پەروەردەی تەندروست بۆ مناڵ

Wednesday, 29/06/2022, 21:58

9853 بینراوە


پێش ئەوەی باسی پەروەردەی مناڵ بکەم، گرنگە ئەوە بڵێم، کە تەواوی ژیانی هاوسەرگیری قۆناغێکی تەواو جیاوازو پڕ لە بەرپرسیارێتییە.  گرنگ هەمووان لەوە تێبگەن، کە ژیانی هاوسەرگیری تەنها خۆشی و مانگی هەنگوینی نییە.  بەڵکوئەرکی سەر شانت قورستر دەبێت. وە پارێزگاری و خەمخۆری و بەرپرسیارێتی هاوسەرەکەت و مناڵەکانت دەکەوێتە سەر شانت. 
دواتر دوو گرنگترین بابەتی ئەم دونیایە ئەوەیە. یەکەم بەهەموو هێزتەوە هەوڵبدەیت کۆک و تەبا و گونجاو بیت لەگەڵ هاوسەرەکەت وە ژیانێکی پڕ لە ئارامی و ڕێزو خۆشەویستی بگوزەرێنیت. ئەگەر ئەمەت کرد، ئەوا دڵنیابە ٥٠% ئەرکی پەروەردە کردنێکی بێوێنەت بۆ مناڵەکانت بەدیهێناوە. چونکە نیوەی پەروەردەی مناڵ تەبایی خێزانییە. دواتر گرنگە تەرکیز بخەینە سەر چۆنێتی پەروەردەی مناڵ.
من لەوە تێدەگەم کە زۆرێک لەدایک و باوکان بەدەست رەفتارە نادروستەکانی مندالەکانیان بێزارن و نازانن چۆن چارەسەری بکەن بێگومان هیچ رەفتارێکی مندال لەخۆوە درووست نابێت، هۆکاریش زۆرن.
 گرنگترینیان ١-دوو پەروەردەیی ٢-زۆر نازدان بە مندال ٣-ئیهمال کردنی مندال ٤-توند و تیژی و هەڕەشە ٥- مێشک شوشتنەوەی مناڵ لەدژی یەکتر. 
دوو پەروەردەیی: واتا دایک و باوک رایان جیاوەزەو پلانیان نیە بۆ پەروەردەکردنی مندالەکەیان. یەکێک لەباوان شتێکی پێ خراپەو لێی قەدەغە دەکات. ئەوەکەی تریان پێی دەدات بەمەش مندالەکە سەری لێدەشێوێت و نازانێ ڕەفتارەکەی درووستە یاخود نا. کاتێکیش مناڵ رەفتاری درووست و نادرووست لێک جیا ناکەتەوە. ئەوا دایک و باوک تاوانبارن. 
هەروەها زۆر نازدان بەمندال، ئەمەش یەکێکە لە پەروەردەکردنێکی هەلە کەدایک و باوک پەیرەوی دەکەن. چونکه خۆشیان دەوێت وادەزانن گەر مندالەکە داوای هەر چیەکی کرد دەبێت یەکسەر بۆی بکرێت. بەمەش مندال وادەزانێت ئەو هەرچی بوێت ئەتوانێت بەدەستی بێنێت، بێ هەولدان و ماندو بون، ئەمەش کاریگەری لەسەر کەسایەتی مندال دروست دەکات لە ئەنجامدا کەسایەتیەكی لاواز بەرھەم دێت کە ھیچ متمانەی بەخۆی نامێنێت و بۆ ھیچ شتێك پشت بە خۆی نابەستێت ،وای لێدێت ناتوانێت لەگەل مندالەکانی تر تێکەل ببێت و وەناتوانێت بۆ هیچ کارێک پشت بەخۆی ببەستێت و هەولبدات. وە داوای هەرشتێکی کرد گەر یەکسەر بۆی نەکرێت ئەوا دوونیا لەدایک و باوکی دەشێوێنێت. 
زۆر لەدایک و باوکان مندالەکانیان ئیهمال دەکەن و هیچ گرنگی و نازێک نادەن بە مندالەکانیان. واتا ئەو مندالە هەست بە هیچ خۆشەویستیەک ناکات لە دایک و باوکی. بۆیە بەمەش وادەکات کە زیاتر ڕوو لە شتێکیتر بکات. ئینجا لەم حاڵەتەدا ئیستیغلال کردنی ئەو مناڵە لەلایەن کەسانی خەراپەکارەوە زۆر ئاسانە، چونکە مناڵەکە هەست بە بۆشایەکی ڕۆحی دەکات و پەنا دەباتە بەر هەر شوێنێک کە بۆشاییەکەی بۆ پڕبکاتەوە. یانیش هەردەم خەریکی بەکار هێنانی موبایل و ئایپاد دەبێت بێ ئەوەی ئەو دایک و باوکە ئاگاداری بن بۆخۆی هەرشتێک بیەوێت سەیری دەکات ئەمەش خۆی لە خۆیدا کارە ساتێکە. بەمەش مندال بەرە بەرە رەفتارەکانی بەئاراستەیەکی خراپ دەڕۆن. تا وای لێدێت کارێک دەکات کە هەم زیان بە خۆی و خێزان و کۆمەلگاش دەگەیەنێت. ئەوکات دایک و باک گلەیی دەکەن کەنازانن بۆ وای لێهاتوە نازانن کە هۆکارەکە کەمتەر خەمی و کەمی هۆشیاری خۆیان بووە. 
پەروەردەی توند و تیژو هەڕەشە: ئەمەش جۆرێکی ترە لە پەروەردەی نا دروست کە دایکان و باوکان پێرەوی دەکەن. هەمیشە بۆ هەر کارێکی هەڵەی منداڵ یاخود بە گوێ نەکردن توندو تیژی دەنوێنن و لێدان و جوێن بەکار دەهێنن. کە وا لەمنداڵ دەکات کەسایەتیەکی لاوازو باوەڕ بە خۆ نەبووی هەبێت. هەمیشە لە دڵەراوکێ و ترسدا دەژیت. 
چارەسەری ئەمانە چۆن دەکرێت؟ 
دەبێت دایکو باوک هۆشیاربن لە پەروەردەکردنی مندال بەوەی دەبێت هەردوکیان لەسەر پەروەردەکردنێک رێکبکەون و کاتێک شتێکیان لە مندالەکە قەدەغە کرد هەردوکیان قەدەغەی بکەن وە ئەگەر مندالەکەش ڕقی گرت نابێت لەبەر ڕقەکەی ئەو کارە بکەن که ئەو دەیەوێت. دەبێت بۆی روونبکەنەوە. کە بۆچی ئەو ڕاست نییە. 
نابێت مندال داوای هەر شتێکی کرد یەکسەر بۆی بکرێت دەبێت کرداری وەرگرتن و پێدان هەبێت. واتا دەبێت کارێک بکات بۆ ئەوەی تۆ شتێکی پێبدەیت جا دەبێت دایک و باوک ئەوهەلە بقۆزنەوە. بۆ نمونە، حەزی بە پاسکیلە دەبێت تێبگەیەندرێت تاوەک و بۆ ماوەی دووهەفتە یاخود مانگێک کارێکی باش بکات وەلاساری نەکات یاخود شەرانگێزی نەکات ئەم کردارەش بە خشتە دەکرێت بۆ ئەوەی منداڵەکە زیاتر پابەند بێت. خشتەیەکی هەفتانەی بۆ دەکەیت لەکۆتایی شەو لەگەڵ هەرکارێکی درووستی سەحێک وەردەگرێت. تاوەکو خشتەکە پردەبێتەوە. ئینجا شتەکەی بۆ دەکرێت بەمەش مندالەکە فێری سەبرو ئارامی و هەوڵدان دەبێت وە فێردەبێت بۆ ئەوەی هەر شتێک بەدەست بێنێت دەبێت هەوڵی بۆ بدات. وەفێر دەبێت تا نرخی شتەکانی خۆی بزانێت چونکه هەرشتێک بە هەوڵ و ماندوبون بەدەست هات ئەوە نرخی دەبێت لای کەسەکە. دەبێت دایکو باوک زۆر ئاگاداری مندالەکانیان بن و ئیهمالیان نەکەن بزانن کە مندالەکانیان هاورێیەتی کێ دەکات وەچەند موبایل یاخود ئایپاد یان تەلەفزیۆن بەکار دێنێت وە لەچی بەکاری دێنێت وە مندالەکانیان فێری ''کات'' دابەش کردن بکەن بۆ ئەوەی نرخی کات بزانن. کاتەکانی یاریکردن و خەوتن. وە پێش خەوتن چیرۆکی بەسودیان بۆ بگێرنەوە وە هەولدەن بیان نێرن بۆ دەورات و رەوزە. بۆئەوەی زیاتر تێکەلی و بوێریان هەبێت. 
لەهەموی گرنگ تر نابێت دایکو باوک لەپێش چاوی مندال دەمەقالێ و شەڕ بکەن چونکە ئەمە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر منداڵەکان. وەنابێت جیاوازی بکەن لە نێوان مندالەکانیان. باشترین جۆری پەروەردەش هاوسەنگی کردنە لە نێوان هەر پێنج جۆرەکەی پەروەردە کە لە سەرەوە باسمان کرد. واتە هەر شتێک کە دەکرێت زیادەرەوی تێدا نەکرێت و لە سنوری خۆیدا بهێڵدرێتەوەو باشترین پێوەریش، هەمیشە قیاسی مامناوەندە.... 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە