نەژادپەرستی تورکمانەکانی کوردستان

Saturday, 25/06/2022, 18:34

5464 بینراوە


خوولانەوەی بە هەڵەی تورکمانەکانی کوردستان لە ناو بازنەیەکی بەتاڵی نەژاد پەرستی بە دەسیسە و فیتی میتی تورک


1- لە هەر سێ دەیەی حەفتاو هەشتا و نەوەدەکان لەکەرکوک تەصحیح القوميةی خۆیان کرد لە دژی کورد، لە بۆ خۆ بە عارەب نووسین و قوربانیاندا بەداشۆران لەتورکمان بوونی خۆیان.
ئەڵبەت بەشێک لەکوردەکانیش خۆیان کردە عارەب هەتا شاربەدەر نەکرێن.
مێژووی سۆزی تورکمانی کەرکوک لەبۆ تورکیا ئەگەڕێتەوە ساڵی١٩٥٩ی حەرەکەی عەبدولوەهاب شەواف لەموصڵ کە دەرفەتیان وەرگرت بە فیتی باڵوێزخانەی تورکیا لە بەغدا بەیرەقی تورکیایان لەسەر قەڵاتی کەرکوکێ هەڵدا. دواتر زوو پێیان لابردن.
2- لە سەرەتای هەشتایەکان لەدەمی شەڕی عێراق ئێران لەهەولێرێ خۆیان بە کورد نووسی لۆ تەسریح بوون لە عەسکەری و نەکوژران لە قادسیەی صەدامی، هەتا بەتەنیا وەک کورد ببنە جاش و بچنە سەر فەوجەکی و عەدەم تەعەروزەکی بخەنە بەڕکیان.
ئەگەر بە قرارە دوو سایدەکەی ساڵی١٩٨٨ نەبوایە(سرح من الخدمة العسكرية لکونه من القومية الكردية)دەنا  هەوکە لەمێژ بوو، تۆوی نێرەکانیان بڕابۆوە.
3- لەدەمی سەرەتای ڕاپەڕین بە پێنج کیلۆ برنجی هیلال ئەحمەری تورکی کن سایلۆی دیسان جارێکیدی خۆیان بە تورکمان داوە قەڵەم بە فیت و فەرمانی میتی تورک. دیارە میت دەرفەتی برسیەتی کوردیشی وەرگرت کە ژنەکی غەریب بەعەبای دەچووە سڕەی جگە لە بێنامووسی بە تورکمانیشیان لەقەڵەم دەدا کە نفووسیان لێ وەردەگرت هەتا لە ئاییندە سوودی لێ وەربگرن لۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای شار ئەوەش دەچێتە قاڵبی(شەڕی تایبەتی)نادیار کە تورکیا دەمێکە لە دژی کورد هەڵیگیرساندووە.
4- جارێکی دی لە قونسلیەی تورکی و سەنتەری پێدانی ڤیزای تورکی، بەئاسانی گەنجەکانیان لە کوڕو کچیان لەناو جەرگەی هەولێرێ هەر هەموو بوونەوە فەرمانبەر وجاسووسی میت لەدژی هاوشاریەکانی خۆیان.
ئەو پەرلەمانتارە تورکمانە پارتیەش، خۆی ناوی ئازاد کوورەچیە پێی وایە بە گۆڕینی ناوەکەی لۆ ئازات دەبێتە تورک یان دڵشادە دەیکەنە دڵشات!
لە ناو تورکیا دەمێکی ئەو بیرۆکە سەرەتاییانە تەواو بووە و بوویتە فشە ئاکەپە و جەهەپە مەهەپەی لێدەرچێ بەئاشکرا ئەگەر لۆ مەبەستی هەڵبژاردن یان ئاردۆغان گووتەنی لەپێناو خواش بی وا کوردیان خۆش دەوێ و دەیانەوێ ڕک و توڕەییان کەم بکەنەوە. هەر لە عیصمەت ئینۆنۆی هەتا دەگاتە سەعیدی نۆرسی و عەزیز نەسین و تورگۆت ئۆزال و هۆلیا ئەفشار و بن ئاڵی یێڵدرم و سولەیمان سۆیلۆ و برایم تاتلی سەس هەر هەموو لەو گەمەی بەتورک بوون بووینەوە.
پارتی و یەکێتیش تاوانبارن لەسەرەتای ڕاپەڕین لەبۆ دەنگ و کورسی هەڵبژاردن و لێ ڕازی بوونی تورکیا کۆتای بەتەزویریان لۆ مسۆگەر کردن و کۆمیتە و ناوچەی هەولێریەکان(تورکمانەکانیان)لەبۆ کردنەوە. کە زووتر لەدەمی بەعس نەزاندراوە تورکمانەک سیاسەتی کردبی.
ناوەندی تورکمن قاردشلق ئۆجاغی هەولێرێ(نادي أخاء التركماني) هەر کولتوری و ڕۆشنبیری و جێی قۆریات و سینی سینیانێ بووە. دەنا لە کوردستان کە تاکە سەرزەمینە لە میراتی دەوڵەتی عوسمانلی تورکمانی تێدا مابی.
ئەلبەت ئەوەشیان جگە لە شیوعیە سەرەتاییەکانیان کە دیانەکانیشیان تێدا بوون.
دەنا با تورکمان لە ویلایەتی شام و حیجاز و ئەفەریقا یان بولگاریاو بەلقان بێت کە لە بن دەسەڵاتی عوسنانللی بوون.
زۆریشیان دەزانین فڕیان بە سیاسەت و تورکمان وەبوون نیە هەر خۆیان لە کن تورک شیرین دەکەن هەتا جنسیەی تورکیان بدەنێ و شوقە وکارو کەسابەتیان لەوێش بسووڕێ. 
دەنا تورکی زمانیان هەر هی ناو بازاڕ و کاری بازرگانی بووە نەک سیاسەت کردن.
دەباغ چیەکان پیستەی بۆگەنییان خۆش دەکردو دەیانناردە بەغدایێ و صەفارەکان مەنجەڵی سفریان سپی دەکردەوە و  و کارخانەی لباد و خمچی و کورەی کورەی کەرپووچی و نەجاڕ و بۆنبڕ و کورتان چی و باجگری حکومەتی بوون. 
تورک خۆشی دەزانی بە ڤان کردنی وان و بەسوبحان کردنی سیپان و  بە دیاربەکر کردنی ئامەد و بە هەکاری کردنی جۆلەمێرگ و بە سیلوان کردنی فارقین ناتوانی دیمۆگرافیای  جوگرافیای تورکیا بگۆڕی.
چونکە ئیستاش نیوەی دانیشتوانی ئیستەنبۆڵ خۆیان لە دەملیۆن  کورد دەدەن لەهەموو هەڵبژاردنەکان دێ کورد نیوە بە نیوەی ئەو شارەیان لەگەڵ دابەش بکات. کە بەگەواهی خۆیان دەستیان خستۆتە سەر دڵیان و دەڵێن هەر سێ ملیۆن کوردی تێدایە.
تەواوی شارە گەورەکانی ئەنقەرە و ئەنتالیاو مێرسین و عەنتاب خەریکە لەو کۆچە بەردەوامەی بێکاری لە کوردستان ئەو شارانەشیان لەگەڵ دابەش دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە