شەقی سەوزەو بە ئارەزوو!

Wednesday, 29/06/2022, 21:32

5781 بینراوە


وەڵامێک بۆ حەمەی مانگر


یەکێتی ھێزێکە بەردەوام چەند ماسکێکی جیاوازی پۆشیووە، هەر جارەو لە ژێر ماسکێکی نەتەوەیی، ماسکێکی دیموکراسی، ماسکێکی شۆڕشگێڕی، ماسکێکی خەمی خەڵک و بەرەی خەڵک، ماسکێکی سۆسیاڵ دیموکرات خۆی گوڕیووە ، بەڵام ڕووی ڕاستەقینەی یەکێتی تەواو جیاوازە لە ماسکەکانی ! 
یەکێتی وەکو پارتی حیزبێکی ڕەفتار فاشی و هێزێکی ناپاک دیماگۆجیی و بەڵتەچی و مافیا و کلیپتۆکراسییە ، لەدوای ٣٢ ساڵ لە هونەری بەڕێوەبردن نەیانتوانیوە لەگەڵ پارتی دا  ژێرخانێکی ئابوری بەھێز بۆ پێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیانی خەڵک لە “ئاو و کارەبا و موچە “دابین بکەن ،هاوتەریب دۆخێکی مەترسیداریان بۆ خەڵکی ناڕازی و بەرەی ئۆپۆزسیۆن و رۆژنامەنوسان و چالاکوانان درووست کردوە کە کارکردن زۆر زۆر ئەستەم بووە!
حەمەی مانگر دانیشتوی شاری سلێمانییە و خێزاندارەو پێنج منداڵی هەیە و لەخۆشەویستی بۆ یەکێتی سیان لە منداڵەکانی ناوناوە ( یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ) کاتی خۆی لەسەر ناونانی منداڵەکانی رەخنەی زۆر لە حەمەی مانگر گیرا بەڵام کاردانەوەی حەمەی مانگر ئەوەبوو کاتێک منداڵی چوارەمی کە دایک بوو ناوی نا ( سەوزە ) دواتریش منداڵی پێنجەمی ناونا ( ئارەزوو ) مەبەستی لە ناونانی منداڵەکانی ( یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەوزەو بەئارەزوو ) !
ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکی دەمامکدار لە شاری سلێمانی بە کەتەر هێرش دەکەنە سەر حەمەی مانگر و پەلاماری دەدەن ، بەڵام بە پێی ووتەی کەسوکارەکەی بێت حەمەی مانگر لە تۆڕەکۆمەلایەتیەکان رەخنەی توندی لە یەکێتی و پارتی گرتووە و ئەوەش هۆکاری پەلاماردانەکەی بووە ، کەواتە دیوی پشتەوەی پەلاماردانەکان  گێچەڵی یەکێتی یە بە حەمەی مانگر لەپای ئەوەی کە منداڵەکانی لەخۆشەویستی یەکێتی ناو ناوە ( یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەوزەو بە ئارەزوو ) بۆیە شەقی یەکێتی شەقی ئارامی و هەلیکار و سۆسیال دیموکراتە ، شەقی سەوزەو بەئارەزوو !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە