بەرەو یادە شەرمئامێزەکەی ٣١ی ئاب

Wednesday, 06.29.2022, 22:05

3453 بینراوە


٢٦ ساڵ به‌ر له‌ ئێستاو له‌ مانگی هەشتدا، بنه‌ماڵه‌ی پارتی و بارزانی وه‌کو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی بەکرێگیراوه‌یی خۆی سەلماندو ده‌ست له‌ناو ده‌ستیه‌که‌ی له‌گه‌ل رژێمی سەددام حوسێیندا ده‌مامک هه‌لده‌ماڵێ و به‌و په‌ری سه‌رشۆڕیه‌وه‌ پیاوه‌کانی به‌ سواری تانک و زرێپۆشه‌کانی به‌عس دێن هه‌ولێر داگیر ده‌که‌ن وهێزه‌کانی یه‌کێتی وخه‌لکه‌ بێلایه‌نه‌که‌ی له‌ هه‌ولێر وه‌ده‌ر ده‌نێن. ده‌بێ خه‌لکی کوردستان به‌ گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی ئه‌و رۆژه‌ له‌ یاد نه‌کا که‌ دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ بوو هێزه‌کانی داگیرکه‌ری سه‌دام به‌ هه‌وڵ وخه‌باتی گه‌لی کوردستان وه‌ده‌ر نرابون ئه‌وێ رۆژێ جارێکی تر پارتی وبارزانی که‌ ده‌لێن قوتابخانه‌ی کوردایه‌تیە، ده‌ستیان ده‌گرن وهه‌ولێریان پێ پیس ده‌که‌نه‌وە. 
براده‌رێکم ده‌گێرێته‌وه‌ ده‌ڵێ ئه‌و کاته‌ی سوپای داگیرکار به‌ یاوه‌ری به‌رپرسانی پارتی له‌ حه‌وشی په‌رله‌مان وته‌یه‌ک ده‌ده‌ن ده‌لێن، له‌سه‌ر داوای مه‌سعود بارزانی و به‌ فه‌رمانی سه‌رۆکی فه‌رمانده‌ سه‌دام حوسێن ئێمه‌ جوڵه‌مان کرد وهه‌ولێرمان له‌ چنگ بەکرێگیراوانی جه‌لال تاله‌بانی رزگار کرد. ده‌لێ من له‌ ته‌ک به‌رپرسێکی پارتی وه‌ستابوم له‌به‌ر خۆیه‌وە وتی ئای چەندە ڕۆژێکی پڕ لەشەرمەزارییە. 
 . ٣١ی ئاب ئه‌و رۆژه‌ بوو که‌ به‌و هه‌موو شه‌رمه‌زاری و جاشایه‌تیه‌وه‌ فه‌ره‌نسۆ هەریری  وتبوی رۆژی سه‌رفرازی وئازادیه‌. به‌لێ گه‌ر ئه‌مه‌ رۆژی سه‌رفرازی وئازادی بێ قوتابخانه‌که‌ی کوردایه‌تیشتان ئه‌م جۆره‌ رێنمایی و ئامۆژگاریانه‌ فێری قوتابیه‌کانی ده‌کا بۆیه‌ ئێوه‌ش ئه‌مه‌ عه‌قلیه‌ت ودلسۆزیتانه‌ .
  ٣١ی ئاب رۆژێکه که‌ ده‌بێ ئه‌م رۆژه‌ له‌ یاد نه‌که‌ین چونکه‌ رۆژی خیانه‌تی مه‌زنه‌ له‌ شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاری وئازادی کوردستان رۆژی ده‌مامک هه‌لماڵینی جاشایه‌تیی پارتیه‌ رۆژی یه‌کلابونه‌وه‌ی جاشه‌ ره‌سه‌نه‌ کانه‌ .
بۆ ئه‌وه‌ی ماهیه‌تی پارتی به‌بێ رتوش بپارێزین ده‌بێ ئه‌م رۆژه‌ زیندو راگرین نابێ 31ی ئاب له‌ یاد بکرێ .
له‌م رۆژه‌و به‌م بۆنەوە‌ داوا له‌ په‌رله‌مانتارانی بوێر ده‌که‌م کۆ ده‌نگیه‌ک بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه‌ ئاماده‌ بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته‌ به‌رده‌م دادگایه‌کی بێ لایه‌ن، له‌ زیان وهۆکاره‌کانی بکۆلدرێته‌وه‌ و جاشی ستاندار بناسرێ، ئه‌گینا رۆژێک له‌ رۆژان ئه‌م شه‌رمه‌زاریه‌شمان پێ ده‌فرۆشن هه‌روه‌کو شه‌رمه‌زاریه‌کانی تر که‌ له‌ شۆڕشی مه‌هاباد مه‌لا مسته‌فا قازی محه‌مه‌د جێ ده‌هێلێ له‌ کاتێکا خۆی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی کوردستان بوو‌ که‌چی هه‌ر له‌ یه‌که‌م ته‌قه‌و هێرشدا بۆ دیوی کوردستانی باشور راده‌کاو دواتر خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ بالوێزخانه‌ی روسیاو راده‌کاته‌ روسیا، که‌ ئه‌مرۆ لێمان بۆته‌ ژەنەڕاڵە دەستکردە هەڵتۆقیوە هەڵاتووەکە. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و سه‌فه‌ره‌ راکردنه‌ به‌شداریان کردوه‌ ئه‌مرۆ بودجه‌ی کوردستانیان بۆ والا کراوه‌و به‌ ملیۆنه‌ها موچه‌ی خانه‌نشینیان پێ ده‌درێ جگه‌ له‌ چه‌ندین ئیمتیازاتی تر له‌ خانوو مه‌دالیای به‌ناو هاوه‌لانی بارزانی، ئه‌مه‌ له‌جیات ئه‌وه‌ی دادگایی بکرێن، پاداشت ده‌کرێن، هه‌روه‌ها له‌ ئاشبه‌تالیه‌که‌ی 1974 دا کاتێک مه‌لا مسته‌فا رایگه‌یاند (کاری من ته‌واو) دواتر دێنه‌وه‌ ساحه‌که‌ خۆیان ده‌که‌ن به‌ کوێخاو هه‌موو ئه‌و هه‌لاتن و به‌زینانه‌مان پێ ده‌فرۆشن ، بۆیه‌ ده‌ڵێم با ئه‌و هه‌لوێسته‌ شه‌رمه‌زاریانه‌ی ئێستا روو ده‌ده‌ن وئه‌کته‌ره‌کانیان له‌ ژیاندا ماون به‌ دۆکۆمێنت بکرێن وبخرێنه‌ به‌رده‌م دادگایه‌کی بێ لایه‌ن .
جگه‌ له‌و مه‌یدان چۆلکردنانه‌ی باسمان لێوه‌ کردن چه‌ندین پرس وروداوی تر هه‌ن که‌ تا ئێستا کێشمه‌ کێشمی له‌سه‌ره‌و بۆچونی خه‌لکه‌ شایه‌د حاله‌که‌ له‌گه‌ل بۆچونی ئه‌وان جیاوازیه‌کی 180 پله‌ی هه‌یه‌ له‌وانه‌ قه‌تل و عامه‌که‌ی کۆمه‌له‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ک به‌ فه‌رماندایه‌تی ئه‌ندازیار ئیبراهیم عه‌زۆ له‌ 1976 ، هه‌روه‌ها وروداوه‌کانی شه‌ری هه‌کاریی سالی 1978 له‌ نێوان ئه‌وان ویه‌کیه‌تی که‌ 700 که‌سی لێ کوژرا و ته‌فرو توناو ده‌ربه‌ده‌ر بوو له‌ گرتن وله‌ ناوچون ،هه‌روه‌ها شه‌ری کۆرێ ی ساڵی 1991که‌ پارتی خۆی لێ کردوه‌ به‌ پاله‌وان له‌ راستیدا ته‌نها وانیه‌ چونکه‌ خه‌لکی ناوچه‌که‌ شایه‌دی روداوه‌کانن خۆیان ده‌زانن کێ شه‌ری ده‌کردو کێ رای ده‌کرد کێ بوو له‌ رقی پێشمه‌رگه‌کانی که‌ له‌گه‌ل ئه‌و رایان کردبوو جه‌مه‌دانیه‌که‌ی له‌ سه‌رکرده‌وه‌و دای به‌ عه‌رزا مەبەستم مەسعود بارزانییە. 
هه‌روه‌ها هۆکاری هه‌لگیرساندنی شه‌ری ناوه‌خۆی سالی 1994 ئه‌مانه‌و چه‌ندین روداوی تر هه‌ن که‌ ده‌بێ یه‌کلایی بکرێنه‌وه‌ ئه‌گینا مێژوێک که‌ یه‌کلایه‌نه‌ ده‌نوسرێته‌وه‌ ده‌بێ چ مێژوێکی لێ ده‌رچێ (دۆم بێ وکلاش بۆ خۆی بکا)
ئه‌گه‌ر ڕێگری له‌م کاره‌ساتانه‌ نه‌گرن دلنیام که‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م دوو بنەماڵە خائینەی تاڵەبانی و بارزانی کارەساتی گه‌وره‌تر به‌رێوه‌ن دوای ئه‌وه‌ی که‌ جه‌لال تاله‌بانیش چوه‌ ریز ئه‌وان و بوو به‌ یه‌کێک له‌ ئه‌لقه‌ له‌گوێکانی بارزانی، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو پاراستنی پۆستی سه‌رۆک کۆماره‌ کارتۆنیه‌که‌یدا که‌ لای هه‌موومان رون و ئاشکرابوو‌ چۆن کوردو یه‌کیه‌تیی کرد به‌ قوربانی خۆی له‌و پێناوه‌دا بوو به‌ پیاوی ئه‌شهه‌دوبیللای بنه‌ماڵەی بارزانی.