ئەنفالی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی!

Thursday, 30/06/2022, 15:19

5182 بینراوە


لە ساڵی ١٩٦١ تا ئەوسەردەمەش بنەماڵەی بارزانی بە بیانووی دۆزیی کورد وچارەسەریی کێشەی کورد خەریکی سەپاندنی رادەستکردنی کێشەی کورد بون بە داگیرکار.ئەو بنەماڵەیە هەر دەم قەراریان بۆ دانراوە کە کاتێک داوای یارمەتیان کردبێ بە دوژمن بۆ درێژە پێدانی بەرواڵەت پرسی کورد، وایان بۆ دیاری کردون کە سەردەمێک دەتوانن پەیوەندیی بە داگیرکارانی کورد بکەن بە دژی دەسەڵاتیی ناوەندیی بەغداکە ببنە دەسکەلای ئێران ویان تورکیە یان سیخۆریی بۆ وڵاتانی بیانی بکەن دژ بە تێکۆشەرانی پارچەکانی دیکەی کوردستان.هۆیەکەش ئاشکرایە کە ئەو بنەماڵەیە بە بێ خەیانەت وسەرشۆڕیی نەیانتوانیوە بژین.

ئەو ئەنفالەی سەددام بە سەر کوردیی هێنا

سوورەی ئەنفال ٨مین سورەریە لە سوورە مەدەنییەکانی ئەنفال کە لە کتێبی قوڕعاندا ئاماژەی پێکراوە. ناوەکەی دیکەی ئەنفال سوورەی جیهادە کە بۆ محەممەد لە شەڕی بەدردا نازڵ بووە.ئەوجیهادە بۆ دابەشکردنی ئەو کەلوپەلانە بووە کە لە شەڕدا وەگیر مسڵـمانان دەکەوێ.
هیچکەس خۆی فریو نەدا، بە دەستێک چەپڵە لێ نادرێ.هەر چی لە باشووری کوردستان بەسەر ئەو گەلە داماوەدا هاتووە لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتی حیزبی بەعس بە سەرۆکایەتی سەددام، جێ پەنجەی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی پێوەیە.سیاسەتی هەڵەی هەردوولا ئەو رۆژگارەیان پێکهێناوە کە ئەوڕۆ بەرۆکی کوردیی گرتووە وکاریگەریی نەرێنیشی لە سەر پارچەکانی دیکەی کوردستان داناوە. ئەنفال بە هاوبەشیی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بووە کە بەسەرماندا سەپا. دونیای بێویژدانی دەرەوەی وڵاتیش خۆی کەڕ و کشومات کرد! ئەو ئەنفالەی سەددام بە سەری هێناین وەک دوژمن سەیری کوردی دەکرد، کۆمەڵگای هوشیار چاوەڕوانی ئەوە نابێ کە دڕندەیەکی وەک سەددام چاوپۆشیی لێبکا.

ئەو ئەنفالەی کە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بە سەریان هێناوین!

شڕۆڤە کردنی ئەنفال لە روانگەیەکی دیکەوە جودا لە روانگەی قوڕعان، جودا لە رانگەی ئیسلام وجودا لە روانگەی نوێنەرانی ئایین پێمان دەڵێ، کوردوسەرکردەی کورد بە درێژایی دیرۆک رەنجی کوردیان بەخەسارداوە وبۆ پاراسنتی گیان وسامانی خۆیان نەتەوەی کوردیان کردۆتە قەڵغانی خۆیان.
٦٤ ئیماڕات ومیرنشینی کوردیی لە سەدەکانی رابوردوودا بە خەیانەتی ناوخۆیی رووخاون ولە ناو چون.ئەدی ئەوە ئەنفالی خۆماڵیی دەستی کوردی خۆماڵی نەبێ ناوی دەنێی چی؟ مەلا مستەفای بارزانی زۆر بە هاسانی بوو بە پیاوی شای ئێران وهاوکاریی ساواکی ئێڕان وگوتی:کاری من تەواوە! ئەدی ئەگەر ئەوە ئەنفال نەبێ بە دژی کورد ناوی دەنێی چی؟
لە لایەنی دینی وئیسلامی ناوەرۆکی سوورەی ئەنفال دوور بکەوە، لە روانگەی سیاسیی وکۆمەڵایەتی وئابووری ونەتەوەیی بیر لەو ئەنفالە بکەوە کە ماوەی سی ساڵە دەسەڵاتداریەتی ئەو دوو بنەماڵەیە بەسەر کوردیی دێنن.سەددام کوشتن و تیرۆرو سووتاندن وشکەنەجە وچۆلکردنی گووندەکان وشکاندنی کەسایەتی کورد و…هەبووە. خۆ بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی لە سەددامیان کەمتر بەسەر کوردیان نەهێناوە! بەڵگە مێژووییەکانی سی ساڵی رابوردووی ئەو دووبنەماڵەیە روون و ئاشکران.
دەڵێن: دوژمنی زانا لە سەر دەست بەرزت دەکاتەوە، بەڵام دۆستیی نەزان تەختی پشتت لە عەرز دەدا! ئەو ئەنفالەی کە حیزبی بەعس بە سەر بەشێک لە نەتەوەی کوردیی هێنا لە باشووری کوردستان، لە روانگەی دژایەتیی دۆزیی کورد بووە. بەڵام ئەو دوو بنەماڵەی لە ژێڕ پەردەی ئاڵا، سروود وپێشمەرگە ونیشتمان و… هیچ نەماوە بە سەرمان نەهێنن.
ئەو ئەنفالەی سەددام پێکی هێنا، بەرهەمی دوولایەنی شەڕ بووە لە نێوان خۆی وئەو دووبنەماڵەیەدا. ئەو ئەنفاڵەی کە سی ساڵە هێدی هێدی بەرێوە دەچێ زۆر مەترسیدارەترە لە ئەنفالی سەددام. ئەنفالکردنی هزر و مێشک و کولتور و دیرۆک وئابووری وکەسایەتیی کورد ماڵ وێڕانکەرە، کە جەستەی نیشتمانی تەنیوە!
بە پێی ئامارە غەیرە رەسمیەکان ئەو ئەنفاڵەی سەددام بەسە کوردیی هێنا دەڵێن١٨٢٠٠٠ کەس بووە، بەڵام ماوەی سی ساڵەی دەسەڵاتداریەتی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی خەریکن نزیکەی شەش میلیون کەس لە باشووری کوردستان بە ورد و درشتەوە تووشی ئەنفالی سیاسی وکۆمەڵایەتی وهزریی و ئابووری بکەنەوە!
سەدام لە چەند قۆناغدا ئەنفالی بە سەردا سەپاندین وکۆتایی پێهات.بەڵام ئەنفالی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی ساڵەهایە بەردەوامە و بەرەو کۆتایی هەنگاو نانێ! ئەگەر تۆزێک خۆمان لە دەمارگرژیی دوور کەینەوە بۆمان دەردەکەوێ کە ئەو خەسارە مەزنەی ئەو دووبنەماڵەیە لە دۆزیی کوردیان داوە لە هی سەددام مەترسیدارتر بووە، چون سەددام دوژمنی کورد بووە بەڵام ئەوانە خۆیان بە رزگاریخوازی کورد بە ئێمە ناساندووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە