژی جگە لە بە کوشتدانی زیاتر لە ٢٠ ھەزار گەنج وئاوارە بونی ھەزاران خێزان لە نێوان زۆنی زەرد و سەوزدا و دەیان ھەزاری تر بۆ دەرەوەی ووڵات و دەستگیر کردن و دا ڕزداندنیچالاکوانان لە زیندانە نھێنیەکانی سەرانی حیزبی دەسەڵتداریدا .
لە قۆناغی ناچارکردنیان بە ئاشتبونەوە بە فەرمانی واشنتن سەرانی کورد سەرنی کورد لە پێناو سەرکوتکاریدا دەستیان کرد بە تیرۆریڕۆژنامەوانان و چالاکوانانی دژبەریان کەنمونەی وەک سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حەمە و کاوە گەرمیانی و دوایینیشیان ویدادحسێنە ، جگە لەو دەیان بکوژی نادیاری بە ناو ڕوداوی ھاتوچۆ و کێشەی کۆمەڵایەتی و ھتد کە زۆربەیان گەر بە دواداچونیان بۆ بکرێتسەرەداویان ھەیە و خێزان و بنەماڵەکانیان ھەڕەشەیان لێ دەکرێت تا کەیسەکان دابخەن .
لەھەموو ڕووداوەکانیشدا دەسەڵاتداری حیزبەکان خۆیان دەکەن بە مرۆڤ دۆست و تەلەفۆن دەکەن بۆ کەسو کارەکانیان گوایا ئەوان بێبەرینو ئەوە کەسانی دیکەن کە ئەو کارانە دەکەن لەکاتێکدا سەرجەم بکەران خاوەن پەروەردەی حیزب و چەکی حیزب و پارەی حیزب و زەویحیزب و دروشمی حیزب و پلەی حیزبیان ھەیەو لە پێناو حیزبیشدا ھەموو شتێک دەکەن .
سەرباری ئەمانە دادوەر و داواکاری گشتی و دادگای باڵای ھەرێم لەسەرجەم ڕووداوەکاندا نەک دادپەروەر نەبون و نیب بەڵکو دادگایانکردۆتە گاڵتەجاڕی پارێزەری بەرژەوەندیەکانی حیزب ، دادگای ھەرێم ئامادەیە لەسەر پرسی نەوت کە لەلایەن حیزبەوە قۆرغکراوە لێدوانیھەبێت بەڵام بێدەنگە بەرامبەر بەو ھەموو پرسە گرنگانە ناشەفافی دارایی ھەرێم و دزی و تاڵانی دەسەڵات و بە فیڕۆدانی سامانی ووڵات وقۆرغ کردنی ھەموو کایەکانی دەسەڵات ، بازرگانی ، ئازادی ڕادەربڕین ، تەندروستی ، پەروەردە ، ئاسایشی کۆمەڵایەتی ، دەستگیر کردنیدەیان چالاکوان و ڕۆژنامەوان بێ ھیچ تۆمەتێک ، دەستدرێژیەکانی تورکیا و ئێران دەیان پرسی دیکە ، ئەوەش بەھۆی ئەوەی دادگا ودادوەر خراونەتە خزمەتی حیزب و دەسەڵاتەکەی ، بۆیە ھەرچی نادادی ھەیە وابەستەیە بە نادادی دادگاوە ، دادوەران ھێندەی حیزبەکانتاوانبارن لەو نادادیەی ھەرێم ، گەر دادگا ھەبوایە ئەوە ڕەوشی ھەرێم نابوو ، لە ھەر شوێنێک داد نەبوو دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری سەرکوتکاردەسەڵاتە ، 
ھەموان نمونەی دادوەرە ئەمریکیەکەمان دیوە چەند دادپەروەرانە لێپرسینەوە دەکات کە لە دادگای کوردی دەڕوانی ھێندەی بێزت لەداد دێتەوەدادپەروەریت بە بیرا نایەت لەکاتێکدا یاساکان لە جیھان یەکن بەڵام لەوێ دادوەر ھەیە و لای ئێمە داد حیزب .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە