بۆکوزکەش و کۆیلەکانی ژێرسایەی ئەم بەروئەوبەری دێگەڵە

Tuesday, 28/06/2022, 17:25

10840 بینراوە


١-بیرتانەلەوبەری دێگەڵەوە (زانا)ناوێکیان کوشت لەم بەرەی تریشی ڕێک(زانا)ناوێکیان کوشت! 
٢- ئەی بیرتانەلەودیودێگەڵەشەقیان لەمامۆستاھەڵدا لەم دیوەیش بەھەمان شێوەشەقیان لەمامۆستاھەڵدایەوە! 
٣- ئەی لەبیرتانەچەن مەنسولێکی ھەواڵگری لەودیوکوژرا، ڕێک لەم دیویش چەن مەنسولێکی ھەواڵگری تر کوژران!
٤- بۆ نازانن لەودیودێگەڵە ناودەمی ڕاگەیاندکارانیان پڕفیشەک دەکرد، لەم دیوەیشییەوەسەری ڕاگەیاندکاریان پڕفیشەک دەکرد.
٥- خۆمزمەعیل نین و نابینن:لەودیوودێگەڵەوەماجیدی مۆڵ و فامیلی مۆڵ و ڕێستورانتی: (دەفەرمووو داوایان)ھەیە، بەھەمان شێوەودیزاین لەمبەری دێگەڵەوەفامیلی مۆڵ و ماجیدی مۆڵ و ڕێستورانتی:(دەفەرمووو داوایان)ھەیە. 
٦- کەواتە ئەودوومامۆستایەی لەودیودێگەڵەکەنازانم پلەو پۆستیان چییە، بەھەمان پلەو پۆست دەبێ لەم دیو دێگەڵەیش دوو مامۆستای زانکۆ بکوژرێتەوە ... دڵمان بەوەخۆشە کەپلەو پۆستمان نییە، ئەگینا ئەگەر یەکەم نەبووینایە دووەمین دەبووین.
٧- ئەی کەڕو لاڵن نابیستن کەلەوێ کۆرەک و بیرەنەوەتەکانی لێیەیەو لێرەش ئاسیاسێڵ و بیرەغازەکانی لێیە..!؟ 
ئەمانەو سەدەھاجۆر شتی خراپترو خراۆپتر لەمانەیان ھەیە.. 
٨- لە لەھەموئەوانەزۆر گرنگتر ئەمەیە: دیکۆمێنتەھەڵگیرواەکانی سەردەمی احمد حسن بكر و صەدام حسین دا ئەم ھەواڵەیان پشتڕاستکراوە تەوە،کەدەڵێن: چەندین جار ھەواڵگری ڕژێمی بەعس ئەوەندە بەوردی سەرکردەوکەسی یەکەمی ئەودیودێگەڵەو ئەم دیودێگەڵەیان دەستنیشان کردووە کەتیرۆر بکرێن! نە احمد حسن بكر و نەسەدام حسین ڕێگەیان بە تیرۆرکردنی سەرکردەی بنەماڵەکان نەئەدا... 
ئەزانن بۆچی!؟!
چونکە، لەوەڵامدا وتوویانە: مانەوەی ئەوسەرکردانە بەوشێوەیە بۆدووبەرەکی نێوماڵی كوڕدو بۆکوشتن و بڕینی ناوخۆ تا ئەم گەلە بەش مەینەتە ھیچ بەدەست نەھێنێت(وەک ئێستامان)... وتیان ئەوەزۆر بۆئێمە قازانج و لەبارو باشترە لەتیرۆرکردنیان، بەمەش ھەرگیز گەلی کورد ھیچ بەدەست ناھێنێت...
دەی کوسکەش و کویلەی شەھادەپێدراو لەم ڕوداوە جوان تێبگە ئەگەرنازانی سبەی سەرەدێتەسەر خۆت و خزم و بنەماڵەکەی تۆییش!!!
تائێستاکۆیلەی ئەودیولەوبەرەوکۆیلەی ئەم دیولەمبەرە،  
چاک سەرمان لێتێکچووە نازانین لەوبەرین یالەم بەرین!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە