لە پەڕاوێزی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ دیوانی وەزارەتی تەندروستی

Saturday, 25/06/2022, 18:25

3365 بینراوە


هەولێر، دیوانی وەزارەتی تەندروستی٢٠٢٢/٦/١٦
لەو مانگەی ڕابردوو لە(کارنامەی چاکسازی)کە ئەو کابینەی مەسرور بارزانی پێناسراوە. سەردانی چوار وەزارەتی لە ناودیوانی وەزارەتەکان کردوە سەرەتایان وەزارەتی ناوەخۆ و وەزارەتی شارەوانی و کشتوکاڵ و هی دواییشیان ئاوەدانکردنەوە بوو.
سەرتاپای وەزیر و وەزارەتەکان کەوتینە خۆ لەخۆ ئامادەکردن و خاوێنکردنەوە و باغچە و چیمەن هەلپاچین و دارودیوار بۆیەکردن و کورسی ڕێکخستن و تابلۆ نوێکردنەوەی پێشەوەی وەزارەتەکان.
سەرەڕای گرتنە بەری ڕێ و شوێنی زۆر توند بەچەکدارانی تایبەت و سەربەخۆیا کە ئەمە پێچەوانەی هەموو ئەو ئیدعایانەیە کەدەڵێن هەولێری پایتەخت ئارامە!
بەدڵنییایەوە لە وەزارەتەکەی ئێمەش هەر وەکوو ئەوانی دی ئەوڕۆژی ناهێڵن زۆربەی کارمەندان بێنە دەوام و تایبەتی دەکەنبەوانەی کە خۆیان دەیانەوێ لەگەڵیان کۆببنەوە، ئەمەشیان هیچی لێ چاوەڕوان ناکرێ. چونکە هەر ئەمانەن سی ساڵەخراپترین ئەزموونی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریان فەراهەم کردیە کە زۆرانێکی لەپشت پەردەی کردۆتە ملیاردێر و ملیۆنێرلەسەر بە پێدانی دەرمانی هەڵە و بەسەرچوو ورگ دڕای کردینە.
من وەک فەرمامبەرێکی دێرینی تەندروستی کە بەخزمەتی شار و شاخ و فعلی و دوورخستنەوە دەمی بەعس و حیزبی کوردیخۆمان سی و حەفت ساڵی رەبەقم تەواو کردیە و کۆی مێژووی تەندروستی عێراق و کوردستانم لە دوازدە بەشی سەرەکیبەشی تری لاوەکی ئەرشیف کردووە و کردومەتە پڕۆپۆزەلی خوێندنی دکتۆرا. ئەوە بوو لە ساڵی ٢٠١٨ لەسەر هەمووانئۆڤەری وڵاتی بەریتانیا و سکۆلەرشیپی وڵاتی مەجەرستان لەسەر ئاستی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستانم وەرگرتلەدەمی هاتنی ڤایرەسی کۆڤید نۆزدە وەستێنرا.
لە سۆنگەی ئەو زانیاریە گشتیانە سەرنجانە دەخەمە بەرچاوی وەزارەتی تەندروستی و سەرۆکی حکومەت، ئەگەر نیازیڕاستەقینەی چاکسازیان هەیە و لەغەمی تەندروستی خەڵکی کوردستانن.
1-  چاکسازی هیچ مانایەکی نابێت ئەگەر سێکتەری تەندروستی لەدەستی حیزب(پارتی و یەکێتی) دابێت. تاڵ ترین وناشیرین ترین ئەزموونی پڕ شەرم هێنی ئەو دوو حیزبەمان هەیە لەو ناوەندە هەستیارە خزمەتگوزاریە. کە سەدانی کردە مەڵتیملیۆنێر و دەیان ملیاردێری دەرمان فرۆشتنی لێهەڵتۆقی.
2- ئاساییە وەزیر سەر بەحیزبی حوکمڕان بیت وەک هەر هەموو دونیا.
بەڵام دەبی وەزیر ئەرک و مەهامی خۆی بزانێ تێینەپەڕێنێ. مەهامی وەزیر وەک بەرپرسی یەکەم لەتەندروستی خەڵک لە وڵاتلەو چوار ساڵە تەنیا دوو ئەرکە.
١-بەرپرس بێ لە بەرزکردنەوەی ڕادەی ئاستی هۆشیاری تەندروستی خەڵک تێگەیشتن(مەفهومی) نەخۆشی لە خەڵکبگەیەنێ.
ناکرێ میللەت هەر هەموو خۆی بە نەخۆش بزانی. گیرفان و ناو دەشبولی ئۆتۆمبێل و ناو دەرگای سەلاجە و چەکمەجەیکاوەنتەر و جانتای دەستی ژن هەر هەمووی دەرمانی تیا بیت و وەک برێشکەی بخورێت هەر هەموو خەڵک خۆی بە نەخۆشبزانێ، لە دونیاش نەبووە وڵات بە خەڵکی نەخۆش ئاوەدان بکرێتەوە.
٢-لەو چوار ساڵە بەرپرس بێ لە کەم کردنەوە یان قەڵاچۆکردن و بنەبڕکردنی پەتا ئێندمیکەکانی ئێرانە بەوێنەی گرانەتا و تایمالتەلەنەخۆشی(endemic)المتوطنة.
لەوەی بترازێک کار و فەرمانی وەزیر و بەرپرسی باڵای وەزارەت نیە ببێتە دەڵاڵی بەرپرس و کوڕەکانیان ببێتە شەریکەبەشی خەستەخانەی ئەهلی و هێنان و بردن و کار ئاسانکردنی هێنان و بردن و ساغ کردنەوەی دەرمانی کوالێتی خراپ وکاری بەڵێندەرایەتی و دەست خستنە کاری بچووک لە بەرپرسێتیە گرنگەکەی کەم بکاتەوە.
3- ڕێی تێناچێت جارێک لەناکاو سەردانی خەستەخانەی جمهوری کە زیاتر لە حەفتا ساڵە لێرە لە هەولێر یان تەعلیمیەکەیسلێمانی و هەردوو خەستەخانەی ڕزگاری هەولێر و ئازادی دهۆکتان کردبێ و بەراوردێکی گچکەی خەستەخانەکانی دووحیزبەکانی خۆتان کردبێ.
وەک CMCو پار و شار و دەیان بنکەی تەندروستی بێ دکتۆری گوندەکان کە بوویتە جێی خڕکردنەوەی حاسڵات.
کە بە هیچ کلۆجێ نایەتە بەر هاوسەنگی بەراوردکاری لە قەڵەباڵغی و بێسەر و بەری و پیسی و پۆخڵی.

بەدوو نموونە:

یەکەم: خەستەخانەی نانەکەلی کە هەموو شوێن چارەسەر و پشکنینی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنە لەکەمترین ئاستیئمیونیتینە(مەناعە)lmmuunity لە سیستەمی بەرگری لەشیان بەشێوەیەک دەبێ هەموو ژووری تایبەت و بەماسک بن. کەچیوەک قازی بازاڕە بەدەیانیان لەژن و پیاو و نەخۆش و کەس و کاریان لە هۆڵێک دا تێکهەڵپڕژاون.
دەشبێ ئەو هەموو هاوار و فیغان و زگ پێسووتانی ئەو هەموو خەڵکە غەمخۆرانەتان بیستبێ لەو وڵاتە دەوڵەمەندە پڕ نەوتە کەنەخۆشەکانی خەستەخانەی هیوا پێی دەتلانەوە.
دەشبێ بابەتی دەرزی ئاڤاستینیش بزان کوو دیزە بەدەرخۆنە کراو چاوی خەڵکی پێ کۆرە بوو.
دووەم - لە دەمێک عێراقی صەدامی دیکتاتۆر لە قورس ترین شەڕی عێراق ئێران بوو کە حیزبە کوردیەکان هاوشانی پاسدارانهێرشیان دەکرد، کەچی ئەو بەو شۆڤێنیەی خۆی پێشکەوترین خەستەخانەی دونیایێ ی لەشاری هەولێر و دهۆک و کەرکوک بۆخەلکەکەی بونیات نا کەلە ڕۆژهەڵاتی ناوەند تاک و تەرا بوو. هەر هەموو ئامێرەکانی لە هەرە بابەتە پێشکەوتوەکانی مارکەیهیتاچی بوو.
4- دەکرێ بزانرێت لەدەمی لەساڵی٢٠١٩ پەتای گشتگیری پاندمیکیpandemicی کۆڕۆناCovid-19 کە دونیا پێیدەتلایەوە.
ئەو هەموو پرۆفیسۆر و دکتۆرا و ماستەرە حیزبیانەتان لە هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵاو تەندروستی چەند توێژینەوەیزانستییان کردبێ.
مەگەر ببوینە قەشمەڕی هەموو دونیایێ بە ڕەشکە و سیر و ئاوی لیمۆ و حەبی کلۆراکیون!
5- گەلۆ نابێ زانیاریتان هەبوو بێ کە هیچ کۆڵانێک نیە دەیان دکتۆری ئینتاجی بەردەوامی مەحەلی زانکۆ فەلەکانی ددان ودەرمانخانەی تیابێت.
یەک پارچە خەریکی موعامەلە و بە کرێدان و فرۆشتنەوەی بڕوانامە زانستیە فەلەکانیانن بە حاجی دەوڵەمەندانەی کەدەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمانیان کردیتە شوێنی ساغ کردنەوەی شەکرۆکە.
6- حەقی خۆمان پێت بڵێین بەناو دەزانین ئەوهەموو وەزیرانەی لە پۆستی وەزیریەکانیان کوو هەموو بووینە ملیۆنێر و خاوەنیخەستەخانەی تایبەتی بێویژدان وەک لەدەمی کۆڤید نۆزدە شەو هەبوو بە دوو هەزار دۆلار و هەڵکشابوو بۆ دەفتەرێک دۆلار وبە مەرجی مردنیش.
7- ئێستاش هەیە لەدەمی مردنی نەخۆشێک و کۆست کەوتنی کەس و کاریان بەڵام بازرگانە چاوچنۆکەکانی خەستەخانەتەرمەکانیان گل دەدەنەوە و نایاندەنەوە هەتا حیسابی پارەکەیان پێ ساف نەکەنەوە.
8- ئایا خەلک فێرکرایە و ڕێ پێدرایە بەدوای هەڵەی پزیشکی و مردنی خۆشەویستیەکانیان دا بچنەوە یاسایەک هەبیمردنەکانیان لۆ دیاری بکات کە زۆریان عیزرائیلی لێ بەریە.
9- ئەگەر ژووری بەرپرسە باڵاو  ئیداریە حیزبیەکانت دەبینی کوو دارو دیواریان بە وێنەی سەرۆکەکان ڕازاندۆتەوە کەچیبەدەگمەن ڕێنمایی پۆستەرە تەندروستیەکانی هۆشیار کردنەوەی خەڵک دەبینی.
10- لە ناو جەرگەی بەغدا کە لەعودەی کوڕە گەورەی صەدامیان دا فەقەراتیان وورد و خاش کرد. هەر بەدەستی ئەو دکتۆرانەچاک بۆوە و شەڕی سوپای ئەمێریکیشی کرد لە موصڵ کە ئێستا هەموو لە هەولێرن پێیان دەگۆتن(أطباء الرأيس)
هی خۆمان لەبۆ پەسیوەک و زەختەکی دەچنە ئەوروپا کە خەستەخانەکانیشیان هی خۆیانە!
11- لەبەرامبەر سەدان کۆنگرەی حیزبی چەند کۆنگرەی زانستی و پیشەیی وەزارەتی تەندروستی بەسترایە جێگا ڕەزامەندیڕێکخراوی تەندروستی جیهانWHOبێت لە ڕەوتی کاروانی جیهانی زانستی پزیشکی بێت؟

سەرنج
شەریکەی ئەدویەی سامەڕای عێراقی SDIدەمی دیکتاتۆری بەر لە چل و پێنج ساڵ، هاوشانی کۆمپانیا گەورەکانی جیهانی بەوێنەی ڕۆشی سویسری نایابترین دەرمانیان بەدەستی زانا و دکتۆر و کارمەندە ناوەخۆییەکان بەرهەم دێنا کە هاوڕێکیدەستوری زانستی ئەمریکی و بەریتانی و ئەڵمانی و ئیتالی و سویسری بوو .
لەگەڵ دەیان و دەیان خاڵی تری بێ چارە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە