شەھیدانی قڕگە لە نێوان قڕکردنی دوێنێ و ئەمڕۆماندا

Thursday, 30/06/2022, 19:28

4268 بینراوە


زۆر بەجوانی یادی بەربەیانی ڕۆژی ٢٩ / ٦ / ١٩٨٣م لەبیرماوە، یادی کارەساتی شەھیدبوونی 18 ھەژدە پێشمەرگەی گەنج و گیان لەسەر لەسەر دەست و بەسەختی بریندار بوونی بەرپرسی ئەو پۆلەشەھیدە نەمرانە: شەھید کاک شێخ حسێنەسور و چەن پێشمەرگەیەکی تر دوای لەکاتی گەڕانەوەیان لەچالاکییەکی دەستەویەخەی ناوشاردا.

یادی شڵەقاندنێکی مێژوی گرنگی سەرتاسەری کوردوستان و شاری سلێمانی بەھۆی :

١- ھەواڵگیریەکی دەستی ناوخۆیی کوردی ناپاکانەوە!
 ٢- بەدەستی سەربازی بەعس و سیخوڕو جاشی کڵاش لەپێ کوردەوە! کە تائێستا ھەندێ لەو بکوژو دەستە ناپاکانە پلەدارو بەرپرسن!
ھەندێکیش خێزان ونەوەکانیان موچەی پلە تایبەت و پلە باڵایان بۆ بڕاوەتەوە !!!
شایەنی باسە: 
١- بەندەی نوسەری ئەم چەند دێڕە یەکەمین کەس و تاکەکەسی ئەم ھەرێمەبووە کەلەشاری سلێمانی بە گیانبازییەوە لەخەستەخانەی فریاکەوتن و فێرکارێ لە ناو جەرگەی دوژمنانیبەعسدا دووعەلاگە داودەرمانم گەیاندە شارباژێڕ بۆ ئەو پێشمەرگەبریندارانەی کە بەبرینداری ڕزگاریان بووبو... 
وەپزیشکی دەرونی دکتۆر ھەژار عوسمان یەکەم پزیشک بوکەلەو ڕۆە اەختەداھەستا بەتیمارو چارەسەریان ..
٢- یەکێ لەوشەھیدانە: شەھیدعیسی غفور-خاڵۆزای ماڵەوەمان- لەگەڵ شەھید محمدی شێخ ابراھیم ئامۆزای حاکم شێخ لەتیف، کەچەن مانگ جارێک سەردانم دەکردن.
شایەنی باسە: دووھەفتەپێش شەھیدبوونیان لەگەڵ بەڕێز دکتۆر ئەحمدسیدمحمدبەرزنجی براگەورەکەی کاک شێخ حسێن-پورزای ماڵەوەمان-سەردانمان کردن و یارمەتی ئەوکاتەمان پێگەیاندن.
٣- یەکێ لەو ١٨ شەھیدە شۆفێری خاوەن تراکتۆرەکەبو بەناوی ( غفور عبد الکريم امين) ئەویش ھەرخزم بوو، باوکی بردیەوەبۆگوندی قڕگە ناشتیان ... 
٤- ئەگەرلەھەرێمی کوردستان دیموکراسی و دادو دادگای بێ لایەن ھەبوایە دەبو لێپیچنەوە جاسوسی سیخوڕی لەبەرپرسانی ئەوڕوداوەجەرگ بڕەبکرایە بۆ دەست نیشان و دیاریکردنی ئەو تاوانبارانەو سزادانیان، نەک پاداشتیان بکرێت .
نەمری بۆ گیانی پاکی ئێوەی شەھیدی ڕاستی و ئازادیخوازو قوربانی خیانەت و براکوژی !!!
درود بۆ گیانی 18 شەھیدەکەی قڕگەی شاری ھەڵمەت و قوربانی، کەلەمێژوی سەرھەڵدانەوەی خەباتی شۆڕشی کوردیی نوێدا یەکەمین جارو دواجار بووە، بەم شێوەیەو بەم ژمارە زۆرە شەھیدو قوربانی لێبکەوێتەوە!
جێگەی خۆیەتی پرسیارێکی گەورەو گران لێرەدا بکەین بڵێین : کێ کردی و کێ ئەیخوات ؟!
بفەرموون: بۆ چەن وێنەیەکی شەھتدانی قڕگەو ئەوکاتەی سەردانیکردنمان بۆلای ھەندێ لەو پۆلەشەھیدانە... 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە